تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



حیز:
ترسەنۆک، نائازا، بێ زات. تەنبەڵ، سست، خاو، سستەپەلە. بێ هونەر، فسۆس، نامەرد، مەردوومی گەمژی، هیچ لەدەست نەهاتوو. بڵح، پوشت، گاندەر، دۆخین سست. ژنی حیز، سووزمانی، سووزانی، کاولی، جندە، چپە، خووارۆ، قاحپە، کوزدەر. کوڕی ــ : قوندەر، کوونی. سووک، قنگدەر. (ژەن.) زۆرەوانی. (باد.) تێڕووچانک. خێڵێکی کوردە لەچیای ژەنگارێ.
حیز¬بگیرکێ
خیز¬بگیر، خیز¬گیر، خیرەگیره، گزیده. (بازی بچەها است شبیه به «بقچەگردان» که به جای بقچه دیگری می¬خواهد افراد حلقه را با دست بزند.)
حیز¬بگیرکێ
یارییەکی منداڵانه وەکوو «بوخچەگەردان» وایه، بەڵام یاریکەر له باتی بوخچه به دەست له ئه-ندامانی بازنەکه دەدات.
حیز¬بگیرکێ
...
حیزاتی
بزدلی
حیزاتی
ترسەنۆکی، ترسونەکی
حیزانە
از روی بزدلی
حیزانە
ترسەنۆکانە، کاری خوێڕیانە
حیزانە:
کردەوەیەکە، کە هەر لە حیزان بووەشێتەوە.
حیزایەتی
بزدلی
حیزب+ پارت
ڕێکخراوەیەکی سیاسییە کە تێیدا هاوبیران و لایەنگرانی ئارمانجێک بە شێوەیەکی ئارەزومەندانە لە دەوری یەک کۆدەکاتەوە. ئەم ڕێکخراوە وشیارترین کەسەکانی چین و توێژێک لەخۆ دەگرێ کە بەپێی بەرژەوەندییەکی هاوبەش خڕ دەبنەوە. لە پێناسەیەکی دیکەدا حیزبی سیاسی بە ڕێکخراوەیەک دەگوترێ کە ئامانجی گەیشتن بە دەسەڵاتێکی ڕەوایە بە سەر حکوومەتدا لەڕێی پڕۆسەی هەڵبژاردنەوە.
کورتە مێژوویەکی حیزبایەتی: حیزبە سیاسیەکان هاوکات لەگەڵ ڕێوڕەسمی هەڵبژاردن و پەرلەمان هاتنە کایەوە و پەرەیان سەند. لەسەرەتادا بە ناوی کۆمیتەی هەڵبژاردن خۆیان دەرخست و ئەرکەکەیان سپاردنی سەرپەرشتی کردنی پیاوماقووڵان بوو بە دەست پاڵێوراوێک و کۆ کردنەوەی پارەی پێویست بۆ ڕکەبەرایەتی لە هەڵبژاردندا. ئینجا لە قەوارەی کۆمەڵی یاسادانان و گرووپی پەرلەمانیدا لەگەڵ نوێنەرانی لایەنێکی سیاسی یەک دەکەوتن. ئەم نزیکایەتیەی نوێنەران لە ئاستێکی باڵادا بووە هۆی پێکهاتنێکی سیاسی کە ئەم پێکهاتنە، یەکەمین حیزبە سیاسییەکانی بەدی هێنا.
