تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئێشان
دردکردن، دردآمدن.
ئێشان
دەردکردن، ژانکردن، گلکردن، دەردهاتن. [یەشان]
ئێشان
درد، آزار
ئێشان
ژان، ئازار، بەئازار
ئێشان
(مست. لا.) ١- هەست کردن بە ژان و ئازار (ماددی و مەعنەوی). پێیان بڵێ پشتی دێشێ (دەئێشێ) ناتوانێ بێ. منداڵەکان هەموو چاویان دێشا (دەئێشا). دڵی ئێشاوە. ٢- پەیدابوونی ئازار لە ئەندامێکی لەش. چۆن پشت لەخۆڕا دێشێ دەبێ سەرما کاری لێکردبێ. ((ئەمان مردم لە داخی دڵ لەبەر گریان و هاوارێ)) ((دریغ سووتام لە قرچەی ئاگری ئێشان و ئازارێ)) (دڵدارڵ گم-٦٠).
سەرچاوە: نالی
ئێشان
ئێشکردن و ئازارچەشتن.

دڵ موشەببەک بوو لەبەر ئێشانی نیشانی موژەت
حەیفە قوربان! ئاخر ئەم نیشانەیی شانی هەیە
ئێشان
ژانکردن، ئازارکێشان، یێشان، دەردکردن
ئەرک کێشان
«مستـ. لا.» جێ بە جێ کردنی کار و پێویستییەک لە باتی کەسێک یا بۆ خۆ.: ئەو ئەرکەمان بۆ بکێشە و تا ماڵی حەمە حەسەن بچوو پێی بڵێ با سەرێکمان ڵێ بدا، ئەگەر لە پێشدا تۆزێ ورد با ئێستا ئەو ئەرکەی نەدەکێشا لەسەرڕا بینووسێتەوە.
ئەزیەت کێشان
[[عا. کو.]]
«مستـ. متـ.» قبووڵ کردنی ڕەنج و ئازار، ماندوو بوون، خۆ ماندوو کردن بە کارێکەوە یا کەسێکەوە.: تۆ خوا ئەزیەت مەکێشە بگەڕێوە ٭ئەزیەت خواردن، ئەزێت کێشان، عەزێت کێشان.
ئەستێرە ڕاکشان
«مستـ. لا.» بزووتنەوە و جووڵانی ئەستێرەی «نەگەڕ» ە لە شوێنی خۆی و خوشینی بە ئاسمانا بە خێرایی: چاوت لێ نەبوو ئەو ئەستێرەیە ڕاکشا. تێبــ.ینی: ئەو ئەستێرەی ڕادەکشێ لە جازبەی مەنزوومەی خۆی دەردەچێ، وێڵی «فضا» دەبێ و هەرچی هاتە پێشێ دەیداتە بەر، تا دەگاتە ئاتمۆسفۆڕی زەوی پڕش و بڵاو دەبێتەوە دەسووتێ، جار و بارە کە ئەستێرەکە زل بێ_ یا لەبەر هەرچێکی تر_ بتوانێ بێتە ناو ئاتمۆسفێڕی ئەرز، جازبەی ئەرز ڕایدەکێشی و لە شوێنێک دەدا قووڵی دەکا، ئەوەی پێیان دەڵین «بەردی ئاسمان» پاشماوەی ئەم کارەن.
ئەشکنجە کێشان
[[ئەشکنجە+کێشان]]
ئەفشان
افشان، فشان.
ئەفشان
شاش، بڵاو. [پەرش، پەخشان]
ئەمەگ دەگەڵ کێشان
(مست. مت.) ١- خۆ ماندوو کردنی دایک و باب بۆ پێگەیاندنی منداڵ. ((چیدی ئەمەگێ ناکێشم بە خۆڕایی دەگەڵ هەتیوی خەڵقییە)) (تحفە:ج٢-٨٨) ئەم هەموو ئەمەگەی دەگەڵ کێشاون، کەچی ئێستا یەکێکیان لەو دایکە فەقیرەیان ناپرسنەوە. ٢- خەریک بوون و خۆ ماندوو کردنی کەسێک بە جێبەجێ کردن و ڕاپەڕاندنی ئیش و کاری یەکێکی ترەوە.
ئەنگوشت نیشان
بڕوانە: ئەنگوستنما
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەنگوشتنیشان
شتێکە کە نرابێتەوە بۆ دزین، ئەنگوشتنما
ئەوشان(کە)
هاوشان، جوورە گیایەکە
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
ایشان
[ضمیر - ]
(ئیشان - işan)