تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کەوتنەخۆ
کەوتنەخۆ
وەخۆکەوتن٬ خۆئامادەکردن
کەوتنەسەر
خەیاڵ لێ دان: کەوتوومە سەر ئەوە کە بچم
کەوتنەسەر
لێکەتن
کەوتنەوە
دوواکەوتنی کەسێک و لە ڕۆیین٬ مانەوەی٬ نیازم بوو بچمەوە مەهاباد٬ کە چی کەوتمە وە واتە نەچووم و پەکم کەوت. وازهێنان٬ دووبارە تووشی گرانەتابوونەوە٬ دووای ئارەقە کردنی. دووبارە کەوتن.سەر لە نووێ نەخۆشکەوتن. مانەوە لە هاوڕێیان لە کۆچ و کۆچباریدا
گوتنەوە
الاستظهار
گوتنەوە
Recitation
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
گوڵۆڵەکەوتنە لێژی
بریتییە لە دووچاربوون بەمەینەت
به برینگ ئەنگوتن
مست. مت.»، «مک.» تم: به برینگ هەڵگەڕان
بەبۆن کەوتن
مست. لا.» نەخۆشبوونی منداڵی ساوا لەبەر ئەوەی بۆنێکی به سەردا چوبێ. تێبــ.ینی: له کوردەواریدا وا دەزانن که منداڵی ساوا لە بەر ئەوەی که زۆر ناسکه، بۆنی توندی سابوون و عە تر و....ئەو جۆره شتانه کاری لێ دەکا و نەخۆشی دەخا.:؛ ئەیەڕۆ کچێ نزیکی منداڵەکە نەکەوی بۆنی لاوانەت لێدێ و منداڵەکەم به بۆن دەکەوێ.
وە باژۆر کەوتن
(مصت. لا.) هەوا و کەلکەلە کردنی کارێ کەوتنە سەری کەسێ: نازانم نەوزاد بۆچی وەباژۆر کەوتووە هەر د ەیەوێ بچێتە شار.ئە م کچە وەباژۆر کەوتووە بۆ مێرد کردن.
(FN - روتن )
ئاخاوتن
بڕوانە: ئاخافتن، ئاخەفتن، ئاخفتن. (جا)ئاژۆتن. (بابا) خاوشکاندنی ووڵاخ
ئاخێوتن
ئاژۆتن، هاتوچۆکردنی ووڵاخ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاخەوتن
لنگدانی وڵاخ و گێڕانی
ئارەزووی سەرکەوتن
(بابا) ئارەزووی پلەوەر
ئاشکرایی لێ گوتن
دەرخستنی نهێنی مەسەلە و کارێک، کە دوو یان چەند کەس بیزانن، لە لایەن یەکێک لە خۆیانەوە. : ئاشکرایی لێ بڵێ با بە خۆیدا بشکێتەوە. * ڕاستی لێ گوتن. ئیعتیڕاف لە سەر کردن.
ئاوەکی کەوتن
[[ئاوەکی+کەوتن]]
«مستـ. لا.» دوور کەوتنەوە و تەرا بوونی مەڕ و ماڵات لە مێگەل، یا چوونە ناو مێگەلێکی تر.
ئاوەکی کەوتن
ئاوارەو هەتره بوون لە شووێنی خۆی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاوەکیکەوتن
ئاوارەبوون و دوورکەوتنەوەی گیاندار لە جێ و ڕێی خۆی
ئاگر تێ کەوتن
«مستـ. لا.» تمـ: ئاگرتێ بەربوون /١.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاڵووکەوتن
ئازارگەیشتن بە ئاڵووی مل بە هۆی سەرینی خراپەوە
ئاڵووکەوتن
ئازار گەیشتن بە ئاڵووی مل بە هۆی سەرینی خراپەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەنگاوتن
لێدان و پێکانی شتێک
ئەنگاوتن
(مست. مت.) ١- بەرد، تیر، گوللە و... لە نیشانەدان. فیشەکی بە خەسار نەدەچوو هەر دەستی لە پەلەپیتکە بەردەدا یەکێکی دەنگاوت، (دەئەنگاوت). ئەو هەموو بەردەت هاویشتێ نەت ئەنگاوت. هەر دەیئەنگێوم بۆ کوێ دەچێ. ٢- بە نەفەس و هێزی ڕوحی کەسێک تووشی ناڕەحەتی و گیر و گرفت کردن. لێمان بوونە شێخ مەند و شێخ ڕەش هەر لەوەی ئازان یەکتری بنفێون (بئەنگێون)، باسی ئەم شەخسە مەکە زۆر تووڕەیە تا ئێستا چەند کەسی ئەنگاوتووە. ٣- (مج.) دیتن، بەدی کردن. ((برایم خۆ من بە قسەی شەیتانانم دەگەڵ نەکردی، لە ڕازی کانییەم بۆ خۆم بەچاو ئەنگاوتی)) (تحفە: ج١-٣٧٦). * ئەنگافتن، پێکان (ماددی و مەعنەوی)، هەنگاوتن. (بک.) هەنگافتن. تێبــ.- مانای تەرکیبی ئەم وشەیە دەبێتە: لێل نیزیک کردنەوە، پێکەوە بەند کردن. تم: ئەنجامە.
ئەنگوتن
ئەنگاوتن، پێروو ئەنگووت: کۆهەڵات، گەلاوێژ ئەنگووت: گەلاوێژ هەڵات، بای بەیانی ئەنگووت: بای بەیانی هەڵی کردێ، نێری خۆی ئەنگووتووە: نێری خۆی ناسیوە، سەرما ئەنگووت: سەرما سەری هەڵداوە