تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بندروو
دروومانێ کە لە دەرەوە دیار نەبێ
دروێنە لە ژێرووی چڵ دان لە دروێنەدا
دادروونی زارکی تێڕ و جەواڵ تا ئەو جێی بکرێ و نەخلێ
بندروو
[[بن/8+دروو «دروون-یا-دروێنه» ]]
«ست.» 1-شێوەیەکی دروونی زارکی جەواڵ و تێڕ و ئەو جوورە دەفرانەیە، کە ڕاست لەسەر ئەو شوێنەی شتی ناو دەفرەکە دەبڕێتەوە (ئەگەر بلوێ) دەیدروون تا بارەکە قایمتر بێ. 2- جۆرێک دروێنەی دەغڵ و دانە کە بەشی زۆری ساقەتی گەنم و جۆی دەگەڵ دەدوونەوە بۆ ئەوەی (کا)ی زۆر بێ.
بندروو
دروومانێکە لە نوشتاندنەوەدا کەنارەکەی لە بنەوە پێوە دەدروون، (باک) برۆش. جوورە دروێنەیەکە سەپان دەست و داسی لە بنەوە دادەگرێ تا کای زۆر بێ
بندریسکە
گچکەترین پەلەوەرێکی بۆرە، لە نێو پەرژین و باخ و باخچاندا دەژی
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
بومادران
[ا ]
(بوومادەران - bûmaderan)
هەزارپەڕ.
بژێردراو
ئەژمێردراو
بۆدراو
آش گندم بوداده
بۆدراو
[[1-بۆ+دارو (مف: دان) ]]
«مک.» 1- «سمف.» هەر شتێکی بۆدرابێ:: قاوەی بۆ دراومان نەماوه. 2- «نت.» گەنمێکه توێکڵی لێ کرابێتەوه و سپی کرابێ و لەسەر ساج بۆیان دابێ و پاشان به دەستاڕ قەڵت و بڕیان کردبێ. دەکرێ بە چێشتێکی شل و پیواز و ڕۆنی بۆ داغ دەکەن به سەریدا دەکرێ، یاخۆ وەکوو ساوار و برنج د یکەن به قبووڵی و پڵاو.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بۆدرە
شتێکی سپیی وردی بۆنخۆشە وەک سپیاو دەکرێ بەجەستەوە
بێندرخە
بێندرێژ
پشوودرێژ، بەپشوو، سینگ فراوان،_بوون: بەپشووبردن._ی: پشوودرێژی، سینگ فراوانی
بەدرخان
میری بۆتانە، کە بنەماڵەی پادشایەتی کوردستانی باکوور بەوی کۆتایی هاتووە واتا پادشای هەرەدووایی ئەو هەرێمەی بووە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەدرووگ
پێستی ژێر دووگی مەڕ
بەدرڕەووشتی
ست.» تم: بەدخوویی
سەرچاوە: نالی
بەدری دوجا
مانگی چواردە کە شەوی تاریک ڕووناک ئەکاتەوە.

بە فەرموودەی خودا فەرمووی: بفەرموو! هەستە هەر ئیستە
لەجێی بەدری دوجا و دوڕڕی یەکتا، دوڕڕی یەکدانە
بەدرە
شارێکی کوردانە لە خووارەوەی بەغدایە لە نزیک شاری عمارە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەدرەقە
بەدرەقە
بدرقه