تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەدەستەوەبوون
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەدەستەوەدان
لاوازبوون و بەناوداچوونی نەخۆش
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەدەستەوەدان
دانی شتێک بەیەکێک لە ڕووی زۆر یا فروفێڵ لێ کردنەوە
بەدەستەوەدان
«مست. مت.» 1- تەسلیم کردنی کەسێک که پەنای بردبێته بەر کەسێکی تر. به غەنیمەتەکەی:: قەت باوەڕ مەکەن به دەستمانەوه بدا. تێبــ.ینی: ئەم وشەیه زیاتر بۆ کەسانێکی له ترسی حکومەت خۆیان شاردبێتەوه، بەکار دە هێندرێ. 2- تەسلیم کردنی هەر شتێک به کەسێکی تر:: زۆر گیان سەخته ڕوح به دەستەوه نادا به دەستییەوه نەدەدا به زۆر لێمان ئەستاند.
بەدەستەوەدان
دانەدەست، دانی چتێک بە یەکێک لە ڕووی زۆرداری یا فێڵ و فەرەجەوە: کابرا پیاو کوژەکەی دا بەدەستەوە. لاوازبوون و لەکەمی دان: فیسارەکەس بەم نەخۆشییە داویە بە دەستەوە
بەدەستەوەگرتن
«مست. مت.» 1-- هەلگرتنی شتێک به دەست به جۆرێکی وا کە دیار بێ:: چەمەدانێکی به دەستەوه گرتبوو دەچوو بۆ گاڕاژ، کاغەزێکی شڕی زەردی به دەستەوه گرتبوو هەر تاوەناتاوێ دەیگووت: ئەوەتا بەڵگەی تاوانت. پا شان بۆم دەرکەوت «خەونامەی سەید ئەحمەدی مەدینه» یه. 2- «مج.» شتێک کردنه بەهانه بۆ کردن یا نەکردنی کارێک:: ژیر کردنی منداڵەکەی به دەستەوه گرتووه و خۆ ده هیچ کارێکی دیکه ناگەیێنێ.
بەرتەوبۆڵە
پرتەوبۆڵە
بەرژەوەندیی نەتەوەیی
بەرژەوەندیی نەتەوەیی
National Interest
بەرژەوەندیی نەتەوەیی
بەرژەوەندیی نەتەوەیی بریتییە لە ئامانجی سەرەکی و چارەنووسساز لە پڕۆسەی بڕیاردان لە سیاسەتی دەرەکی وەڵاتێک. هەر وەڵاتێک کۆمەڵێک بەرژەوەندی بۆ خۆی دیاری دەکات کە پەیوەندی هەیە بە مان و نەمانی ئەو وەڵاتەوە. بۆ نموونە: پاڕاستنی خاک و زێد، سەربەخۆیی، ئاسایش و خۆشگوزەرانی ئابووری. هەر کاتێک بەرژەوەندیی نەتەوەیی وەڵاتەکان پێکەوە تەبا بێت، ئەم وەڵاتانە بۆ چارەسەری کێشەکانیان هاودەنگ دەبن و هاریکاری یەکتر دەکەن بەڵام ئەگەر وا نەبوو، کێشمەکێش و ڕکەبەرایەتی و ململانێ و سەرەنجام شەڕ دەکەوێتە نێوانیان.
بەرژەوەندیی نەتەوەیی بە چەند جۆر دابەش کراوە کە بریتییە لە: بەرژەوەندیی هاوسەنگ، بەرژەوەندیی هاودژ، بەرژەوەندیی هاوبەش و بەرژەوەندیی گرفتساز.
«هانس مورگنتا»، یەکێک لە لایەنگرانی قوتابخانەی ڕیاڵیزم، بەرژەوەندیی نەتەوەیی لەگەڵ پاڕاستنی دەسەڵات لە لایەن دەوڵەتەوە، بە یەک مانا شرۆڤە دەکات. ڕیاڵیستەکان دەسەڵات بە شتێکی پێویست دەزانن بۆ دەستەبەرکردنی بەرژەوەندی دەوڵەتەکان. بەڕای «مورگنتا» کەمترین خواستی یەک دەوڵەت بریتییە لە: پاڕاستنی شوناسی فیزیکی (پاڕاستنی خاکی وەڵات)، شوناسی سیاسی (پاڕاستنی ڕژێم) و شوناسی کەلتووری (پاراستنی بەها و نەریتە مێژووییەکان) کە لەژێر سێبەری دەسەڵات و هێزی پێویست بە ئەنجام دەگات.
بەستەوانی(ڕەوا)
تاشەتەوەنی(هەورا)
تەرتەوەرتە(ڕۆژ)
تەفرو توونا، تەرت و توونا._بوون: تەفرو توونابوون._کردن: تەفرو تووناکردن
تەڕەتەوەن(هەورا)
دارێکی گەڵا ووردە بەقەد داری بەڵاڵووکێیە بەرز دەبێ لە چیایاندا لەناو بەرداندا دەردەچێ و ناشکێ، کە بتەوێ بیشکێنی لقەکەی بادەدرێ بە بەردی لێی دەدرێ و دەپسێ لە سووتانیشدا لە دار لە سۆبەیدا درەنگتر دەسووتێ بە ووشکی
تەڕەتەوەن(هەورا)
بەردی تەڕ. نێوی دێیەکیشە لە نزیک سەید سادق
جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان
جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕێسانامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە. ئەم جاڕنامە بریتیەلە ئامانج و پرەنسیپ و یاسا و ڕێساکانی پێویست بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کە پێکهاتووە لە یەک پێشەکی، 111 بەند و یەک پاشەکی حەفتا بەندی کە پەیوەستە بە دادگەی نێونەتەوەیی داد. جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕێکەوتی 24/10/1945 لەپاش پەسندکردنی دەوڵەتانی چین، فرەنسا، بریتانیا، سۆڤیەتی پێشوو، وەڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و زۆرینەی وەڵاتانی ئەندام، گەیشتە قۆناخی جێبەجێکردن.
جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان