تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاڵوو
چەند گرێیەکی بچووکە لە ژێر شەویلە و هێندێ جومگە گیانداردا لە لای نەخۆشی لایەک لە ئەندام خوێنی پیس لەو ئاڵووانەدا کۆ دەبێتەوە و ئازار پەیدا دەکات
ئاڵوو
هاڵوو، بادامەی گەروو لە بن چەنە
نیوەتێکەڵ: خەواڵوو
ئاڵوو
[[پهـ: ئالووک، ئالووگ]]
«نا.» ١- دوو لووی بچووکن بە شکڵی بادام، لەولاولای گەرووی ئادەمیزاد، ئیشیان ئەوەیە گرموولەی سپی «کریات البیزاء» بۆ خوێن ساز دەکەن. * «عا.» لەوزەتەین. تێبــ. ــ جاروبارە هەندێ میکڕۆب پەلاماری «ئاڵوو» دەدەن و پەکی ئەوەیان دەخەن ئیشی خۆیان بە چاکی بکەن و کێم و چڵکیان تێدا کۆ دەبێتەوە، ئەگەر چارەی نەکرێ ئەو چڵک و کێمە دەچێتە ناو خوێنەوە و گورچیلەکان دەئاوسێن، پیاو بێ هێز و لاواز دەبێ. کە کار گەییشتە ئەم ڕادەیە دەبێ «عەمەلیات» بکرێن و دەربهێندرێن. ٢- دوو لووی پچکۆلەی ترن لە ژێر چەناگەوە، لە کاتی ددان ئێشە و گوێ ڕەپە و ئەوجۆرە نەخۆشییانەدا دەئاوسێن. ٣- هەموو ئاوساوێک لە لەشدا، کە ئەنجامی ئەوەبێ شوێنێکی تری لەش کوانی لێهاتبێ یا تووشی نەخۆشییەک بووبی و ژان بکا.: سوورە کوانێکی لە شانی هاتووە، ئاڵووی داوەتە بنەنگڵی. تێبــ. ــ ئەم وشەیە بە گشتی مەعنای شتی خڕ و گرموولە «کروی» یە و ئێستا بەم مەعنایە لە بیر چۆتەوە و لە شێوەی جۆربەجۆری تەرکیبیدا دەبیندرێ. هس.: ئاڵوو باڵوو، زەردەڵوو، هڵوو، هەڵووژە...
ئاڵوو
مەڵازە،(خۆ) مەرازە،(دەر) مەڵاژوو،(کۆ( ئاڵینگ، (شن) مەڵازە، گرێیەکی خڕە لە دەوری گەروو پەیدا دەبێ لەتاو تووێی ئێش و ئۆف یا وەرگەڕانی مل و سەر یا لە سەرمان پەیدا دەبێ._ کەوتن: ئاڵووهاتن. ئاڵوو لەبەر تەووژمی برینیش لە گەلێک شووێنی لەش پەیدا دەبێ لە جومکەکاندا. تێکەڵ، تێکەڵاو بەڵان بە تەنها بەکار نابرێ بۆ وێنە لەگەڵ خەو دەبێتە خەواڵوو
ئاڵوو هەڵدانەوە
«مستـ. متـ.» دەست پیدا هێنان و داماڵینی «ئاڵوو» لە دیوی دەرەوەڕا، بۆ نیشاندنەوەی ئاوساوییەکەی و چاککردنەوەی. تێبــ. ــ لە کوردەواریدا، کە ئاڵووکەوت بەم جۆرە چارەی دەکەن. ا» چەند بەیانییەک لە خورێنی، بە قامکی گەورە لە دیوی دەرەوە و لە ژێرڕا بۆ سەرەوە دەستی پێدا دێنن و جاروبارەش پەنجەیان چەور دەکەن تا چاتر گەرمی دابێنێ و پاشتر دابماڵدرێ. ب» چەند بەیانیان لە خوڕێنی پەنجەی گەورەی دەست دەنوشتێننەوە و قەفی ناوەڕاستی بە بەرزایی دەخەنە نێوانی دوو ڕیزی ددانەوە و ماوەیێک بەم جۆرە دەیهێڵنەوە. ئەمەیان تەنیا بۆ ئاڵووی قوڕگە. * ئاڵوو هەڵدانەوە.
ئاڵوو واڵا
ئاڵوو واڵا
کالای ڕەنگاو ڕەنگ
ئاڵووباڵوو
آلبالو
ئاڵووباڵوو
(باک) بەلالۆک، (هەوموک) بەڵاڵووک(کۆ) ئاری باری، (هەورا) بەڵاڵوێ، گەراز، (کۆ) ئاری باری، ئەوەی کۆیە وەکوو بەڵاڵووکێیە بەڵان بەرەکەی لە ئی وی گەورەترە، وەکوو دەنگی گێلاسییە بەڵان سوورو ڕەش و ترش و خۆشە
ئاڵووناڵوو
[[ئاڵوو + باڵوو «؟» ]]
«نتـ.» ١- بەری دارێکی دەسچێنە هەر بەم ناوە، شکڵی خڕە، ڕەنگی سوورێکی مەیلەو ڕەشە، تامی شیرنە و تۆزی مزرە. لە کوردستانی ئێران زۆرە و لە هەندێ شوێنی کوردستانی عێراقیش هەیە. وەکوو میوەیێکی هاوینی دەخورێ و لە باتی ترش دەکرێتە هەندێ چێشتان، ڕیچاڵ و ڕووب و شەربەتیشی لێدەکرێ و دەخورێتەوە. وا مەشهوورە «سەفرا» دەشکێنێ و «دەغەز» دەپەڕێنێ، زۆر خواردنیشی کاری دەرمانی ڕەوانی دەکا. □ «سەفرا شکێنە، دەغەزپەڕێنە ئاڵووباڵوو !». ٢- داری ئەم میوەیە بە وشکی و بە تەڕی. * ئاڵووبەڵالووک، بەڵاڵووک.
ئایاکوو
آیا
ئایاکوو
بڕوانە: ئایا
ئایەندەی ڕابوردوو
Future in the Past، واتە ئایەندە لە ڕوانگەی ڕابوردەوە، «کتێبەکەم پەیدا کرد چونکە دەبا بیخوێنمەوە» - لە ڕابوردوودا «پەیدام کرد» چونکە دەبا لە ئایەندەدا «بیخونمەوە».
ئایەکوو
آیا
ئایەکوو
داخوا، تۆبێژی
ئایەکوو
«ئمـ.»، «سیمـ.» تمـ: ئاخوا.
ئوتوو
[[ڕووسی: ئوتیۆگ]]
«نا.» ئامرازێکی ئاسنە، گەرمی دەکەن و بەسەر جلی شۆراویدا دێنن تا چرچ و لۆچەکانیان ساف کات. تێبــ.ینی: جاران ئەم ئامرازە یا هەر پارچە ئاسنێکی بن ساف بوو بە جۆرێک گەرم دەکرا یا وەکوو قوتوویەکی پچووک وابوو ئاگری تێدەکرا، بەڵام ئێستا جۆرێکی تری داکەوتووە کە شکڵی هەر وەکوو پێشوو وایە بەڵام لە باتی ئاگر بە کارەبا بەکاردێ.
ئوتوو
مرازێکە بۆ دەق پێدانی جل و بەرگ بەکار دەبرێ._چی: ئەو کەسەیە ئووتوو دەکا