تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاونە
[[ئاو+نه «=نەی- قامیش» ] ]
«نتـ.»، «سنـ.» ئامرازێکە وەکوو دارجگەرە وایە سەرێکی دەخرێتە کونی «داری نێرگەلە» و سەرەکەی تریشی دەچێتە ناو شووشەی ئاوەکە، دووکەڵی تەماکۆ دەکێشێتە ناو ئاو لەوێشڕا دەچێ بۆ دەمی نێرگەلەکێش. ٭ «مکـ.» میلاو.
ئاونە
میڵاو
ئاونەگەز
کاڵایەکی ئاو نەیبڕێت، لە پێوانەی «خۆرنەگەز» بۆ شوێنێکی خۆر نەیگرێتەوە. لەوانەیە «ئاگرنەگەز» یش بۆ Fireproof خراپ نەبێت.
ئاوونگ
بڕوانە: ئاونگ، شەونم
ئاوونگی(هەورا)
ئاوونگە(زەن)
ئاوڕوونکەره
[[ئاو+ڕوون+کەر+ئە]]
«نتـ.» گیاندارێکی بچووکە، لەشی بە ئەندازەی دەنکە جۆیێکە یا تۆزێ گەورەتر، چەند قاچی درێژی هەیە، لە هەندێ کانیاواندا دەبیندرێ، هەمیشە بەسەر ئاوەوەیە و زۆر خێرا دەجووڵێتەوە. گۆیا خڵت و خاڵ و لیتەی ئاو دەخوا و کانیاوێکی ئەو گیاندارەی تێدابێ ئاوەکەی هەمیشە ڕوون دەبێ و لای خەڵک پەسندە. ٭ئاو ڕۆشنکەرە.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاوڕوونکەرە
ئاوڕوونکەرە
ئاوڕوونکەرە
ئاو ڕۆشنکەرە
ئاوڕوونکەرەوە
ئاوڕەوشەنکەرەوە، گیاندارێکی ڕەشی گچکەیە بەسەر ئاوێدادێت و دەچێ گۆیا کە ئاوەکە قوڕاوو لێخن بێ ئەو ڕوونی دەکاتەوە
ئاوەدان بوونەوە
«مستـ. لا.» سەرلەنوێ کۆبوونەوە و نیشتەجێ بوونی خەڵک لە شوێنی کۆنەدی یا کۆنە شارێک: ئەم دێیە کوێڕا وا زوو ئاوەدان بۆوە. بابل پاش خاپوور بوونی ئیتر ئاوەدان نەبۆتەوە.
ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی
بیرۆکەی دروستبوونی ڕێکخراوێکی وەها بۆ سوودوەرگرتنی ئاشتیخوازانە لە وزەی ئەتۆمی، ئەگەڕێتەوە بۆ 1950 بە دواوە. لە ساڵی 1953 لەسەر پێشنیازی «ئایزێنهاوەر» سەرۆککۆماری ئەو کاتەی ئەمریکا، بە کۆمەڵی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، بڕیار درا سەرچاوەیەک بۆ ئەم مەبەستە دابمەزرێت. لە ساڵی 1954، کۆمەڵی گشتی بڕیارنامەی "ئەتۆم بۆ ئاشتی" مۆر کرد و سەرەنجام لە 29ی ژووەنی 1956 ڕەشنووسی بڕیارنامەی ئاژانس لە کۆنگرەی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمیدا پەسند کرا. ئاژانس وەکوو ڕێکخراوەیەکی نێونەتەوەیی سەربەخۆ، بەرپرسیارییەتی سوودوەرگرتن لە وزەی ئەتۆمی بۆ خزمەت بە ئاسایشی زیاتر بەرعۆدە گرتووە.
بەگشتی ئامانجەکانی ئاژانس لە دوو تەوەردا کورت دەکرێتەوە: یەکەم، کەڵکوەرگرتنی ئاشتیخوازانە لە وزەی ئەتۆمی و ڕەونەقبەخشین و پەرەپێدانی بۆ خزمەت بە ئاشتی و تەندروستی و پێشکەوتن و بەهرەداری لە تەواوی جیهان. دووهەم، بێخەم بوون لەوەیکە ئەو هاریکاری و زانیارییانەی کە لە لایەن ئاژانسەوە ئاڕاستە دەکرێ، بۆ ئامانجی سەربازی و جەنگی بەکار نابرێت.
ئەرکێکی دیکە کە بە ئاژانس سپێردراوە، ئەوەیە کە ڕێ خۆش بکات بۆ پاراستن و پیادەکردنی پەیمانی بەربەستکردنی چەکی ناوەکی Non Proliferation Treaty (NPT) . تا ئێستە بنکەی ناوەکی زۆربەی وەڵاتان کەوتونەتە ژێر چاودێری ئاژانسەوە، ئەم چاودێرییە، 95% پێگە ناوەکییەکانی جیهان بێجگە لەو پێنج وەڵاتەی کە خاوەنی چەکی ئەتۆمین ئەگرێتەوە. ئاژانس پێکهاتووە لە 35 ئەندام و ناوەندەکەشی لە شاری «ڤیەنا»ی لە وەڵاتی «نەمسا»یە.
ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی
آژانس بین المللی انرژی اتمی
ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی
International Atomic Energy Agency (IAEA)
ئاڤزوونک
ئاڵقەزوونە، ئاڵقەو دوگمەی پشتێندێیە