تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شەماڵە
ئافرەتێک لەسەر یا لەنزیک سێ ڕیانێک شەموو لەی دەگرێتەوه لەشەوی شەموواندا دیاره نیازێکیش لە دڵدەگرێ جا ئەگەر ڕێبوارێک بەوێدا تێپەڕی و قسەیێکی خۆشی کرد دەیکا بەنوقڵانەی پێکهاتنی نیازەکەی، خۆ کە قسەی ناخۆشی کرد ئەویش دەکا بە نوقڵانەی پێک نهاتنی مرازەکەی.
ماماڵە
(هەورا.): جالجالووکه٬ خاڵخاڵۆکه٬ پیرێژنێکی پیرو وێکهاتووە
پاشماڵە
ئەو ماڵەی لەگەڵ خیل بۆ هەوار دەچن و لەبەر نەداری خزمەتیان دەکەن
پاشمارە، ژێرماڵە
پاشماڵە
پشت ماڵە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پاماڵە
شتێکی چورچێوەدارە بەتەیمان دەتەنرێ و ماڵەی زەوی پێ دەدرێ دوای تۆو پێوەکردنی
پاماڵە
خێشک، ئامرازێ زەوی شوکراوی پێ ڕێک دەکەن
پاماڵە
ماڵە. چتێکی درێژ یا چووارچێوەدارە بە تەیمان دەتەنرێ و زەوییەکی پێ ماڵە دەکرێ کە تۆوی پێدا کرابێ بۆ ئەوەی گلمەت و کەستەکەکان بشکێنێ و ووردکات و هەم تۆوەکەش وە ژێر خاکی خات تا چۆلەکە نەیخۆن
پاژماڵە
ماڵی خزمەتکار لە خانوی ئاغادا، ژیرماڵە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پشتماڵە
دراوسێیەکە کە ماڵی لە پشت ماڵتەوە بێ
پشتماڵە
پاشماڵە. دەراوسێیەکیشە، کە ماڵی لەپشت ماڵتانەوە بێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ژێرماڵە
ماڵێکە کە بەکرێ لە دەستەی خانوویەکتدا بێ کە خۆتی تێدا بیت
ژێرماڵە
ماڵێکی لە یەکدوو چاوەی خانووێکی دا،کە ژوورەکانی تریشی خاوەند ماڵی تێدابێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کوڵەماڵە
دارێکە ناوەڕاستەکەی کونێکی تێدایە، زبانەی ئێرەقی پێدا دەکرێ و ماڵەی زەوی پێ دەدرێ
کوڵەماڵە
ابزاری در خیش
کوڵەماڵە
ئامرازێکە لە نیر و ئامووردا