تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
هەڵاووردن
هەڵهێنانی هێلکە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
هەڵاووردن
زانینی مەتەڵ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
هەڵاوێردن
هەڵایساندن
برافروختن
کنایه از مایه شر و فتنه
هەڵایساندن
هەڵبرنگاندن
بند آمدن باران
هەڵبرینگاندن
بند آمدن باران
هەڵبرینگاندن
هەور و بارانە و هەڵا لاچوون٬ لێکردنەوە٬ هەڵبرکان٬ باران وەشاندنەوە و (موک.) کەژکردن٬ (هەوار.) هورش و برینگان.
هەڵبواردن
[[هه‌ڵ «پێبف» +بواردن]]
«مست. مت.» تم: بواردن.
هەڵبواردن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
هەڵبوواردن
بوواردن و پەڕاندنی شتێک لەناو چەند شتێکدا ناو بەناو
هەڵبژاردن
انتخابات
هەڵبژاردن
پرۆسەیەک کە بەوپێیە خەڵکانێک، کەسێک یان چەند کەس ناوزەد دەکەن بۆ بەئەنجام گەیاندنی کارێکی دیاریکراو. لە زاراوەی سیاسیدا بە مانای هەڵبژاردنی نوێنەرانی پەرلەمانە بۆ ناو ئەنجومەنی نوێنەران.
لەو وەڵاتانەی کە خاوەن دەستوری بنچینەیین و لە بەینی سێ هێزەکەدا جیاوازی هەیە (تفکیک قوا) هێزی یاسادانەر، بەدەنگی ئازاد و نهێنی و ڕاستەوخۆی خەڵک هەڵدەبژێردرێ. لەم جۆرە هەڵبژاردنانەدا لەبەر ئەوەی هەموو ئەو کەسانەی کە مافی دەنگدانیان هەیە، دەرفەتییان هەبێت لانیکەم ڕۆژێک بۆ ئەم کارە تەرخان دەکرێت. دەنگدەرانیش (ئەو کەسانەی کە بەپێی یاسا خاوەنی مەرجەکانی تەمەن و عەقڵ و مەدەنی بوون و سیاسی بوونن) وەرەقەی دەنگدان بەدەستەوە، لە ژێر چاودێری دەستەی چاودێران دەنگەکانی خۆیان دەخەنە ناو سندووقی لاک و مۆرکراوەوە. ئینجا لە مەراسیمێکدا سندووقەکان دەکرێنەوە و بە ئاگەداری پاڵێوراوان یا نوێنەرەکانیان دەنگەکان دەخوێندرێنەوە.
لە سیستەمە فرە حیزبییەکاندا دەنگدەران دەنگی خۆیان دەدەنە پاڵێوراوی حیزبی. لەم ڕووەوە لە پێش هەڵبژاردنەکە گرووپێک لەناو حیزبەکەدا لیستی ناوزەدەکانی خۆی دیاری دەکات. لە وەڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکادا چونکە ناتەباییەکی ئایدیۆلۆژیک لەنێوان دوو حیزبە گەورەکە لەمەڕ هەڵبژاردن نییە، زیاتر لە سەر پاڵێوراوەکان لەنگەر دەگرن. بۆیە پێش هەڵبژاردنی گشتی بۆ دیاریکردنی سەرۆک کۆمار و جێگری یەکەمی، هەڵبژاردنێکی ناوخۆیی لەناو دوو حیزبەکە بەڕێوە دەچێت کە بایەخێکی زۆری پێ دەدرێ.
بەو هەڵبژاردنانەی کە تێیدا دەنگدەرەکان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ نوێنەرانی خۆیان هەڵدەبژێرن یەک پلەیی و ئەوەش کە دەنگدەران کەسانێک هەڵدەبژێرن کە ئەوان نوێنەرە ڕاستەقینەکان هەڵبژێرن، پێی دەڵێن هەڵبژاردنی دوو پلەیی.