تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەدرەقە
بەڕێ کردن، ئاگاداری ڕێونگ لە سەفەردا .ئەم وشە لە ڕەسەندا «پادارهە»یە، واتا: پاسداری ڕێگە، عارەب بەو دەردەی بردووە
بەدرەقە
رابەری شارەزا، ڕێ نیشاندان._کردن: رابەری کردن، بەڕێ کردن، ڕەوانەکردن
بەدرەقە کردن
مست. مت.» بۆ ڕێز لێگرتن «// پێشواز کردن»، بۆ پاراستن له مەترسییان، بۆ پێشاندانی ڕێگا، دەگەڵ کەسێ ڕۆیشتن.. تێبــ.ینی: من بۆم ساغنەبۆوه که بنج و بناوانی وشەی «بەدرەقه» چیە و لەکوێرا هاتووه و داخوا وشەیەکی کوردی پەتییه یا لە زمانێکی بێگانه خوازراوەتەوه. مامۆستا تۆفیق وەهبی «تم: هبێد-10» وەکوو هێندێ وشەی خوازراوەی تر هیچ نیشانەیەکی لەبەر دەم ئەم وشەیه دانەناوه ئەمه وا دەگەیەنێ که ئەوان ئەم وشەیه بە وشەیە کی کوردی دەزانن. مردۆخ «تم: ب1، ل126» له هاوتا عەڕەبیەکانی ئەم وشەیەدا «بەدرەقه» ی نەنووسیوه و به وشەیەکی کوردی داناوه. دوکتۆر معین «تم: فەرهەنگ، ج1، ل- 482» ئەم وشەیه ی به عەڕەبی داناوه کەچی «المنجد» م سەنگ و سووژن دا، وشەی «بەدرەقه» م تێدا نەدۆزیەوه. ب» بەدرەقە کردنی کەسێ ئە وە ناگە یێنی که هەتا ئا خری دەگەڵی بڕۆن.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەدرەقەکردن
بەدرەقەکردن
بَدرَقەکردن، رَوانەکَردن، بدرود کَردن، بدرود گُفتن.
بەدرەقەکردن
ڕوانەکردن. [بەڕێکردن]
بەدرەقەکردن
تَودِیع، تَشییع، مُشایَعَة.
بەدرەمه
[[؟]]
نا.» جۆرێ مێش هەنگوینی کەوی نەکراوه. ڕەشه له هەنگی ماڵی بچووکتره و ڕەنگی ڕەشه، درێژتر و چالاکتریشه. زیاتر له قەڵەشتی ڕەوەزه بەرداندا شانه دەکا که به زەحمەت پیاو دەتوانێ بیگاتێ و هەر بۆیەشه هەنگوینەکەی که پێی دەڵێن هەنگوینی شەمەترێلکه یا شەمەتلێنکه و لە هەنگوینی ئاسایی باشتر و خۆشتره زۆر کەم دەست دەکەوێ و یەکێکه لەو شته نایابانەی که له کوردستانەوه بۆ هەندەران بە دیاری دەبە ن تێبــ.ینی: من ئەم وشەیەم نەدەزانی و تەنیا هەنگوینی شەمەترێلکەم بیستبوو، «خا.»، «هبێد» و «معر.» هەر سێکیان ئەم وشەیان نووسیوه و من لەوانەم وەرگرتووه و بۆ مانا لێکدانەوەکەشی زیاتر له فەرهەنگی کشتوکاڵی مامۆستا شێخ مارفی قەرەداغی کەڵکم وەرگرتووه.* «مک.» شەمەترێلکه ؟ «سیم.» شەمەتلێنکه؟
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەدرەمە
جۆرە هەنگێکە لە هەنگی ماڵی پچووکترە و، هەنگوێنەکەشی لە هەنگوێنی ماڵی جیڕتر و خۆشتر و بەنرخترە و پێی دەڵێن: هەنگوێنی (شەمەتلێنکە)
بەدرەمە
شەمەترێلکە، مێشێکی درێژووکەی ڕەشی باریکتر لە هەنگە، شانە بە دڕکانەوە هەڵ دەبەستێ. هەنگوینی لە هەنگوینی هەنگ باشترە. (هێندە شیرینە ئێژی هەنگوینی بەدڕەمەسە)
بەدرەمە
جوورە هەنگێکی کێوییە لە هی ماڵی بچووکترەو هەنگووینەکەشی لە هی ماڵی جیڕترو خۆشتریش و نرخدارترە پێی دەڵێن (شەمەتلێنکە) یا (شەمەترێنکە) لە هەنگوینی تر زۆر خۆشترە لەبەر کەمی و نایابی زۆر بەنرخە
بەدرەک(باک)
بەردریاگ
بەردراو
بەروبوودرێژ
[[1- به‌ر 2+ بوو «بوون» + درێژ ]]
«ست.» حالی کار، مەسەلە یا شتێ کە زۆر بخایێنێ یا وا دیاربێ کە زۆر دەخایەنێ.:: زستان بەروبووی درێژه، بەم هاسانییانە نابڕێتەوه. تیێب- هەر وەکوو کەرتەکانی ئەم وشەیەیان لێ پێکهاتووه بۆمان د ردەخە ن، وشەی «بەروبوو» هیچ پێوەندی دەگەڵ «بەروبوو» ی به مانای «سەمەر» نییه. * درێژخایێن.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەرگدروو
کەسێکە کاڵا بدروێ
بەرگدروو
جلدروو، کاڵادروو
بەرگدروون
بەرگدروێتی
پیشەی جل و بەرگ دروێنی