تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەپوو
(ئەردە.): شەویلکە. بێددان.کوند٬ کوندەبەبوو٬ کەپۆ٬ لووت.(فە.): جوورە پەپوولەیێکە لە ناو باخ و باخچە و کشت و کاڵاندا لەش گچکە و باڵ گەورە و ڕەنگ بۆرە
کەچبانوو
کەڕوو
برش، توێژاڵکێ شین کە لە نانی کۆن دەنیشێ
توێژاڵکی ترشاو
کەڕوو
(دزە.): کەڕەکیفە. (خۆ.): کەرەشین٬ پرگ٬ کۆڤنگ.(ڕەوا.): پشوو ٬ کەڕی٬ کەڵەکیف٬ کەڕ٬ کیف. (کە.): کەڕو٬ کەڕواڵ٬ کەرۆل٬ کاکڵەگووێزی کۆنیش –دێنێ٬ چتێکی سەوزی بۆن ناخۆشە لەسەر ڕووی نان و کوللێرە و ئیتر٬ کە شێی بێنێ٬ نان و یا هەر چتێکی خوواردەمەنی بە نەرمی و تەڕی لەسەریەک دانرێ –دێنێ
کەڕوو
کاکڵەمووشان٬ تەونی جاڵجاڵووکە
کەڕەنتوو
داسێکی کلکدارینی درێژی دەم پانە بە پێوەگیوی پێ دەدروونەوە٬ (موک.): مەڵەغان
کەڕەهوو
بای زۆر گەرمی بەتەوژم
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کەڕەپوو
بەفرێکە بەهۆی باران یا گەرماوە ئاوی لێ هەڵنیشتبێ
کەڕەپوو
(خۆ.): تووێکی گاڵ و کرچە وەری بێ٬ کەڕەتوو. (خۆ.) هیچ و پووچ٬ هیچ. داری زۆر ووشکی گەندەڵە.تووێکیشە هێشتا نەگەییشتبێ.داری زۆر ووشکی گەندەڵ.بەری گیای لەبان. کەوەک ووردە لۆکە وایە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کەژوو
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کەژوو
کەژێکە کە سەر و قنگی چیغ و حەسیری پێ دەگیرێ
کەژوو
(سوور.):کەژی٬ قەیاسه٬ کشه٬ (کە.): کژوو٬ قۆراخ. کەژک٬ کەژێکە سەروقوونی چیغ و حەسیری پێدەگیرێ. قەیاسە جوورە گوریسێکی پانە و سێ قامک بەرینە بۆ دەسڕازەی لانکی منداڵ و پشتێند بۆ سەر تەنگەی بار بەکاردێنرێ