تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پاهەڵگیر
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پاژنەهەڵکێش
شتێکی پانی لووسە پاژنەی هێندێ پێڵاوی پێ هەڵدەکێشرێ
پاژنەهەڵکێش
پاشنه کش
پاژنەهەڵکێش
مرازێکی پانی کەمێک لوولە پانیەی پێ هەڵدەکێشرێ
سەرچاوە: نالی
پاڵانی ی دووهەم
پاڵەهەنگ
زنجیری گەورە، کە دەکرێتە پیێ بەندییانەوە، دەست بەندی ووڵاخانە. چتێکی نەرمە لە ژێر زین لە پشتی ووڵاخی دەکرێ تا زینەکە پشتی ئازار نەدات
پرگهەڵێنان
پەیدابوونی کەڕوو لەسەر چتی شل یا تەڕ
پرۆتۆکۆڵی گۆڕینی کەشوهەوای کیۆتۆ
ئەم پرۆتۆکۆڵە لە ساڵی 1997 لەنێوان سەرۆکی وەڵاتانی جیهان لە کیۆتۆی ژاپۆن مۆرکرا بەمەبەستی کەمکردنەوەی ئەو گازانەی کە دەبنە هۆی گەرمبوونی گۆی زەوی. واتە چونکە ئەو گازانەی کە لە سووتاندنی سووتەمەنییە فوسیلییەکان (نەوت و گاز و خەڵووزی بەرد) بڵاو دەبێتەوە دەبتێە هۆی گەرمبوون و گۆڕینی کەشوهەوای سەرزەوی، دەبێ وەڵاتان هەوڵ بدەن لە بەکارهێنانی ئەم سووتەمەنییانە کەم بکەنەوە و ڕووبکەنە وزەی هەتاوی و … بۆ پیادەکردنی ئەم پرۆتۆکۆڵە دەبوایە لە لایەن ئەو وەڵاتانەی کە 55% ئەم گازانە بڵاو دەکەنەوە، پەسند بکرێیە. مانگی ژووەنی 2002 لە لایەن پانزە وەڵاتی یەکیەتی ئەورووپا پەسند کرا. هەر لەو ساڵەدا پتر لە 70 وەڵاتی جیهان ئەم پرۆتۆکۆڵەیان پەسند کرد. ڕەشنووسی کیۆتۆ داوا لە وەڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکات لە قەدەر بڵاوکردنەوەی 36% ئەو گازانە لە ساڵی 1990، بۆ کەمکردنەوەی ئەم گازانە هەنگاو بنێت. کەچی بەم حاڵەش، لەنێوان ساڵەکانی 2002ـــ1997 بڵاوکردنەوەی ئەم گازانە لە ئەمریکا، نزیکەی 8% زیاتر بووە. ئەمریکا تەنها وەڵاتێکە کە لەگەڵ ئەم ڕەشنووسەدا نەیارە.
پرۆتۆکۆڵی گۆڕینی کەشوهەوای کیۆتۆ
پروتکل تغییر آب و هوایی کیوتو
پرۆتۆکۆڵی گۆڕینی کەشوهەوای کیۆتۆ
Kyoto Climate Change Protocol
پشتهەڤ
پێکەوە، بەیەکەوە، بەشداری
پشتهەیوان
ژوورێکە کەوتبێتە پشتی هەیوانەوە
پشستهەڵکردن
مەبەس لە پشت تێکردن و زیزبوونە لە یەکێکی، ڕوو لێ وەرگێڕان
پفهەڵدان
فووکردنی چتێک و هەڵامساندنی ئاوساو
پفهەڵدراو
چتی فوودراو، ئاژاڵی فوودراو