تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەسدرێژی
تَطاوُل، تَعدَّي، تَجاوُز، ظُلم.
سەرچاوە: نالی
دەسرازە
دوو پارچە قوماشی بەر و پشتدارە، لۆکەی تێ خراوە و پەتێکی هۆنراوەی ڕەنگاوڕەنگی پێوەیە، مناڵی ناو بێشکه ی پێ ئەپێچرێتەوە، پارچە قوماشەکان بەسەر سنگ و سک و قاچی مناڵەکەدا دێنەوە و، پەتەکەش بەسەر ناوی بێشکەکە و غەوارەکەی نێوان کەللەکانیا.

دوودی سەر میچی گوڵەنگی لەتلەتی دەسرازە کۆن
بان و دیواری به میثلی لانکەی ئەجزا شکاو
دەسرازە
دەسترازە،(هەورا.)پێچەنە، دەسرە،دەستەسڕ،
دەسرۆک(خۆ.)
دەسرە،پێچی سەری پیاو و ئافرەتانە.
دەسرۆکە
دەسماڵی پچووک
سەرچاوە: نالی
دەسرۆکە
دەستەسڕی بچووک. سەرپۆش.

لادە دەسرۆکەیی هەوریی لە جەبین
دەرکەوێ شەمس و قەمەر، نوور و ضیا
دەسرۆکە
دەستەسر، پارچەیێکی ڕەشی چووار سووچی تەنکی قەراخ سپییە
دەسرەس(خا.)
دەسترەس،دەرفەت،کەڵێن،پەرژان.
دەسسەچیلە
افروزنە
دەسفرۆش
وردە فرۆش، بەخەڵفرۆش.[وردەواڵە فرۆش]
دەسفرۆش
دەسفرۆش
دَوّار، خُردَجِيّ.
دەسفرۆش
سِمسار، دَلّال، مُقاضِم.