تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تۆتالیتاریزم + پاوانخوازی
فراگیرندگی + توتالیتاریسم
تۆتالیتاریزم + پاوانخوازی
تۆتالیتاریزم + پاوانخوازی
ئەم زاراوە لە ڕیشەی لاتینی (totus) بە مانای «گشت» وەرگیراوە. بەو ڕێباز و ئەندێشە سیاسی و ئایینی و ئەخلاقییانە دەگوترێ کە هیچ سنوورێک لەنێوان ژیانی کۆمەڵایەتی و ژیانی تاکەکەسی قاییل نابێت و بۆی هەیە تەواوی کەلێن و قوژبنی ژیانی خەڵک بپشکنێ و دەستی تێوەربدات. هەڵبەت ئەوە لە بیر نەکەین کە پاوانخوازی، لە خۆیدا ئایدیۆلۆجیایەکی تایبەت نییە بەڵکوو تایبەتمەندی ئایدیۆلۆجیکی سیستەمگەلێکی وەک کۆمۆنیزم و فاشیزم و نازیسم لە ئەژمار دێت.
تۆتالیتاریزم، یەکەم جار لە دوای ساڵی 1923، واتە ئەو ساڵەی کە مۆسۆلینی لە ئیتالیا دەسەڵاتی بە دەستەوە گرت، بۆ ناوبردەکردنی ئەو سیستەمە کۆمەڵایەتی و سیاسییەی کە دەیویست لەم وەڵاتەدا پیادەی بکات بە کار براوە و پاشان دەماودەم بڵاو بۆتەوە.
بەگشتی ئەو ڕژێمانەی کە هەڵگری خەسڵەتی تۆتالیتەرین، ئەم تایبەتمەندییانە لەخۆ دەگرن:
1ــ کۆنتڕۆڵی دەوڵەت بە سەر هەموو کاروبارێکی کۆمەڵایەتی و ئابووریدا.
2ــ پاوانکردنی دەسەڵاتی سیاسی بە دەستی حیزبی دەسەڵاتدار.
3ــ لابردنی هەموو جۆرە شێوازێکی چاودێریی دیموکراتی لە کۆمەڵگەدا.
4ــ پەنابردن بە تیرۆر بۆ سەرکوتکردنی هەر چەشنە نەیارییەک.
5ــ قۆرخکردنی حیزب و دەوڵەت لە لایەن تاکە کەسێکەوە.
6ــ هەوڵدان بۆ پێکهێنانی کۆمەڵگەیەک بە پێوانەکانی ئایدیۆلۆجی حیزبی دەسەڵاتدار.
7ــ خستنەگەڕی هەموو هێزەکانی کۆمەڵگە لە پێناو ئامانجەکانی حیزب و دەوڵەت و ئیفلیجکردنی سەربەخۆیی تاکەکەسی.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تۆتکەخواردن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تۆتکەخواردن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تێرخواردن
تێر بوون لە خواردنی شت.
تێرخواردن
نەمانی برسایەتی، خواردن تا بێ نیازبون
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تەفرەخواردن
فریوخواردنی یەکێک
تەفرەخواردن
هەڵخەڵەتان، بەفریوچون، لەخشتە چون
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تەنخواه
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تەنخواه
مخسساتێکە کە لە خەزێنە وەردەگیرێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تەنخواهدار
خاوەنی معاش یا مخسسات لە خەزێنە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تەکانخواردن
جووڵانی شت لەجێی خۆی بەهۆی تەوژمێکەوە
سەرچاوە: نالی
ثەناخوان
تەعریف کەر.

مورادم ذیللەت و پاڕانەوەی حاڵە، نەوەک نەعتە
بە چەن بەیتێکی کوردانە، کە قورئانت ثەنا خوانە
سەرچاوە: نالی
ثەناخوانی
پیاهەڵدان و ستایش کردن.

بولبولی طەبعم ئەوا دیسان ثەنا خوانی دەکا
نوکتە سەنجی و بەذلەگۆیی و عەنبەر ئەفشانی دەکا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
جووشخواردن
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
جگرخوار
[ص. فا ]
(جیگەرخار - ciger xar)
سەبرو تەحەمول، غەمخۆر، یاری دڵسۆزو غەمخۆر، رەنجکێش، مەینەتپەرست.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
جۆشخواردن
تووانەوە و بەسەر یەکداچوونی هێندێ شت بە هۆی ئاگرەوە