تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەوڵەتی پۆلیسی
دەوڵەتێک کە تێیدا پۆلیس ـــ بە تایبەت پۆلیسی نهێنی ـــ دەسەڵاتێکی بەرفراوانی هەیە لە تۆقاندن و ترساندنی ئەو شارۆمەندانەی کە مافەکانیان پێشێل دەکرێت و ناتوانن لەڕێی قانوونییەوە دەنگی ناڕازایەتی خۆیان هەڵبڕن. نموونەی ئەم حکوومەتانە وەڵاتانی دیکتاتۆری یا تۆتالیتەرن کە تێیدا نەیارانی ڕژێمەکە سەرکوت دەکرێن و کەسانی ناڕازی، تەنیا بەهۆی سیاسییەوە دەخرێنە بەندیخانەوە.
دەوڵەتی کاتی
Provisional State
دەوڵەتی کاتی
دەوڵەت یا حکوومەتێک کە لە بەرزەخێکی سیاسی واتە لە کاتی گواستنەوەی دەسەڵات لە سیستەمێکی سیاسیەوە بۆ سیستەمێکی سیاسی دیکە دروست دەبێ و تا پەسندکردنی دەستووری بنچینەیی نوێ و دانانی دامودەزگەی تازەی سیاسی، کاروباری وەڵات لە ئەستۆ دەگرێ. (بۆ نموونە گۆڕینی سیستەمی بەعسی عێراق بە سیستەمی کۆماری فیدراڵی لە ساڵی 2005 لەم وەڵاتە یان گۆڕینی ڕژێمی پاشایەتی ئێران بە کۆماری ئیسلامی لە ساڵی 1979). ڕەنگە دەوڵەتی کاتی لە دەرەوەی وەڵات بنیات بنرێت، ئەوەش لە کاتێکدایە کە ئەو وەڵاتە داگیرکرابێت یا سەرقاڵی شەڕ و شۆڕش بێت. ئەم جۆرە دەوڵەتە هەروەها بە دەوڵەتی ئازاد* ناوبردە دەکرێت.
دەوڵەتی یاسایی
دولت حقوقی
دەوڵەتی یاسایی
زاراوەی دەوڵەتی یاسایی بەرهەمی ئەندێشەی کۆنی ئەڵمانیایی و سویسیرایە. فرێدریخ یۆلیۆس، سیاسەتمەداری کۆنەپارێزی ئەڵمانی پێی وایە: «دەوڵەت ئەبێ سنووری ڕەفتارەکانی خۆی و پانتای هاندانی شارۆمەندان بە شێوازێکی وردی یاسایی دەستنیشان بکات بێئەوەی زیانێکی بچووک بەرکەس بکەوێت». تایبەتمەندییەکانی دەوڵەتی یاسایی، بریتین لە:
ـــ هەبوونی دەستووری بنچینەیی کە تێیدا هێزەکان جیاکرابێتەوە و دەسەڵات دابەش بووبێت. (بڕوانە: جیا کردنەوەی هێزەکان)
ـــ دیاریکردنی هەندێ مافی ئازادیخوازانە و جوامێرانەی کۆمەڵایەتی شارۆمەندان لە دەستووری بنچینەییدا بە چەشنێک کە دانانی یاسای نوێ ببەستێتەوە بەم مافانەوە.
دەوڵەسڕنا
دهل و سُرنا، دَهُل.
دەوڵەسڕنا
دەهۆڵ و سڕنا، دەهۆڵ.[ئامرازێکی مۆسیقایە.]
دەوڵەسڕنا
نَقّارَة.
دەوڵەقووچ
(دزە.): زاربەستوو، دەم قووچاو، مات، کپ. هەژار، ڕووت.- ی: زاربەستوویی، ماتی، کپی. هەژاری، ڕووتی، ڕەجاڵی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەوڵەمەن
دەوڵەمەن
دارا، دارنده.
دەوڵەمەن
لۆرت، دارا.[ساماندار]
دەوڵەمەن
ثرِيّ، مُثرِي، مَلِيّ، مَلِيء، غَنِيّ، مُوسِر، مُتَمَوَّل، ثروان.
دەوڵەمەن
ثروتمند
دەوڵەمەن
(هەورا.): دەوڵەمەند
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەوڵەمەند
کەسێکە دارایی زۆر بێ
دەوڵەمەند
ثروتمند