تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەحاته حا
ئامرازی سەر سووڕمان و واق ووڕمانێیە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
حا
حا
وشەی سەرسووڕمان: ورچێکم کوشت، حا!
وشەی دەنگدانی وڵاخ
حا:
ها، ئاها، توخووا، بەڕاستیتە، ئەها، پیاو لەکاتی واق ووڕمانێدا بەکاری دەبا. لەکاتی پێداهەڵشاخان. (شارە.) بۆ لێخوڕینی ڕەشەووڵاخان بەکار دەبرێ.
سەرچاوە: نالی
ئینوموقله ویبنوقله حاجیبه
ئیبنو موقله و ئیبنو حاجیبه. ئیبنو موقله، ابن مقلة، خەتخۆشێکی بەناوبانگ بووە. ئیشارەتیشە به وشەی (مقلة) واتە پێڵووی چاو. ئیبنو حاجیب

خاڵی بەینی چاو و ئەبرۆت ئینتیخابی کاتیبه
یەعنی نوقطه ی فەرقی ئیبنو موقله ویبنو حاجیبه
ئەهلی حاڵ
(نت.) ئەو کەسەی لەبەر خواناسی، جاروبارە دەبوورێتەوە و گۆیا لەو حاڵەدا لەو شتانە ئاگادار دەبێ کە لە بارێکی ئاساییدا نازاندرێن، شێخ، پیر. ((گەر ببینێ لێوی ئاڵ و چاوی کاڵی مەستی تۆ)) (( مەست و بێ پەروایە بیللا پیری کامڵ ئەهلی حاڵ)) (سەلام-٧٥)
بەش به حاڵی
... ڕستەیەکه، یەکێک له سەرەتا یا دوایی قسەی زیاد دەکا تا ئەو کەسانەی گوێیان له قسەیەتی نەیبەنە سەرخۆیان:: بەش به حاڵی خۆم دەڵێم پیاوی ! درۆزن ڕووی ڕەش بێ.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
حائر
[ا. فا. ع ]
(هائیر - hair)
سەرسام، سەرگەردان، حەیرماو، واق وڕماو، داماو، سەرگەشتە.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
حائر
[ا. ع ]
(هائیر - ha᾿ir)
شوێنی کۆبوونەوەی ئاو، گۆڵاوی باران.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
حائری
[ص. ن. ع ]
(هائیری - ha᾿irî)
شوێنی مەزاری حەزرەتی حوسێن.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
حائرە
[ا. فا. ع ]
(هائیرە - ha᾿ire)
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
حائز
[ا. فا. ع ]
(هائیز - ha᾿iz)
دارا، وەدەست هێنەر، خودان.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
حائض
[ا. فا. ع ]
(هائیز - ha᾿iz)
ژنی حەیزدار، بێ نوێژ.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
حائط
[ا. ع ]
(هائیت - ha᾿it)
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
حائل
[ص. ع ]
(هائیل - ha᾿il)
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
حائک
[ا. فا. ع ]
(هائیک - ha᾿ik)
جۆڵا، شاڵباف.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
حابس
[ا. فا. ع ]
(هابیس - habis)
چەپسکەر.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
حابط
[ا. فا. ع - ]
(هابیت - habit)
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
حابل
[ص. ع ]
(هابیل - habil)
جادوگەر، سیحرباز، تان، رایەڵ، راوچی، داونەرەوە.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
حاتم
[ص. ع ]
(هاتیم - hatim)
داوەر، قازی، حاکم، قەلەڕەش، ناوی کابرایەکی سەر بە تیرەی تەی بووە کە لە دڵاوایی و جوامێری و پیاوەتی دا بەناوبانگ بووەو لە دەوربەری سەدەی شەشەمی زاینی دا ژیاوە.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
حاتۆر
دارێکە کە گەچی پێ بکوترێ
حاتۆر:
دارێکە گێچی پێ دەکوترێ.