تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕێککەوتننامەی واشنتۆن
Washington Agreement
ڕێککەوتننامەی واشنتۆن
پاش ڕوودانی چەندین شەڕی ناخۆیی لەنێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکیەتی نیشتمانی کوردستان (عێراق) کە لە 1/5/1994 دەستی پێکردبوو، (ئەم شەڕە بە شەڕی براکوژی ناوی دەرکرد) چەندین ڕێککەوتننامە (وەکوو ڕێککەوتننامەکانی پاریس، ئانقەرە و درۆگیدا) لە لایەن هەر دوولا ئیمزا کرا بەڵام هەردوو لایەن نەگەیشتنە ڕێککەوتنی یەکجارەکی و کۆتایی هێنان بە شەڕ. سەرەنجام لە 17/9/1998 بە چاودێری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، زەمینەیەکی لەبار بۆ ڕێککەوتنی هەردوولا ڕەخسا و لە لایەن پارتییەوە مەسعود بارزانی و لە لایەن یەکیەتییەوە جەلال تاڵەبانی و لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، دەیڤید وڵش، بریکاری وەزیری دەرەوە ڕێککەوتننامەکەیان ئیمزا کرد.
بەپێی ئەم ڕێککەوتننامە هەردوولا، ئیدانەی شەڕی ناوخۆییان کرد و بەڵێنیان دا بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانیان، ئیدی پەنا نەبەنە بەر توندوتیژی یا دەستێوەردانی دەرەکی دژ بە یەکتر. هەروا بەڵێنیان دا کەشوهەوایەکی ئارام بۆ ڕێزگرتن لە ئاگربەست و ئاسانکاری هاتوچۆی هاووەڵاتیان لەسەرانسەری هەرێمی کوردستاندا بخەنەگەڕ. جگە لەوەش بەڵێنیان دا بە ئاساییکردنەوەی ڕەوشی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و دامەزراندنەوەی ئیدارە و پەرلەمانی یەکگرتوو لەسەر بنەمای هەڵبژاردنی ساڵی 1992 و پاشان زەمینە بۆ هەڵبژاردنێکی نوێ خۆش بکرێت. ئەم ڕێککەوتننامە بۆ جێبەجێکردنی هەنگاو بە هەنگاوی بڕیارەکان، خشتەیەکی زەمنیشی لەخۆدەگرت. سەرەنجام دانیشتنی 4/10/2002ی پەرلەمانی یەکگرتووی کوردستان، بە هەنگاوێکی گەورە دادەنرێ بۆ جێبەجێکردنی ئەم ڕێککەوتننامە و گێڕانەوەی ئاشتی بۆ هەرێمی کوردستان.
ژنتی
(باک.): ژنی برای مێردی
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
ژنتیک
[ا. فر ]
(ژینیتیک - jinitîk)
جینه تیک، جینناسی، (علم الوراثه).
کارگەتاڵێنتۆر
جوورە کارگێکە لە کۆلکی تاڵێنتۆزێ بەهاران هەڵدەتۆقێ و دەخورێ
کانترۆک
(باک.):کانبژۆک
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
کانتور
[ا]
(كانتوور - kantûr)
بەشی ژمێریاری نووسینگەیەک یان دایەرەیەک.
کانتۆر
کمد
کانتۆر
دۆڵابی جلکان
کرانتی
صفرا
زهر
کریزەنتین
گوڵێکی دەشتی زۆر خوشیکە بەزاراوەی دیاربەکر پێی دەڵێن پات
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
کلانتر
[ص. ت ]
(كەلانتەر - kelanter)
گەورەتر، کۆمیسەر.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
کلانتر مرز
[ا. مر ]
(کەلانتەری مەرز - kelanteri merz)
کۆمیسەری مەرز.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
کلانتری
[ا¬ ]
(کەلانتەری - kelanterî)
لقێک له دایەرەی ئەمن.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
کنتاک
[ا. فر ]
(کۆنتاک - kontak)
تەماس.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
کنترات
[ا. فر ]
(كۆنترات - kontrat)
قەرارداد، بەڵێندان، پەیاننامه، قەولنامه، قۆنتەرات.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
کنتراست
[ا. فر ]
(كۆنتراست - kontrast)
كۆنتراست، جیاوازی هەست و بیرو رەنگان.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
کنترباس
[ا. فر ]
(كونترباس - kontrbas)
چەلۆ، ئامێرێکی مۆسیقایه.