سەرهەڵدانی حیزبەکان بووە هۆی پەرەسەندنی هەڵبژاردن و پەرلەمان. لەناوەڕاستی سەدەی نۆزدە حیزبەکان وەکوو کۆبوونەوەی دەستە و گرووپە سیاسییەکان، شێوازێکی فەرمییان بەخۆوەگرت و لە کۆمەڵگە جۆراوجۆرەکان گەشەیان کرد. ئینجا کۆبوونەوەی کەسانی هاوبیر لە زۆربەی شوێنەکانی جیهان لەسەر شێوازی حیزب پەرەی سەند. لە ئەنجامدا حیزب بووە شوێنی کۆبوونەوەی ڕووناکبیران و ڕیفۆرمخوازانی کۆمەڵگە. لەم سەردەمەشدا حیزبی ڕاستەقینە مەکۆی کەسانێکە کە بۆ وەدیهێنانی ئامانجەکانی جەماوەر و دابینکردنی بەرژەوەندی کۆمەڵایەتی و سیاسی بە شێوەیەکی هاوبەش تێدەکۆشن.
لە بابەت ئەوەی لە وەڵاتاندا سیستەمی تاک حیزبی یا فرەحیزبی لە ئارادا بێت بۆچوونی جیاواز هەیە: هەندێ کەس سیستەمی فرەحیزبی لە وەڵاتێکدا بە نیشانەی ئازادی و دیموکراسی دەزانن و لەو باوەڕەدان کە چالاکی حیزبی جۆراوجۆر و پەرەسەندنی بیروبۆچوونی جیاواز، ڕەوتی چاکسازی کۆمەڵایەتی خێراتر دەکات. هەندێکیش لەو باوەڕەدان کە کۆبوونەوەی لایەنگرانی یەک ڕێباز لە حیزبێکدا بە قازانجی کۆمەڵگە تەواو دەبێت، چونکە بە ڕووخستنی ڕێبازی ڕاست و ڕەوا، گۆڕانکارییەکی باشتر بە ئەنجام دەگات و هەر جۆرە ناکۆکی و ناتەباییەک لەناو دەبات.
بەگشتی سەرهەڵدان و بەهێزبوونی حیزبەکان، پەیوەستە بە پاوەجێبوونی دیموکراسی واتە بەخشینی مافی دەنگدان بە خەڵک و سەقامگیربوونی پەرلەمان لە وەڵاتێکدا. لە ڕژێمێکی پادشایی و سوڵتانیدا کە حکوومەتەکەی لەسەر بنەمایەکی کۆنباو دامەزراوە، حیزب و حیزبایەتی هیچ بایەخێکیان نییە.
هەندێ لە پێناسەکانی حیزب ئەمڕۆکە لەسەر بابەتی پاڵنەر و هاندەرەکانی دەسەڵاتی حیزبەکان جەخت دەکەن. لەم ڕوانگەوە حیزب بریتیەلە دەزگەیەک کە تەواوکەری حکوومەت و یارمەتیدەری دەنگدەران لە کاتی هەڵبژاردنی بەرپرسان لە ئەژمار دێت.
ڕێکخستنی حیزبێک، پێویستی بەم مەرجانەی خوارەوە هەیە:
1ــ پڕۆگرام (مەرامنامە): بریتیە لە کۆمەڵێک ڕێوشوێنی سەرەکی حیزب کە هەموو ئامانج و ئەرکەکانی حیزبی تیا دیاری کراوە. لە پڕۆگرامدا ڕێوشوێنی وەرچەرخانی بوێرانە و شێوازەکانی گەیشتن بە ئامانجەکان دیاری دەکرێت بۆ وێنە لە بابەت پیشەسازی کشتوکاڵ و کاروباری کۆمەڵایەتی و نەتەوەیی و پێشکەوتنەوە، ڕێوشوێنی تایبەت دیاری دەکرێت.
2ــ پێڕەونامە: کۆمەڵە ڕێسایەکی ناوخۆیی حیزبە کە تێیدا چۆنیەتی پێکهاتنی ڕێبەرایەتی و دەزگە حیزبییەکان و کۆنگرە و دانیشتنەکانی حیزب ڕوون کراوەتەوە.
