تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاڕایشت کردن
ترقش، ارتقاش، تزین، تشوف، تبرج، تزلق، تجمل.
ئاژن کردن
«مستـ. متـ.»، «مکـ.» دابەش کردنی ئاو لە «ماکاو» ڕا بۆ ناو دێراوی کشتو کاڵ و شیناوەرد. تێبــ. ــ رەنگە لە ئەسڵا ئاو ئاژن کردن بووبێ و کورت کرابێتەوە.
ئاڤ ڕژاندن
دەستاو ڕژاندن، چوونە سەراوێ
ئاڤراندن(باک.، یەز)
ئاڤساندن(باک)
ئاگا کردن
«مستـ. لا.» هەست پێ کردن، پێ زانین: دەیگوت هەرچی دەمار لە لەشی دایە هەمووی ئاگادەکا. لەشی هێندە سڕ بووە ئاگری پێوەنێی ئاگا ناکا.
ئاگادار کردن
«مستـ. متـ.» خەبەردار کردنی کەسێک لە کارێک، لە باسێک یا لە مەسەلەیێک، ڕاگەیاندنی خەبەرێ «لە بابەت هەرچی بێ» بەکەسێ.: ئاگاداری کاووس بکەن یاگای لە خۆی بێ. پێش ئەوەی من بچم خەسرەو ئاگاداری کردبوو.
ئاگاداری کردن
«مستـ. متـ.» تمـ: ئاگا لێ بوون.: ئاگاداری مناڵەکانی بکەن با پەرتەوازە نەبن. * ئاگاداری / ٢.
ئاگر خۆش کردن
ئاگر خۆش کردن
ئاگر کردن
«مستـ. متـ.» لە شوێنێکی تایبەتی ئاگر کردنەوە و ناوبەناو سووتەمەنی هاویشتنە سەری بۆ گەرم کردن یا هەر مەبەستێکی تر.: توونچی توونخانەی حەمام ئاگر دەکا. دیزە و گۆزە دەخەنە کڵەوە و چەند شەو و ڕۆژ هەر ئاگری دەکەن تا سووردەبنەوە.
ئاگرباران کردن
«مستـ. متـ.» بۆمبا، گوللە تۆپ و تفەنگ و هەرچی لەم بابەتە بێ بە سەر جێگایەک یا کەسێکدا بەردانەوە.
ئاگرباراندن
ئاوورباراندن، گوللەبارانکردن
ئاگربردن
«مستـ. لا.» بە هاسانی، داگیرسان و زوو ئاگر گرتنی شتێک یا ماددەیێک.: ئەم گوێنییە تەڕە ئاگر نابا. پووشۆکەی کوێخاحەسەن ئاگری چاک دەبرد. باڕووت خێرا ئاگر دەبا.
ئاگربڕ کردن
«مستـ. متـ.»، کووژاندنەوەی ئاگرێکی دەکەوێتەوە بەو شێوەیەی لە «ئاگربڕ» داباس کرا.
ئاگرخۆش کردن
«مستـ. متـ.» ١- دەست تێدان و تێک وەردانی ئاگر «کۆکردنەوە و خستنەسەریەکی سووتەمەنی ناو سۆبە و ئاگردان» تا باشتر بسووتێ. ٢- تێک وەردانی ئاگری خوڵووز و تەپاڵە و... تا خۆڵەمێشەکەی لەسەرلاچێ و تینی زۆرتر بێ. ٣- «کنـ.» قسە هێنان و بردن لە نێوان دوو کەسا کە نێوانیان ناخۆشی بێ، ناخۆشتر کردنی نێوانی دووکەس، فیتنەیی کردن.
ئاگرڤەمراندن(باک)