تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ماران
سەرداو٬ جێگایەکی ساردە بۆ تێدا ڕاگرتنی شەراب و زەخیرە
بۆ مارانه
نت.»، سیم.، سن.» تم: بۆ مادەران.
ترێ مارانە
(دەر) پەسیرە مارانە. گیایەکی وەکوو لاولاوی زۆر بەرز دەبێ و بە داران هەڵدەچێ، بەرەکەشی وە بەڵاڵووکی دەچێ، بۆ سووراوی لێوو ڕوومەتانیشی بەکار دەبەن، گەڵای وە پەلکە مێوی دەچێ بەڵان گچکەترو خڕترە. کە لە ئەژنۆی باداران هەڵبسووێ لەپێشدا خارشتی لێ پەیدا دەکات و لە دووایە فێنک دەبێتەوە، بە ئارەقە چەند تنۆکە ئاوێکی دەردەکات بەو شێوەیە بە چەند جارێکی بنەبڕ دەبێ، کە بنەکەشی ووشک بکرێ و بکوترێ بە بڕین وەرکرێ گۆشتە زوونەی پێ دێنێتەوە
مارانگاز
مارگزیده.
مارانگاز
مار پێوەداو، مارگەستوو.
مارانگاز
لَدیغ، مَلدوغ.
مارانگاز
مارگزیده
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
مارانگاز
کەسێکە کە مار پێوەی دابێ و لەوەوە چاوترسێن بووبێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
مارانگاز
بریتییە لە یەکێک کە لە شتێک چاوترسێن بووبێ
مارانگاز
مارپێوەداو
مارانگاز
مارگەزتوو٬ گەزتە. مارانگەزتوو. چارەی لە کوردستاندا ئەوانەن: ا)تریاک. دەڵێن: کەمێک جێگایەکی بکڕێنرێ و تریاکی لەسەر دانرێ بەڵان تریاکەکە تەڕ بکرێ ئەوسا دانرێت. زۆر تاقی کراوەتەوە بۆ دووپشکیش زۆر باشە. 2)ئاور. دەڵێن: جێگایەکەی کەمێک دەکڕێنرێ پۆلووی ئاوری لەسەر دادەنرێ ئەوسا کەمکەمە ئاوساوییەکەی دێتە خوارەوە تا تەواو دەنیشێتەوە. بۆ دووپشک زۆرتر تاقی کراوەتەوە. 3)پووشووی نێوداری . دەڵێن: ئەو پووشووەی کە دەیکوشن وێک دێتەوە کە بەر دەبێتەەوە بە ئاور بکرێ و لەسەر جێگای مار پێوەدراوی دانرێ تا هەمووی دەسووتێ ژەهرەکەی تەواو کۆ دەکاتەوە و دەیکاتە پلۆق و دەردەبێ و کابرا لە مردن ڕزگار دەبێ. 4)پەڕی تاوسی. دەڵێن: کچە ئینگلیزێک لە هیندستان مار پێیەوە دەدا گەلێکی لەسەر کۆ ببونەوە نیاندەزانی چی لێ بکەن کەچی هیندیێکی پیر ڕادەبرد کە وای دیت دەست بە جێ سەبیلەیەکی پڕ کرد لە پەڕی تاوسی و کێشای و دووکەلەکەی لە دەم و لووتی کچەکەی دەکرد. کچەکە چاوی هەڵێناو کەمێک وەهۆش هاتەوە ئەوجا سبیلەکەی لە دەمی کچەکە ناو پێی کوت بکێشە کە کچەکە چەند نەفەسێکی لێدا تەواو چاک بۆوە. 5) سیریی تەڕ یا ووشک. دەڵێن: جێگایەکی کەمێک دەکڕێنرێ و سیری بە کوتراوی لەسەر دادەنرێ و دەبەسترێ. 6) گۆرمزە. دەڵێن: هەر چەندی کە ئەستوور بووبێ٬ گەڵاو لاسکی گۆرمزە بە کوتراوی لەسەری دادەنرێ بە شەو و ڕۆژێک چاکی دەکاتەوە. 7) نۆشادر. دەڵێن: نیو میسقاڵ نۆشادر لە ئاوێدا بخوا و هێندێکیش لە جێ دەمی ماری بدات مارانگەزتوو چاک دەبێتەوە. 8) بۆنخۆشکە. دەڵێن: گیایەکە لە زیخماڵان دەبێ بۆ مارو دووپشک و کچەڵی زۆر باشە. بە تەڕیی دیارە بەڵان بە ووشکی کەمێک تەڕ دەکرێت لەسەر جێگا گەزراوەکەی دادەنرێت کە کڕێنرابێ. بۆ برینێکی کە حەرارەتی زۆر بێ لە نێو ئاوێدا زۆر دەکوڵێنرێ و تێی دەدرێت. 9) گیامار.دەڵێن و دیتوومە: پنجە گیایەکە تا دووبست و نیو بڵند دەبێ و لە بنەوە چەند لقێکی باریک هەڵدەچێ و لە بنەوە تا سەری بە بڵاوی بە قەدەر پانی قامکێکی دوو جووتە گەڵایەکی بەرامبەر یەکتری دەر دەکات لە لای سەرەوەش هەر گەڵایەکی کارتەیەکی چکۆڵە دەردەکات کە هەر یەکەی 3-4 گەڵای چکۆڵەی پێوە دەبێ. گیامار بۆنی خۆشە بەڵان زۆر تاڵە. گەڵایەکانی وە ئی ڕێحانەی کێویی و سپی دەچێ. گوڵی گیاماری لەلای سەرلکەکانەوە هێندەی بستێکی گوڵی سوور یا سپی یا شین دێنێ٬ شکڵی گوڵەکانی وە گوڵی گیا چاومژمژەی دەچێ. بنەکەی لەزەویدا بە قەد قامکێکی ئەستوورە بە ڕیشەی ووردو زۆر داپۆشراوە. ئەو گیایە بۆ مارو دووپشک جێگایەکەی دەکڕێنرێ و لەگەڵ ماستی بە تێکەڵاوی لەسەری دادەنرێ و دەبەسترێ و دەست بە جێ چای گیاماری چەند ئیستیکانێکی دەدرێتێ. زووی چاک دەکاتەوە
مارانگەز
مار گزیده
مارانگەز
مار پێوەداو
مارانگەزتە
مارگەزتوو٬ ڕۆژگار دیتوو٬ تاڵاوی ڕۆژگار چەشتوو
مارانگەستە
مار گزیده
مارانی
(دزە.):چتێکە خڕ بهۆنرێتەوە
مارانە
(فە.):مۆرانە
کاڵەکە مارانە
پَهی، پَهنور، کَبَست، کَبَستو، کَبَسته، شَرَنگ، سیماهنگ، تلخک، زَراوند، زَهرگیاه، خَربُزه ی روباه
کاڵەکە مارانە
[بەری گیایەکە لە شەمامە دەچێت و زۆر تاڵە]
کاڵەکە مارانە
ساب، عَلقَم، شَرَی، هَبد، هَبید، خَدَع، خَنظَل، قِتّاء، اَلبَر، قِتّاعُ الحِمار