3ــ کۆنگرە: بەرزترین پلەی ڕێبەرایەتی حیزبە و لە نوێنەری هەموو ناوچە و ڕێکخراوە حیزبییەکان پێک دێت. لە کۆنگرەدا ڕاپۆرتی سەرۆک یا سکرتێری گشتی حیزب دەخوێندرێتەوە و باس لە چالاکی و پێڕۆی تازەی حیزب دەکرێت. پاشان ئەندامانی ڕێبەرایەتی حیزب، سەرۆک و سکرتێری گشتی و ڕاوێژکار و پشکنەران هەڵدەبژێرن.
4ــ کۆمیتەی ناوەندی: بریتییە لە ئەندامانی هەمیشەیی و هەڵبژێردراوی حیزب کە لەنێوان دوو کۆنگرە کاروباری حیزب بەڕێوە دەبەن و بەرپرسی کۆنگرەیە.
5ــ ڕێبەرایەتی: ڕێبەرایەتی بە کۆمەڵ لەناو حیزبدا جگە لەوەیکە دەبێتە بەربەستێک لە بەردەم تاکڕەویی و خۆداسەپاندن بە سەر حیزبدا بەڕێوەبردنی ئەرکە حیزبییەکان و ڕێبەرایەتی کردنیش بە چاکترین شێواز بە ئەنجام دەگات.
6ــ کادێر: بە مانای کارمەندی شارەزایە. بوونی کادێری پیر و لاو لە ڕیزەکانی حیزبدا بۆ وەدیهێنانی ئامانجەکانی حیزب زۆر پێویستە.
7ــ پلۆنۆم*: کۆبوونەوەیەکی گشتییە کە هەموو ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی و ڕاوێژکاران بەشداریی تێدا دەکەن و کێشە گرنگەکان دەخرێنە بەر باس و لێکۆڵینەوە.
8ــ کۆنفڕانس: کۆبوونەوەی نوێنەرانی حیزبە بۆ بیروڕا گۆڕینەوە لە مەڕ بابەتی جۆراوجۆری سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و هونەری.
9ــ دروشمی حیزبی: دروشم، بریتییە لە پەیام یان دەستەواژەیەکی کورت و مانادار و بەڕێوجێ کە حیزبێک لە قۆناخێکی دیاریکراوی میژوویی ئەیکاتە مەبەست بۆ کێشەیەکی گرنگ و بانگەشەی بۆ دەکات. دەکرێ دروشم یان سیاسی و ئابووری بێت یا ستراتیجیکی و تەکتیکی.
10ــ دانیشتن (میتینگ): بە واتای دانیشتنێکی چڕوپڕە بۆ باس و لێکۆڵینەوە لەسەر کێشە یان ڕووداوێکی سیاسی. ئەم زاراوە هەروەها بە مانای کۆبوونەوەی حەشیمەتێکە بۆ گوێگرتن بە وتاری وتەبێژێکی حیزبی لەمەڕ کێشەیەک یان ڕووداوێکی سیاسی.
حیزباب:
بابحیز، باوکحیز، باوەحیز.
حیزبایەتی
فاکسیونالیسم+تحزب
حیزبایەتی
فاکسیۆن بە مانای حیزبە و ئەم زاراوە لە لایەن جۆرج واشینتۆن لەسەرەتای سەربەخۆیی ئەمریکا، لەبری حیزب بەکار براوە. فاکسیۆنالیزم بە واتای حیزبخوازییە و بڕوا بەوەی کە بوونی حیزبی سیاسی پێویستە و دەبێ بنەمای حکوومەت و دەوڵەت لەسەر حیزبایەتی دامەزرێت. ئەمڕۆکە حیزبایەتی، بەشێکی جیانەکراوەیە لەناوەڕۆکی حکوومەتە دیموکراسی و پەرلەمانییەکان کەچی فاشیزم و کۆمۆنیزم، حیزبایەتی و فرەحیزبی ڕەت دەکەنەوە چونکە بڕوایان بە سیستەمی تاک حیزبی هەیە.
خ