تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
گۆودەڵەکە
جۆرە خشڵێکە ژنان دەیدەن لە قەراغی سوخمە ،زڕەی دێ و دەلەرێتەوە
گەندەڵی
پوسیدگی
گەندەڵی سیاسی
Political Corruption
گەندەڵی سیاسی
کەڵک وەرگرتن لە دەسەڵاتی سیاسی بۆ گەیشتن بە قازانجی شەخسی و ناڕەوا بە گەندەڵی سیاسی لە قەڵەم دراوە. گەندەڵی ماڵی و ئیداری، گرنگترین لایەنی گەندەڵی سیاسی لە ئەژمار دێت. ڤیتۆ تانزی، هۆکارەکانی بڵاوبوونەوەی گەندەڵی، بەم شێوە ناوبردە دەکات :
1ــ یاسا و ڕێساکان (وەک دەرکردنی ئیجازەنامە، بە ناوچەیی کردنی ئیشوکارەکان).
2ــ چاودێری کردنی ڕیککەوتننامەی کڕین و سەرمایەدانانی دەوڵەتی (وەک دروستکردنی ڕێگەوبان پرد و فڕۆکەخانە).
3ــ ئەو بەرنامانەی کە پاڵنەرن بۆ باجدان.
4ــ چاودێری بە سەر ڕەوتی دامەزراندنی کارمەندان.
5ــ ماهییەتی سیستەمی سیاسی.
6ــ ماهییەتی سیستەمی سزادان.
بە بڕوای تانزی، گەندەڵی سیاسی لە زۆربەی وەڵاتان لە ژێر سەری ڕێبەرانی سیاسییەوەیە و لە هەندێ وەڵاتی دیکە لە لایەن کاربەدەستانی دەوڵەت و کارمەندانی شارەوانییە. ئەو دەوڵەتانەی کە بەپێی بەرنامەی ئایدیالی بەهێز و شۆڕشگێڕانە، دەگەن بە دەسەڵات، ڕەنگە بتوانن تا ماوەیەک بە پاڵپشتی ئەم ئایدیالە و هەستوخوستی شۆڕشگێڕانە، گەندەڵی کۆنترۆڵ بکەن بەڵام هەر کە هەست و سۆزەکە نیشتەوە، سەرلەنوێ هەڵدەداتەوە و پەرە دەستێنێ و ڕیشە دادەکوتێ. لە سیستەمی دیموکراسی ڕاستەقینەدا گەندەڵی ڕێبەران و بەرپرسانی سیاسی کۆنترۆڵ دەکرێت یان ئاشکرا دەبێت و بەری پێ دەگیردرێت و بە دەگمەن دەگاتە ئاستی گەندەڵی لە وەڵاتانی ئیستبدادیدا.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
گەنگەدەڵەک
ئاردەڵ
آردل، ترفوزن یساول.
ئاردەڵ
یاساوڵ، [ئیشکگر، کێشکچی]
ئاردەڵ
ئاردەڵ
آردل
ئاردەڵ
«نا.»، «سنـ.» پێش خزمەت، فەڕڕاش، گزیر، یاساوڵ. تێبــ. ـ ١: فەرمان بەرێک بووە لە بەردەستی والییەکانی ئێرانیدا، فەرمانەکی والی هەرچی بووبن بە دەستی ئەو جێ بە جێ کراون. ٢- بە قسەی دوکتۆر معین ئەم وشەیە «ئۆردیناریتسێ» ی ڕووسییە، لە کوردی و فارسیدا وای بەسەرهاتووە * ئەردەڵ، «کعر.» وەردیان.
سەرچاوە: نالی
بێ بەدەڵ
ئەوەی ئەوەندە بەنرخ بێ شتێ نەبێ بۆ ئەوە بشێ لەبریتیی ئەوا بدرێ.

بێتە حوجرەم، پارچە پارچەی موسوەدەم بکڕێ بە ڕۆح،
هەر کەسێ کووتاڵ و پارچەی بێ بەدەڵ سەودا دەکا
بەدەڵ
بَدَل، جَلَب، ساختَگی.
بەدەڵ
بەجا، بەجای، گُوهَر، گُهَر، رَمش، جاوَر، تاوان.
بەدەڵ
جەڵەب. [نا عەسڵ]
بەدەڵ
جیه، جێگه، باتی، تەنخوا، بەجێگه، جیەی، تاوان. [بری، جیاتی، بژاردن، زیان]
بەدەڵ
مُختَلَق، صِناعيّ.
بەدەڵ
عِوَض، بَدَل، عُقبَة، غَرامَة.
بەدەڵ
[[عا.]]
«نا.»، «مک.»،«سن.» کاڵای خراپ و بازاڕی، کاڵایەکی به دانسته دروست نەکرابێ. //ئەسڵ، عەسڵ. * جەڵەب،، جەلەبی. «جن.» بەدەل. تێبــ.ینی: ئەم وشەیه له «بەدەل» ی عەڕەبی وەرگیراوه که مانای «له جێگەی، لەباتی» یه و هەر بۆیەش له زمانی کوردیدا ئەو مانایەی وەرگرتووه چونکوو «کاڵای بەدەڵ» له جێی ئەسڵ دادەندرێت.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەڵەدەڵ
زەردبوون و نەرمبوونی دوومەڵ بەڕەنگێک کە کاتی دەربوونی هاتبێ