تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
باختە
[ا - مف ]
(باختە - baxte)
دۆڕاو لە قوماردا.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بارمتە
شتێکە دادەنرێ لەلای یەکێک بۆ دڵنیایی لە بەرانبەر شتێکیدا کە لە لاتە بەڕەنگێکی وا کە بارمتەکە بەنرختربێ
بارمتە
گرۆ، گرێو، شتێک لەباتی شتێکی تر بە ئەمانەت داندرابێ
بارمتە
[[بار + متە ؟]]
(نت.) ئەو شتەیە کە لەباتی هەقێ لای کەسێ بە گرێو دادەندرێ، یا یەکێک لەباتی هەقی خۆی لە کەسیکی ئەوسا لێی وەردەگیرێتەوە یا گل دەداتەوە، تا هەقەکە دەدرێتەوە ئەوسا لێی وەردەگیرێتەوە یا دەیداتەوە. تێبــ.- ئەم وشەیە وەکوو لە سەرەوە نیشان دراوە لە دوو کەرت پێکهاتووە، کەرتی دووەمیان کە (متە)یە لە موکریان بەو (گوێز) یا (پارە)یە دەڵێن کە لە یاری (مێشێن= مووشێن)دا دادەکرێ، من بۆ ئەوە دەچم ئەسڵەکەی (متاع)ی عەرەبی بێ و جەڕابێ.
بارمتە
گرێو، شل، گرەو. چتێکە دادەنرێ لەلای یەکێک بۆ دڵنیایی لەبەرانبەر چتێکا، کە لەوی وەرگرتووە بەومەرجە بارمتەکە لە چتەکا بە نرختر بێ
بارووتە(باک)
سەرسەری، خووێری، تەنبەڵ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بارکەوتە
بارکەوتە
بدشانس
بارکەوتە
[[بار + کەوت (کەوتن) + ئە]]
(سمف.) تم: بارکەوتوو.
بارکەوتە
کەسێکە باری لێ کەتبێ. هەژار، دەستکورت، کەسێکە بەدبەختێتی و نەهاتی ڕووی تێکردبێ
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
بازنشستە
[ا.مف ]
(بازنیشەستە - baznişeste)
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بافتە
جۆرە قەیتانێکی تەنراوی پانە دەگیرێ بە لێواری کەوا و سوخمەدا
بافتە
تیزماڵکێکی هۆندراو لە پەراوێزی عەبای دەدوورن
بافتە
[[فر.]]
(نا.) تیسماڵکێکە پانایی سانتیمترێک یا زیاتر، لە ئاوڕیشم یا دەزوو چندراوە، بۆ (کۆبە)ی هەندێ شوێنی جل و بەرگ د کار دەکرێ و نایەلێ قوماشەکە هەڵوەشێ یا ڕیشاڵی لێ هەڵبێ. تێبــ. - (ا) گەلێ جار لە باتی ئەمە هەر لە قوماشەکە خۆی یا قوماشێکی تر بۆئەم مەبەستە کەڵک وەردەگرن. ب) ئەم وشە یە سیغەی مەفعولی مە سدەری فارسی (بافتەن) ه بە مانای (تەنین) و (چنین) و(هۆنینەوە) ی کوردی.
بافتە
نەوار، هۆنراوە، جوورە قەیتان و یا شریتێکی پانە لە ئاووریشم و ئیتر دروست دەکرێ لە لێواری کەواو سیخمە دەدروێت