تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوزەنگی دار
بەپێی ئەو کەسانە دەڵێن، کە پشتەکەی قۆقزبێ
ئاوزەنگی داگرتن
«مستـ. لا.»، «کنـ.» پێداگرتن لەسەر قسەی خۆ، پێ لێ دە کەوش کردن، پێ لێ دە پێسۆلێ کردن «لە کەسێ... بۆ کارێ»، ئیسرار کردن.: ئاوزەنگی داگرت تا پارەی لێ نەستاند وازی نەهێنا. ٭سم چەقاندن. تێبــ.ینی: قورسایی خستنە سەر ئاوزەنگی «داگرتنی» بۆ وەستاندنی وڵاغە، ئاشکرایە کە وڵاغ وەستا، سواریش هەر وەستاوە، بە سواری وەستان نیشانەی بەپەلە بوونە کە دەبێ مەبەستەکەی زوو جێ بە جێ بکرێ، جا بۆیە ئەم «کینایە» لە زمانیی کوردیدا پەیدا بووە.
ئاوڕ دانەوە
«مستـ. لا.» بە خێرایی سەر بۆ لای تەنیشت یا پشتی خۆ، وەرچەرخاندن و تەماشا کردن.: تا ئاوڕم دایەوە خۆی ون کرد. بە لاماندا تێپەڕی هەر ئاوڕیشی نەدایەوە.
ئاوڕینگ دان
«مستـ. لا.» تمـ: ئاورنگ دان.
ئاوی ددان دان
بڕوانە: ئاوی دەمدان
ئاوی قاچ داهاتن
«کنـ.» زۆر ماندوو بوون.: ئەوەندە بە پێوە ڕاوەستاوە ئا وی قاچی داهاتووە. ئەوە چۆن ئاوی قاچی دانایە.
ئاوی چاو دان
«کنـ.» ١- ڕۆۆن کردنەوە و زاخاو دانی چاو بە تەماشای شتی جوان «ئافرەت، دیمەن،...» ٢- تمـ: ئاوی چاوسەندن.
ئاوی چاو داهاتن
«کنـ.» کوێر بوون، کەم بوونی بینایی.: هێندە چاوی بە کتێبــ.اندا چڕ داگرتووە وەختە ئاوی چاوی دابێ.
ئاوی ڕەش داهاتن
ئاوەڵ دامان
«نتـ.»، «هلـ.» تمـ: ئاواڵ کراس.
ئاوەڵ داوێن
دامێنی شۆڕ وەک کەوای مەلایان
ئاڕاییش دان
«مستـ. متـ.» تمـ: ئاڕاییش. خۆ ئاڕاییش دان: خۆ جوان کردن، خۆ ڕازاندنەوە «بۆ ژنان». حەوت قەڵەم خۆ ئاڕاییش دان: خۆ جوان کردنی ژنان بە حەوت جۆرە کەلوپەلی خۆڕازاندنەوە: ١- خەنە. ٢- ڕەنگ «وەسمە». ٣- کل. ٤- سووراو. ٥- سپیاو. ٦- خاڵ. ٧- میل.
ئیتمینان دان
[[عا.: اطمئنان + کو: دان]]
(مست. مت.) ١- خاترجەم کردنی کەسێک یا کۆمەڵێک، دڵنیا کردن. ٢- ئەمین کردنەوەی کەسێک لە مەترسی.
ئیحتیمال دان
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) بۆ جێ بەجێ بوون (یا نەبوون)، ڕوودان (یا نەدان)ی مەسەلەیەک، کارێک و... لە نێوان گومان و یەقین دا بوون. لەم بابەتەوە هیچ ئیحتیمالێک مەدە، ئیحتیمال نادەم لە توانایان دابێ.
ئیزن دان
[[عا. کو.]]
(مست. مت.) ١- ئیجازەدان، ڕیگادان بە کەسێ بۆ کردنی کارێک. باغەوانەکە خۆی ئیزنی داین ئەم تووە بتەکێنین. هەرچەندی بەهانەی هێنایەوە مامۆستا هەر ئیزنی نەدا. ٢- بەڕەڵڵا کردنی قوتابی و کرێکار و... لە قوتابخانە و لەسەر ئیش پاش تەواو بوونی خوێندن و کاری ڕۆژانە. ٣- دەرکردنی کرێکار و کاربەدەست لەسەر کار. ((قادر! بزانە و تاوزەند، چەند ڕۆژی ئیش کردووە پارەکەی بدەیە و ئیزنی دە)). ٤- ڕازی بوونی خانەخوی بە ڕۆیشتنی میوان. ئەوە بۆ هێندە پەلەتانە؟ یەک دوو ڕۆگی دیکەش لێرە بن ئەو وەختی ئیزنتان دەدەین و خواحافیزتان بێ.
ئیلزام دان
[[عا.: ئیلزام + کو: دان]]
(مست. مت.) بێ دەلیل کردنی کەسێ لە گفتوگۆیەکدا، ڕێگا لێ بڕینەوە. تێبــ.- زیاتر بۆ مجادەلەی عیلمی، مەلا و فەقێ بەکاری دێنن.
ئیمتیحان دان
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) ١- لێبوونەوەی قوتابیان لە وەڵام دانەوەی هەموو ئەو پرسیارانەی بە نیازی تاقی کردنەوەی ڕادەی فێربوون و تێگەیشتنی دەرسەکانیان لێیان دەکرێ. ٢- تم: ئیمتیحان ( لە ئیمتیحان دەرچوون) ئیمتیحانی خۆی داوە پێویست بەم قسانە ناکا.