تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوەدان کردنەوە
«مستـ. متـ.» ۱- سەر لە نوێ بنیات نانەوەی شار یا دێیەک، کە ماوەیەک وێران و چۆل بووبێ. ۲-خانوو دروست کردن و کۆ کردنەوە و نیشتەجێ کردنی خەڵک لە شوێنێک و کردنی بە گوند یا شار.: «سەڵماس» لە شوێنی «کۆنەشار» ئاوەدان کراوەتەوە کە بوولەرزە وێرانی کرد. «مووسڵ» لە نیزیک کاولەکانی «نەینەوا» ئاوەدان کراوەتەوە. «مەهابات» بداغ سوڵتان ئاوەدانی کردۆتەوە. و خەریکن «بابل» ئاوەدان دەکەنەوە.
ئاوەدز کردن
«مستـ. لا.» تمـ: ئاوەدز بوون.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاوەردگاە
تعبیەکردن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاوەردگاە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاوەردگاە
مەیدانی حرب
ئاوەردە
آورده شده
ئاوەردە
هاوردراو، هاوریاگ
ئاوەزێو کردن
«مستـ. متـ.»، «مکـ.» ڕووکێش کردنی خشڵ یا هەرچی لە مەعدەن دروست کرابێ بە زێو.
ئاوەزێڕ کردن
«مستـ. متـ.» «مکـ.» ڕووکێش کردنی خشڵ یا هەر شتێکی تر کە لە مەعدەن دروست کرابێ، بە توێژاڵێکی ئاڵتوون
ئاوەچۆڕ کردن
[[ئاو+ئە+چۆڕ «چۆڕانەوە» +کردن]]
«مستـ. متـ.» هەڵخستنی کەلوپەلێ کە شۆرابێ یا تەڕ بووبێ «لەبەر هەرچی بێ» و ئیشک کردنەوەی بە کوشین پێک نەیەت.: بەرماڵەکە ئاوەچۆڕ کەن. نمەدەکەمان ئاوەچۆڕ کرد.
ئاوەڕووت کردن
[[ئاو+ئە+ڕووت+کردن]]
«مستـ. متـ.» داڕنینی تووک و پەڕی ئەو پەلەوەرانەی گۆشتیان دەخورێ. تێبــ.ینی: پاش کوشتنەوەیان، دە ئاوی لە کوڵیان هەڵدەکێشن و بە دەست پەڕەکانیان دەڕننەوە.: هەر دەست بە جێ مریشکێکی کوشتەوە و ئاوەڕووتی کرد و سووری کردەوە. تا دێینەوە قەلەکەت ئاوەڕووت نەکردبێ خوداهاوار!
ئاوەژوو کردن
«مستـ. متـ.» تمـ: ئاوەژوو کردنەوە.
ئاوەژوو کردنەوە
«مستـ. متـ.» ۱-هەڵگێرانەوەی شتێک لە بارێکەوە بۆ بارێکی تر. ۲-بەر و پشت کردنی جلک و پۆشتەنی: لە کوردەواری کە سەگ بلوورێنێ لینگە کەوشێک ئاوەژوو دەکەنەوە. ٭ئاوەژوو کردن.
ئاوەڵە کردن
«مستـ. متـ.» تمـ: ئاواڵە کردن.
ئاوەڵەکردن
ڤەکردن، ڤەدان، گوشادکردنەوە، واکردنەوە
ئاڕاستە کردن
«مستـ. متـ.»، «سیمـ.، کعر.» ١- ڕووی چەک، خەبات یا قسە دە کەسێک، ڕێژیمێک یا بەروباوەڕێک کردن: بزووتنەوەی نەتەوایەتی کورد، خەباتی خۆی ئاڕاستەی ئیمپڕیالیستەکان کردووە. ٢- پێشاندانی ڕێگای کارێک بە یەکێک یا کۆمەڵێک، تەوجیهـ: پاڕتی ئەندامەکانی خۆی بە ئامۆژگاری پێشکەوتوانە، ئاڕاستە دەکرد. ٣- حەواڵە کردنی قسە و توانج و جوێن و مست و تێڵا و ئەو جۆرە شتانە بۆ یەکێک: خولە مستێکی ئاڕاستەی جوامێر کرد.
ئاڕایشت کردن
آرایش کردن، زیور کردن، پیرایەبستن، بزک کردن، زیباکردن، قشنگ کردن، آراستن، آرستن.
ئاڕایشت کردن
آرایش کردن، بزک کردن، خود را آراستن.