تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لێزمە
(هەورا.شا.زەن.): خوڕەمە باران٬ ڕێژنە
لەزمە
تەوژمی باران
مارکسیزمی نوێ
ئەم زاراوە پێناسەیەکە بۆ لایەنگرانی «قوتابخانەی فرانکفۆرت». قوتابخانەی فرانکفۆرت لە ساڵی 1930 بە ناوی «سەنتەری لێکۆڵینەوەی کۆمەڵایەتی فرانکفۆرت» بە پاڵپشتی تیۆری ڕەخنەیی و بە سەرپەرشتی ماکس هۆرکهایمر (1973 ـــ 1893) دامەزرا. ئەم قوتابخانە کە دواتر بیرمەندانێکی وەک تئۆدۆر ئادرنۆ، هێربرت مارکۆزە و ئیریش فرۆم ـی بەخۆ بینی، بوو بە مایەی دوو پێداچوونەوەی گرنگ بە بیروباوەڕەکانی مارکسدا:
یەکەم، تیۆری ڕەخنەیی ڕووی کردە گۆڕانکارییەکانی دەروونشیکاری و بە تایبەت مارکۆزە و فرۆم هەوڵیان دا بۆ تێهەڵکێش کردنی تیۆرییەکانی مارکس و فرۆید. دووهەم، هۆرکهایمر و مارکۆزە، گەیشتنە ئەم قەناعەتە کە پرۆلتاریا بووەتە بەشێکی سیستەمی سەرمایەداری و هێزی خۆی بۆ گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی و شۆڕش لە دەست داوە.
مارکسیزمی نوێ هەروەها بە لایەنگرانی چەپی نوێ و شرۆڤەکارانی مارکس دەگوترێ کە لە نەریتی مارکسیزم ـــ لێنینیزم لایاندابێ و ڕوویان کردبێتەوە خودی مارکس. زۆربەی ئەم کەسانە ئەنگڵس و لێنین بە بەرپرسی بەهەڵە تێگەیشتنی ئەندێشەکانی مارکس دەزانن و وەلای دەنێن.
سەرچاوەی لایەنگریی ئەم گرووپە دەگەڕێتەوە بۆ نووسراوە سەرەتاییەکانی مارکس، بۆ وێنە ئایدیۆلۆژیای ئەڵمانی و دەسنووسە ئابووری و فەلسەفییەکان و بیرکردنەوە دەربارەی بنەماکانی مارکسیزم. بە واتایەکی دیکە سەرنج دان بە لایەنی هێگلی و یۆتۆپیایی و ڕۆمانسییەتی نێوان ئەندێشەی مارکس، لەبری ئابووری پەرستی و جەخت کردن لەسەر نامۆگەرێتی لەجیاتی پێداگرتن لەسەر بەرهەمهێنانی مرۆڤ.
ئەم گەڕانەوە بۆ سەرچاوەکانی ئەندێشەی مارکس، لە کتێبێکی وەک هۆشیاری چینایەتی و مێژوو بەرهەمی گیئۆرگ لۆکاچ (1971 ـــ 1885) دەبیندرێ. لۆکاچ، یەکەم بیرمەندێکە کە بە شێوازێکی سیستەماتیک، لە مارکسەوە گەڕایەوە بۆ هێگل و پرۆلتاریای مارکس ــ کە هەڵگری ئاگایی مێژووییە - دەخاتە جێی «ڕۆح» لە فەلسەفەی هێگلدا.
مارکسیزمی نوێ، زیاتر ڕێبازێکی ئەکادیمی لە ئەژماردێت و لە کردەوەی سیاسیدا کاریگەرییەکی ئەوتۆی نەبووە.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
مازماز
مازماز
بەرانی فەحل، بەرانێ کە دە پەزی بەردەدەن
مازماز
(باک.): خەرت٬ بەرانی دووساڵانەیە.- خەساندی (باک.): بەرانی دووساڵانەی خەساوە. خەرتی خەساو
ماعزمە
ئامرازی کار، ئامیر
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
مزمار
[ا. ع ]
(میزمار - mizmar)
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
مزمزان
[ص. فا ]
(مه‌زمه‌زان - mezmezan)
مژین، چەشتن، چێژەر، مژەر، مژلێدەر.
مزمزاندن
وەبزە هێنان
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
مزمزە
[ا. مص ]
(مه‌زمه‌زه‌ - mezmeze)
چەشتنی تامی شتێک.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
مزمل
[ا. مف. ع ]
(موزه‌ممه‌ل - muzemmel)
بە گلیم پێچراو، کەسێک خۆی بە جلەوە پێچابێ.