تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کۆنفرانسی نێودەوڵەتی پیشە
ئەم کۆنفرانسە بە دەستپێشخەری ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە 4 تا 17/6/1976 لە جنێڤ بەڕێوە چوو. بەم بۆنەوە 1300 کەسی پسپۆڕ بە نوێنەرایەتی دەوڵەت و یەکێتییە کرێکاری و خاوەن کارەکانی 121 وەڵاتی جیهان، لەسەر بانگهێشتی ڕێکخراوەی نێودەوڵەتی کار، بەشداری کۆنفرانسەکە بوون. ئامانجی سەرەکی ئەم کۆنفرانسە، باس و لێکۆڵینەوە و ڕێدەرکردن بە چۆنییەتی پەرەپێدان بە ڕێژەی کاری ڕاستەقینە لە شارەکان بوو بە لەبەرچاوگرتنی مەسەلە جۆراوجۆرەکانی شار و دێهات. ئەم کۆنفرانسە لە ڕاستیدا یەکەم هەنگاوی جیددی نێودەوڵەتی بوو لەمەڕ چۆنییەتی ڕوبەڕوبونەوە لەگەڵ زیادبوونی ڕێژەی بێکاری لە جیهان.
بە باوەڕی زۆربەی توێژەرانی نێودەوڵەتی، ئەگەر بێتوو ئارێشەی بێکاری چارەسەر نەکرێت، ڕۆژبەرۆژ مەترسیدارتر دەبێت. کورت واڵدهایم، سکرتێری گشتی ئەوکاتەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پەیامەکەی خۆیدا گوتبووی: «ئەگەرچی مەسەلەی سەرەکی ئێمە پاراستنی ئاشتی جیهانییە بەڵام نکۆڵی لێناکرێت کە سەرکەوتن بەسەر مەسەلەی بێکاریش هاوشانی ئاشتی لە ئەژمار دێت. گۆڕانکاری بەسەر پێوەندی ئابووری نێودەوڵەتی، دەبێ لە ڕێگەی چاکسازی کۆمەڵایەتی و ئابووری وەڵاتانی ڕووەو پەرەسەندن و شێوازی نوێی ڕوبەرووبون لەگەڵ بێکاریدا بەهێزتر بکرێت».
کۆنفرانسی جیهانی کار، لە بڕیارەکانی خۆیدا لەسەر ئەم شتە جەخت دەکات کە زیادکردنی کار و پیشەی وەبەرهێن، هۆکارێکی گرینگە بۆ دابینکردنی پیداویستیە سەرەکییەکانی مرۆڤ بۆ وێنە خانوو، خواردەمەنی و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان. بەم بۆنەوە کۆنفرانس، داوای هاوکاری نێودەوڵەتی دەکرد بۆ جێبەجێکردنی ئەم مەبەستە و پشتیوانی خۆشی لەمەڕ چاکسازی سیستەمی بازرگانی و ماڵی جیهان بە قازانجی وەڵاتانی ڕووەو پەرەسەندن دەربڕی. کۆنفرانس، هەروا لەسەر ڕاگواستنی تەکنۆلۆژی و مەسەلەی پەنابەران و هەلومەرجی نوێی کار، کۆڵینەوەی ئەنجامدا و بڕێک پاڕەشی لە سەندووقی پەرەسەندنی کشتوکاڵ بە مەبەستی داهێنانی ئیش و کار لە گوندەکان تەرخان کرد.
یەکیەتی نێوان پەرلەمانی
ڕێکخراوەیەک کە پێکهاتووە لە ئەندامانی ئەنجومەنی یاسادانەرانی وەڵاتانی جیهان کە لە ساڵی 1889 لە پاریس بنیاد نرا و لە ساڵی 1920 بەملاوە بەم شێوازەی ئێستا زیندوو کرایەوە. ئامانجی ئەم ڕێکخراوە بریتییە لە: پاراستن و بەهێزکردنی دیموکراسی پەرلەمانی (بڕوانە دیموکراسی)، پێکهێنانی یەکیەتییەکی ئازاد لە نێوان یاسادانەرانی جیهان و چارەسەرکردنی کێشە نێودەوڵەتییەکان لە ڕێگەی نوێنەرانی پەرلەمان. ناوەندی یەکیەتی نێوان پەرلەمانی لە جێنێڤ لە سوسیرایە.
یەکیەتی نێوان پەرلەمانی
اتحادیه بین المجالس
یەکیەتی نێوان پەرلەمانی
Interparliamentary Union
بەنێوبانگ
زۆر ناسراو، نێودار._ی: ناسراوی، نێوداری
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
جنێودان
جنێودان
دُشنام دادن
جنێوفرۆش
زمان پیس، جوێندەر، سخێف بێژ
جنێوفرۆش
جنێودەر، دوژنکە، شەڕفرۆش، کەسێکە زاری شڕبێ و زۆر جنێوی بدات
جنێوفرۆشی
جنێوپێدان
قسەپێگوتن
سەرنێوکانە
چتێکە دووای منداڵ بوون وناوک برێنی دەدرێ بەمامان.
لەنێوبردن
ازمیان بردن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
لەنێوبردن
لەنێوبردن
کوشتن٬ تووشی ڕووشەو گێچەڵان کردن٬ تەفروتوانا کردن٬ نەبوود کردن٬ لەناوبردن٬ توون بە توون بردن ٬ (باک.): ئەجکاندن٬ بردنە نەبوون٬ تووناو توون بردن٬ تێ چواندن
لەنێوچو
ازمیان رفته
لەنێوچوو
لەنێوچوون
ازبین رفتن