تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سوورکەوگ
اَبرَش، صَنابیّ
سوورکەوگ
سرخ مایل به کبودی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سوورکەوە
وڵاخی کەوەی سوورباو .
سوورکەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سوورکەڵە
سوورکەڵە(ئەردە)
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
سوپرمارکت
[ا. مر. انگل ]
(سوپیرمارکیت - sûpir markit)
سوپه ر بازاڕ، بازاڕی گه وره ی فره شت.
سوێرکە
سوێرە
کاکڵەبادام و تۆم و شتی برژاو
سۆرکا
طایفەای از کردها در جنوب غربی کردستان
سۆرکا
هۆزێکی کوردە لە سوریە دەژی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سۆرکە
سۆرکە
سوورێژە، مێوژی سوور.
سۆرکەڵە(هەو)
گەنمێکی سوور و ووردە بۆنان باشە، کەیەکێک لە سێ جوورەکانی گەنمی قەندەهاری (هەورا) گەنمەسوورکە.
سۆشیالیزمی مارکسی
بەپێی بۆچوونەکانی مارکس، سۆشیالیزمی مارکسی بریتییە لە سۆشیالیزمی زانستی یان کۆمۆنیزم کە بەو پێیە پڕۆژەی ڕزگاریبەخش و شۆڕشگێڕانە و ڕووخێنەری سەرمایەداری بە ئەنجام ئەگەیەنێت. ئەم جۆرە سۆشیالیزمە لە ڕەوتی بەدیهاتنی مێژوویی خۆیدا چەند لقێکی وەک سۆشیالیزمی ڕووسی و سۆشیالیزمی چینی لێکەوتەوە کە ئەوانیش بەپێی مەرام و ڕێبازی ڕێبەرەکانی بە چەند لقێکی دیکە دابەش بوون. تیۆری مارکسیستی سۆشیالیزم، لە سەدەی بیستەمدا زاڵترین ڕێبازی سۆشیالیستی بووە کە بە خەمڵاندنی ئەم تیۆرییە لە لایەن لێنین و مائۆ تسەتۆنگ لە ئەزموونی شۆڕشی چین، لە زۆربەی ناوچەکان و وەڵاتانی جیهان گرنگایەتی پێدراوە.
مارکس و لایەنگرانی، سۆسیالیستەکانی بەر لە خۆیان بە سۆشیالیستی خەیاڵی لە ناو سیستەمێکی سەرمایەداری ناوبردە دەکەن کە تێیدا ئابووری وەڵات لە سەر بناغەی خاوەندارێتی تایبەتی ئامرازەکانی بەرهەمهێنان بنیادنراوە بەڵام لە سۆشیالیزمی مارکسیدا خاوەندارێتی کارگە و ئامرازەکانی بەرهەمهێنان دەدرێ بە ڕەنجدەران و زەحمەتکێشان.
سۆشیالیزمی مارکسی
سوسیالیسم مارکسی