تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



مومتەنیعول وجوود
نابوو. [نەبوو: ئەوەی کە نابێت ببێت]
مومتەنیعول وجوود
مُمتَنِعُ الوُجود.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
مومول
[ا ]
(مووموول - mûmûl)
نەخۆشییەکی چاوە.
مومکینول وجوود
ناوَرفَرتاش، شایا، شایان.
مومکینول وجوود
شایا. [ئەوەی بوون و نەبوونی نیە و دەکرێت ببێت یا نەبێت]
مومکینول وجوود
مُمکِنُ الوُجُود.
سەرچاوە: نالی
موو سونبول
ئەوەی تازە مووی لێ هاتبێ و مووەکانی ڕووی وەک سونبول ناسک بن.

نەرگس نیگەهـ و ساق سەمەن، کورتە بەنەفشەن
موو سونبول و، ڕوومه ت گوڵ و، هەم لاله کولاهن
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
موچول
[ص. عا ]
(مووچوول - muçûl)
بچووک و جوان، ناوە بۆ ژنان.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
موکول
[ا. مف. ع ]
(مەوکوول - mewkûl)
وابەستە بە کەسیکی دییەوە، دانراو.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
مچول
[ص ]
(موچوول - muçûl)
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
مژوول
ئادەمی و گیاندارێکە کە بە کارێکەوە خەریک بێ
مژگوول
(باک.): مژۆل
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
مکحول
[ا. مف. ع ]
(مەکهوول - mekhûl)
چاوی بە کل رێژراو.
مۆدول
یەکەی پێوانەکی، یەکەی ستاندارد.
میترۆپول
میترۆپول لە وشەی یۆنانی Mteer بە واتای دایک و Polis بە واتای شار پێکهاتووە. ئەم زاراوە بە شارێک دەڵێن کە ناوەندی چالاکیەکی تایبەت بێت و هەروەها بە شارێک دەگوترێ کە بنکەی ئۆسقۆفی گەورەی تێدا هەڵکەوتبێ. لە زاراوەی زانستە کۆمەڵایەتییەکاندا میترۆپول بەو شارانە دەگوترێ کە ڕێژەی حەشیمەتەکەی لە 7 ملوێن کەس زیاتر بێت.
لە زاراوەی سیاسیدا میترۆپول بە وەڵاتێکی کۆلۆنیالیست دەگوترێ کە خاوەنی چەند وەڵاتێکی ژێردەستە بێت. دەسەڵاتی ئەم وەڵاتە بە هۆی ئەو تواناییە ماڵی و پیشەسازی و قازانجە زۆرەیە کە لە چەوساندنەوەی ئەو وەڵاتە کۆلۆنییە بەدەستی هێناوە.
میزانول حەرارە
گرما نما. ( اندازه ی گرما)