تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بناخه
[[بن/6+2-ئاخ/1+5-ئه/1]]
«نت.» 1- ئەو بەشەی که دەکەوێته خوار ئاستی زەوی. تێبــ.- بۆ دانانی بناخه، زەوی هەڵدەقەنن تا دەگاته سەر «خار» و ئەوجار به بەرد و قسڵ «ئێستا چیمەنتۆ و...» دایدەڕێژن تا دەیگەیێننەوه ئاستی زەوی، پاشان دیواری له سەر بەرز دەکرێتەوه.* «کک.» تەمەڵ، «مک.» بناغه. بنەڕەت. «سیم.» بنچینه. «بک.» بنگه. «جن.» پیی. 2- ئەساسی هەر ئیش و کارێک. * بنیات، بنیاد.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بڕناخە
بڕناخە
لووت، کونەلووت، ئەوەش لە بوڕنی توورکی وەرگیراوە
سەرچاوە: نالی
ثەناخوان
تەعریف کەر.

مورادم ذیللەت و پاڕانەوەی حاڵە، نەوەک نەعتە
بە چەن بەیتێکی کوردانە، کە قورئانت ثەنا خوانە
سەرچاوە: نالی
ثەناخوانی
پیاهەڵدان و ستایش کردن.

بولبولی طەبعم ئەوا دیسان ثەنا خوانی دەکا
نوکتە سەنجی و بەذلەگۆیی و عەنبەر ئەفشانی دەکا
جناخە
کرمەک، ژێر چەناخە، چتێکە لە قەیتان یا لە زێڕو ئیتر بە ژێرچەمەگەدا ڕایەڵ دەکرێ و هەردووک سەری بە قولاپ لە کڵاوی ژنان بەند دەکرێ
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
شناخت
[ا.مص ]
(شیناخت ـ șinaxt)
عیلم و مەعریفەت ، حاڵی بوون و تێگەییشتن ، ناسین و ئاشنایی ، زانین.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
شناختن
[مص.م ]
(شیناختەن ـ șinaxten)
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
شناخته
[ص.مف ]
(شیناخته ـ șinaxte)
زانراو ، ناسراو.
شەڕناخێوی
غارغارێن بە ئەسپ لە مەیداندا، شەڕانخێوی
شەڕناخێوی
شەڕنەخێوی. شەڕنەخ. کلیلە. سووارسووارێن. تەڕاد. تەڕات، تەڕاتێن، غارغارێنی سووارانە لەپێش بووک و ئاهەنگاندا. شەڕەخێوی، ڕمبازی. ـ کردن: کەتنە تڕادێ.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
قۆناخە