تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خەشیو
(ڕەوا، خۆ) کەندوێکی چووار گۆشە و گەورەیە وسەرداپۆشراوە بۆ دەخڵ و دان یا خانووچکە وکەپرێکە لە ژووراندا میوەی لە سەر دادەنرێ تا نەڕزێ و مشک نەیخووا، کۆلین، (خۆ، ڕەوا) کولینە،-کوولێن.سەوەیشیری
خەشە
خەرار ، جەواڵی لە موو.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
خەشەندە
زواحف
سەرچاوە: نالی
خەصم
دوژمن، ئەبتەر، کلکبڕاو.

فائیض دەبێ بە نووری نەجاتی حەبیبی حەق
لەو جێگەدا بە کوێریی ئەو خەصمە ئەبتەرە
سەرچاوە: نالی
خەضرا
سەوز، ئاسمان.

خەضرا، دەڵێی زەمینە بە (چین) و (خەطا) یەوە
غەبرا، دەڵێی سەمایە، بە شەمس و سوهایەوە
سەرچاوە: نالی
خەط
مووی تازە دەرهاتووی سمێڵ، ئەڵێن فڵانکەس خەتی داوە واتە سمێڵی بۆز کردووە. جارانیش لە داوێنی لێوی خوارووەوە بۆ سەر لووتکەی چەناکە نەخشێکی ستوونییان ئەکوتا، بەوەشیان ئەوت خەت.

برۆت باڵی هوما سایەی سەری سوڵطانی حوسنت بوو
خەطت هات و وتی: من ناسیخی طوغرایی خونکارم
سەرچاوە: نالی
خەط
پێ لێ نان.

بەندە ئەزەل بە خەططی خۆی قابیلی قیسمەتی بووە
ئیستە بە ئیقتیضای عەمەل جێگەیی خۆی طەڵەب دەکا
سەرچاوە: نالی
خەط
دێڕ.

نووکی خامەی من کە بێتە مەعنائاراییی کەمال
خەط بە خەط ئیظهاری نەقشی صوورەتی (مانی) دەکا
سەرچاوە: نالی
خەط
خەطی جەوهەری کە لای فەیلەسووفەکان شتێکی وەهمییە و تەنها بە باری درێژیدا بەش ئەکرێ.

ئی ث باتی خەط و خاڵە، بە صەد شوشتن و گریان
ناچێتەوە ئەم نوقطە لەنێو دیدەیی تەڕدا
سەرچاوە: نالی
خەطا
خەتا و خوتەن، دوو ناوچەن لە تورکمانستان.

خەضرا، دەڵێی زەمینە بە (چین) و (خەطا) یەوە
غەبرا، دەڵێی سەمایە، بە شەمس و سوهایەوە
سەرچاوە: نالی
خەطا
هەڵه ،

خەطات فەرموو که خۆشە چین و ماچین
که ناچین، لێرە خۆشە چینی ماچین
سەرچاوە: نالی
خەطی سەبز
گەنەمووی سمێڵی تازە دەرهاتوو.

خەطی سەبزی لە کەناری لەبی، « نالیی »! هەروەک
« خضری زیندە » لەسەر چاهە، زولالێکی هەیە
خەف
خەو. (شەوخەف) [نووستن، خاو]
خەف
نَوم.