تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ماڵینەوە
بردنی هەموو شتێک
دووپاتەکردنەوەی خاوێن کردنەوە بە گزک و بێڵ
سڕینەوەی شت
ماڵیین
سوونەوە٬ ماشتن٬ داماڵین٬ (لور.):ماڵیان٬ (هەورا.): ماڵای٬ گەسک لێدان٬ دەست پێداهێنان
خۆماڵیکردن
دەست بەسەراگرتنی دەوڵەت بەسەر موڵک و ماڵ و داراییەک کە پێشتر لە لایەن کۆمپانی یا کەسانێکی بێگانەوە پاوان کرابێت. ئەم زاراوە هاوواتایە لەگەڵ زاراوەگەلێکی وەکوو «بەکۆمەڵکردن» و «خاوەندارێتی گشتی» و «خاوەندارێتی دەوڵەتی» . «خاوەندارێتی نەتەوەیی» لە بەرانبەر «خاوەندارێتی تایبەتی» دا دێتە ئاراوە. خۆماڵیکردن لە نەریتی ئیدارەی وەڵات بریتییە لە گواستنەوەی خاوەندارێتی هەموو ئامرازەکانی بەرهەمهێنان و دامودەزگەکانی بەشی تایبەت بۆ دەوڵەت یا بەرگریکردن لە هاووەڵاتیان و ناڕەزایی دەربڕین بەرانبەر کەمتەرخەمی بەشی تایبەت بۆ بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان. بە کەڵکوەرگرتن لەم شێوازە بانکەکان، کارگەکان، دامودەزگە پڕ سوودەکانی کەرتی تایبەت، تەنانەت ڕووبار و دارستان و زەویوزار و کانزاکان دەکەونە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەت و دامودەزگە دەوڵەتییەکان. لەم ڕووەوە خۆماڵیکردن دوو بنەمای سەرەکی لەخۆ دەگرێ: یەکەم، گۆڕانی خاوەندارێتی تایبەتی بۆ خاوەندارێتی گشتی و دووهەم، دەسبەسەراگرتن و کەڵکوەرگرتن لە داراییە نەتەوەییەکان بە قازانجی کۆمەڵگە واتە کۆنتڕۆڵی نەتەوەیی.
ڕژێمە شۆڕشگێڕە سۆشیالیستییەکان، خۆماڵیکردن، دەکەنە ئامانجێکی سەرەکی خۆیان بۆ لەناوبردنی خاوەندارێتی تایبەتی بەسەر ئامرازەکانی بەرهەمهێناندا. لەنێوان ئەو ڕژێمانەش کە خاوەنی ئابوورییەکی ئازادن بە تایبەت پاش جەنگی جیهانی دووهەم، خۆماڵی کردنی هەندێ پیشەسازی و خزمەتگوزاری بە قازانجی گشتی ڕەواجی پێدرا. هەندێ لە وەڵاتانی ئەوروپی، هێڵی ئاسن و وزەی کارەبا و کانزای بەردەخەڵووز و پیشەسازی پۆڵایان خۆماڵی کردووە.
خۆماڵیکردن زاراوەیەکی نوێباوە و دەگەڕێتەوە بۆ سەدەیەک لەمەوبەر کە ئەویش لەژێر کاریگەریی بزووتنەوە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکاندا گەشەی کردووە، بەڵام لەم چەند دەساڵانەی دواییدا یەکلاکراوەتەوە. بە درێژایی ئەم سەدەیە جگە لە پاڵنەری ئابووری و کۆمەڵایەتی، هەندێ فەلسەفەی سیاسی و ئەخلاقیش کاریگەرییان داناوە لەسەر ئەم چەمکە و لایەنگرانی ئەم شێوازە ئەم بیرۆکەیان تەشەنە پێداوە کە خۆماڵیکردنی ئامرازەکانی بەرهەمهێنان جگە لە دابینکردنی پێداویستییە مادییەکانی مرۆڤ، دامودەزگەکانی کۆمەڵگەش لەسەر بنەمای عەداڵەت و یەکسانی دادەمەزرێنێت کە ئەمەش دەبێتە ڕێگڕێک لە بەردەم جیاوازی چینایەتی و بەرگریکردن لە چەوساندنەوەی مرۆڤ و گەیشتن بە ئاشتی.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
داماڵیان
داماڵیان
کندە شدن، پایین آمدن، بی شرمی.
داماڵیان
کنیان، داشۆریان.[داخزان، بێشەرم بوون]
داماڵیان
اِنکِشاط، اِنسِلاخ، بَذائَة، شَراسَة.
داماڵیان
(ئەردە.): داماڵان٬ کنیان٬ داشۆریان٬ بێ شەرمی٬ بێ ئابڕوویی ٬ ڕووداماڵراوی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
داماڵیاگ
داماڵیاگ
دول، لول، کلوک، بلابە، بِلایَه، خُلولیا، بی شرم، شوریدە، بی آبرو.(مجاز است.)
داماڵیاگ
کنیاگەوە.[داخزێنراو لە سەرەوە بۆ خوارەوە،
داماڵیاگ
بێشەرم، بێ ئاوڕوو، ...١[بێحەیا (خوازەیە)]
داماڵیاگ
بَذِيء، وَقِح، شَرِس، شَکِس، ذَرِب.
داماڵیاگ
ڕووداماڵڕاو٬ بێ شەرم٬ بێ ئابڕوو. داماڵاو٬ کینیا گەوە٬ داماڵاوە و لێبوونەوەی پێستی لەش یا دەرپێ و پانتۆڵ و ڕانک و ئیتر.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
داماڵین
لابردن و ماڵینی شتیک لە شتێک بەدەست
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
داماڵین
داکەندنی شتێک لە شتێک