تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕیشە بووچکەڵە
عَنفَقَة.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ڕیشە بڕبوون
بریتییە لە بڕانەوەی خێزان یا تیرەیەک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ڕیقووڵە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ڕیچوونەوە
چاو بزکردنەوە لە یەکێک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ڕیچوونەوە
دان چیڕکردنەوە
ڕیڤیژیۆنیزم (پیاچوونەوەگەری)
تجدیدنظرطلبی
ڕیڤیژیۆنیزم (پیاچوونەوەگەری)
ڕیڤیژیۆنیزم (پیاچوونەوەگەری)
ئەم زاراوە لە وشەی لاتینی revisere بە مانای حەز بە تازەکردنەوەی دیدار و پیاچوونەوە، وەرگیراوە. پێداچوونەوە، بە بووژانەوەی بن بونیات و کارکردەکانی ڕێبازێک دەگوترێ (بڕوانە دۆکترین). واتە ئەو کەسەی کە لە بارەی ڕێباز یان ئایدیۆلۆجیایەک خوازیاری دەستکاریکردن و پێداچوونەوە بێت، پێی دەگوترێ ڕیڤیژیۆنیست (کەسێک کە دەستکاری شتێک بکات). ئەم بۆچوونە لە لایەن نووسەر و سیاسەتمەداڕێکی سۆسیال دیموکراتی ئەڵمانی بە ناوی ئیدوارد برنشتین لە ساڵی 1889 خرایەڕوو. ئەم تیۆرییە ڕەخنەیەکی ئایدیۆلۆجیکی بوو کە لە تیۆری و پێشبینیەکانی ئابووری ــ سیاسی کارڵ مارکس گیرا و بەپێی ئەم خاڵانەی خوارەوە ڕەخنەی لێ گیرا:
1) بۆچوون و جیهانبینی مارکس دەربارەی کۆمەڵگەی سەرمایەداری و گۆڕینی خێرای بۆ کۆمەڵگەیەکی پڕۆڵیتاری، بە خێرایی و پەلە نایەتەدی و هەر بۆیە پێویستە ئەم تیۆرییە پێداچوونەوەی بە سەردا بێت و دەستکاری بکرێت.
2) خەباتی چینایەتی بەو شێوەی کە مارکس پێشبینی کردبوو، بە ئامانج نەگەیشت و چینی مامناوەندی نەک لە کۆمەڵگە نەسڕدرابۆوە بەڵکوو پەرەی ستاندبوو.
3) ناوەندگەرێتی پیشەسازیی و سەرمایە، بە پێچەوانەی بۆچوونی مارکس، تووشی وێستان و بێسەرەوبەرەیی ببوو.
ڕێ تێ چوون
امکان پذیری
ڕێ تێ چوون
شیاوی پێک هاتن، ڕەنگە: ئەم کارە ڕێی تێ ناچێ بکرێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ڕێ تێچوون
گونجان و بەرداشتی شتێک بۆ شتێک
ڕێ لەبەر چوون
آسوده سفر کردن
ڕێ لەبەر چوون
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ڕێ لەبەرچوون
ڕێ بڕین بەئاسانی
ڕێ کوورک
ڕێگەیەک کە هەتا سەر ناتبا
ڕێبازی ئەزموون و هەڵە
طریقة المحاولة والخطأ
ڕێبازی ئەزموون و هەڵە
Trial and error method