تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



مانگرتن
ئەم وشە لە ناوی لێواری دەریایەکی فەرەنسی بە ناوی (پلاژدو گروــ (Plage de greve گیراوە کە کرێکارە بێکارەکان تێیدا ئاپۆرەیان دەبەست.
لە زاراوەی سیاسیدا بە مانای دەست لەکارکێشانەوەی کرێکاران یا کارمەندانی دەزگەێیکی ئابووری یا ئیداری یا خزمەتگوزارییە بۆ وەرگرتنی مووچە یان داوای زیادکردنی. مانگرتن لە دوای شوڕشی پیشەسازییەوە سەری هەڵدا و چینی کرێکار کە لەو شۆڕشەدا لەدایک بوو، بۆ گەیشتن بە مافەکانی خۆی لە بەرانبەر کاربەدەستاندا ئەم بزووتنەوەی ڕێکخست و لەم ڕێگەوە مافەکانی خۆی دەستەبەر دەکرد.
لە سەرەتا دا دەوڵەت و خاوەن کارەکان، بە شێوازی جۆراوجۆر و تەنانەت بە یارمەتی هێزی پۆلیسەوە مانگرتنەکانیان تێکدەشکاند و سەردەستەی مانگرەکانیش غەڵتانی خوێن دەکران بەڵام لە میانەی سەدەی 19 بەملاوە بەپێی خەباتی لەپسان نەهاتووی کرێکاران، هێدی هێدی مانگرتن ڕواڵەتێکی یاسایی بەخۆوە گرت و کارمەندان و خوێندکاران و… تاد گرتەوە. ئینجا لە سەرەتای سەدەی بیستەمەوە حیزب و ڕێکخراوە سیاسیەکان لە مانگرتن بۆ گەیشتن بە ئامانجی سیاسی کەڵکیان وەرگرت. لایەنگرانی سەندیکالیزم و ئانارشیزم، مانگرتنیان وەک داردەستێک بۆ ڕوخاندنی دەوڵەت بەکار هێنا. لە مانگرتنی گشتیدا کرێکاران وفەرمانبەرانی تەواوی دەزگە ئابووری و پیشەسازی و خزمەتگوزارییەکانی وەڵاتێک، بۆ گەیشتن بە ئامانجی سیاسی یان پیشەیی خۆیان، دەستلەکار دەکێشنەوە. لە ڕژێمە دیکتاتۆرییەکان بەپێی قانوون مانگرتن پاوان و قەدەغەیە.
لەم دەور و چاخەدا چونکە زۆر سەرنج دەدرێتە کۆمەڵ و کێشە ئابوورییەکانیش ڕەهەندێکی سیاسی لەخۆ دەگرن، جیا کردنەوەی مانگرتنی پیشەیی لەگەڵ مانگرتنێک کە ئاکامی سیاسی بە دواوە بێت، زۆر دژوار بۆتەوە.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
مانگرتن
خیشکردنی گیاندار و تووڕەبوون و ئیش نەکردنی
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
مترتب
[ا.فا.ع ]
(موتەرەتتیب - muterettib)
بەتەرتیب و رێک و پێک.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
مرتاض
[ص. ع ]
(مورتاز - murtaz)
چلەکێشی بە مەبەستی رام کردن و پەروەردەکردنی نەفس، نەفسکوژی بەمەبەستی خواپەرستی و عیبادەت.
مرتال
(باک.): مەرتال٬ مەتاڵ
مرتالەک
(باک.): جوورە ماسییەکە
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
مرتب
[ا. مف. ع ]
(موره‌تته‌ب - muretteb)
ڕێکخراو، رێکو پێککراو.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
مرتبان
[ا ]
(مه‌رته‌بان - merteban)
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
مرتبط
[ص. ع ]
(مورته‌بیت - murtebit)
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
مرتبە
[ا. ع ]
(مه‌رته‌به‌ - mertebe)
پلەو پایە.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
مرتجع
[ا. فا. ع ]
(مورته‌جئ - murteci᾿)
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
مرتجل
[ا. مف. ع ]
(مورته‌جه‌ل - murtecel)
شیعرێ راستەو خۆو بێ وەستان بگوترێ، قسەیەک بێ بیرکردنەوە بکرێ، راستەوخۆو سەرپێیی.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
مرتجی
[ا. فا. ع ]
(مورته‌جی - murtecî)
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
مرتد
[ص. ع ]
(مورته‌دد - murtedd)
لەدین وەرگەڕاو.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
مرتسم
[ا. مف. ع ]
(موته‌رسه‌م - murtesem)
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
مرتشی
[ا. فا. ع ]
(مورته‌شی - murteşî)