تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
باڵادەست
کەسێکە کە بەدەسەڵاتتر و دەست ڕۆیووتر بێ لە یەکێکی تر
باڵادەست
باڵادەس، دەستدرێژ، دەست ڕۆیشتوو._ی: باڵادەسی، دەستدرێژی
باڵادەستی
(حمس.) دەستڕۆیشتوویی، دەسەڵاتداری، بەدەسەڵاتی.
باڵادەستی قانوون
سەرەکیترین بنەڕەتی مافی ئیداری وەڵاتەکان، باڵادەستی قانوونە کە بەو پێیە ئەبێ بەڕێوەبردنی کاروباری گشتی و دەرکردنی فەرمانی کاربەدەستانی ئیداری دەوڵەت، لەگەڵ یاسادا بگونجێ.
باڵادەستی قانوون سێ دەرەنجامی لێ دەبێتەوە:
1ــ یاسا ئەبێ پیادە بکرێت.
2ــ دیاریکردنی کاروباری گشتی ئەبێ بەپێی یاسا بێت.
3ــ هەڵسوکەوتی ئیداری ئەبێ لەگەڵ یاسادا بگونجێ.
باڵادەستی قانوون لە پێوەند لەگەڵ خەڵکدا بەسراوەتەوە بەم مەرجانەی خوارەوە:
1ــ خەڵک گوێڕایەڵی یاسا بن.
2ــ ملدان بە دەستوورەکانی یاسا.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
بدست باش (بیدەست باش
( bidestbaş))
وریابە، ئاگاداربە، بەدەست بە.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بندەست
بن پەلی گیاندار
بندەست
ژێردەست، (ژا) باهوو، بەردەست، بندست، دیل. بنپەلی گیاندار. تەنیشت، بنهەنگڵ._ی: ژێردەستی، دیلی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بێدەست
بێدەست
دەستکورت، نەدارا. دەست بڕاو._ی: هەژاری، دەستکورتی._ی: هەژاری، دەست کورتی. بێ دەستێتی
بێدەسنووێژ
کەسێکە دەستنووێژی هەڵنەگرتبێ یا دەسنووێژی شکابێ._ی: بێ دەستنووێژی