تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چینی میانە+ چینی مامناوەندی
Middle class
چینی میانە+ چینی مامناوەندی
چینی بورژوا، لە باری مێژووییەوە بە چینی میانە ناوی دەرکردووە. لە سیستەمی سەرمایەداریدا نێوان چینی سەرمایەدار و کرێکار، دوو گرووپی بەرفرەوانی کۆمەڵایەتی سەری هەڵداوە: گرووپی یەکەم بریتییە لە، خەڵکانی بازرگان، مامەڵەچی، دوکاندار، خاوەن دەزگەی بچووکی ئابووری و بەرهەمهێنی سەربەخۆ. گرووپی دووهەم بریتییە لە: خەڵکانی خوێندەوار، ئەندازیار، پزیشک، مافپەروەر، مامۆستای زانکۆ، فێرکار، خوێندکار، کارمەند و مووچەخۆر. ئەم دوو گرووپە بە چینی میانە یان چینی وردە بورژوا پێناسە کراون. (بڕوانە وردە بورژوازی)
مارکسییەکان ئەم گرووپانە لە باری عیلاقاتی سیاسییەوە بە دوو گرووپی دیکە دابەش دەکەن: یەکەم، توێژی باڵای چینی میانە کە لە ژیانێکی خۆش بەهرەمەندە و لە بەریانی خەباتی چینایەتیدا دەچێتە بەرەی سەرمایەدار و تاقمی دەسەڵاتدارەوە. دووهەم، توێژی خوارووی چینی میانە کە بەهۆی لەدەستدانی ئیمتیازەکانی، خۆی دەخاتە پاڵ چینی پڕۆڵتاریا. کەواتە توێژی باڵای چینی میانە، لە ماهییەتی سیاسیدا کۆنەپەرست لە ئەژمار دێ و توێژی خواروو، شۆڕشگێر.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چینە
پشتی مەردووم لە باو و باپیرەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چینە
مڵومووشی باڵندە لە زەویدا
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
چینە
[ا ]
(جینە - çîne)
چینە، چینەکردنی مریشک.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
چینە
[ا ]
(چینە - çîne)
مۆرە، چینە دیواری قوڕ.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
چینە
[ا ]
(چینە - çîne)
چینە
ڕیزێک لە دیواری بە قوڕ
دانە مریشک
هەڵگرتنەوەی دەنک بە دندوک
قاش، بڕاوێک لە میوەی بێستان
چینە
مڵوومووشی باڵندە لە زەویدا بە شووێن خوواردن و دانەوێڵەدا. پشتی مرۆڤ لە باب و باپیرەوە، ڕەچەڵەک. دان، دانە._کردن: چونگکردن، دانەهەڵگرتنەوەی باڵندانە، خەپراندن، خەپارتن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چیکنە
چنینی شت بەوردی
چیکنە
درونی ورد، درومانی ورد
چیکنە(لو)
چنینی چت بە ووردی
چیکنە(ڕۆژ)
ئەسپێی مریشک و باڵندانە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چیکڵدانە
توورەکەیەکە لەبەر سنگی باڵندەدا خواردنی تێ دەچێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چیکەنە
شتێکە لە دار دروست دەکرێ لۆکەی تێ دەخرێ و پەموانەی پێ جوێ دەکرێتەوە