تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ستەمکار
کەسێکە زۆر ستەم بکات لە مەردوم ٬زۆرکار._ی: ستەم و زۆر کردن بە پیشە.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ستەمکاری
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ستەمکردن
ئازاردان و زیان گەیاندن بەمەردووم بەناڕەوا .
ستەمکردن
چووساندنەوە. زیان و ﺌازاری ناڕەوا بەم وبەو گەیاندن.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ستەمگەر
ستەمگەر
سووتەمهنی
دارودەوەن وهەمووچتێکی،کەبۆسووتاندنی دەست بدات،ئاووردوو،سوتەی،سوتەن، سووتەنی، چتێکە دانرابی بۆ سووتان.
سووتەمەرو
داری تێکوڵ بە ئاگر هەڵپڕوزاو
سووتەمەنی
سوخت، سوختنی
سووتەمەڕو
داری نیوەسووتاو هەڵپرووزاو،سەلکەبزووت.
سۆتەمەنی
سیستەمبەند
سیستەمی سیاسی
سیستەم لە وشەی یۆنانی sustema بە واتای «بە کۆمەڵ» وەرگیراوە. ئەم وشە لە زۆربەی زانستە فەلسەفی و کۆمەڵایەتی و سیاسیەکان، بە واتای جیاواز بەکار براوە. لە زاراوەی سیاسیدا سیستەمی سیاسی بریتییە لە کۆمەڵێ دامودەزگە و پاڵنەری ئاشکرا کە پێکهاتەکانی دەسەڵات بەدی ئەهێنن. لە پێناسەیەکی دیکەدا سیستەمی سیاسی بۆ دەرخستنی تایبەتمەندییە لۆژیکییەکانی هاوپێوەند لەگەڵ هەر چەشنە ژیانێکی سیاسی ئاڕاستە کراوە. کەواتە سیستەم، بە ناچاری لە قەبارەی هەر تیۆرییەک بیچم بگرێت، ئاشکرا و ئاڕاستەی دەکات.
سیستەمی سیاسی لەگەڵ ڕژێمی سیاسی کە شێوازی حکوومەت کردنە، جیاوازییان هەیە. بۆ وێنە سیستەمی «کۆماریی» سیستەمێکی دیاریکراوە بەڵام هەر وەڵاتێک، بەپێی ڕادەی دەسەڵاتی سەرکۆمار ڕژێمێکی تایبەت بەو قەوارە دادەمەزرێنێت. بە گشتی دەوڵەت وەک پێکهاتەی سەرەکی سیستەمی سیاسی لە قەڵەم دراوە و لەبەر ئەوەش کە هێزی سزادانی بە دەستەوەیە، هەندێ جار هاوواتای سیستەمی سیاسی مانا کراوەتەوە. نموونەی سیستەمە سیاسیەکان وەک، سیستەمی فیۆدالی، سەرمایەداری، پەرلەمانی، تۆتالیتەری و …
مێتۆدی لێکدانەوەی سیستەمە سیاسییەکان، لە 1950 بەملاوە لە ڕۆژاوا ڕەواجی پەیدا کرد و ئامانجەکەشی، بەدەستەوەدانی تیۆرییەکی گشتی بوو بۆ شرۆڤەی هەموو ڕەهەندەکانی ژیانی سیاسی لە سەرجەم سیستەمە سیاسییەکاندا. مەسەلەی سەرەکی بۆ لێکدانەوەی سیستەمە سیاسییەکان، چۆنییەتی سەرهەڵدان و دەوام و وەرچەرخان و لەناوچوونی ئەم سیستەمانەیە. لەم ڕوانگەوە سیاسەت لە هەموو سووچ و قوژبنێکی ژیانی کۆمەڵایەتیدا جێی خۆی کردۆتەوە و بۆ تێگەیشتن لە سیستەمی سیاسی، دەبێ پێچەڵپووچی و ئاڵۆزییەکانی ناخی پێوەندییە سیاسییەکان لەناو ژیانی کۆمەڵایەتیدا سادە بکرێتەوە و لێک بدرێتەوە. سیستەمی سیاسی، وەک مەداری سیاسەت و حکوومەت، سیستەمێکە کە داتاکانی لە دەوروبەری خۆی وەردەگرێ و لە پڕۆسەی پێکهاتە سیاسییەکاندا دەیخەمڵێنێ و ئینجا لە قەوارەی سیاسەتەکان دەیداتەوە بە کۆمەڵگە.
سیستەمی سیاسی
Political system
سیستەمی فرەحیزبی
سیستەمێک کە تێیدا ڕێژەیەکی زۆر لە حیزبە سیاسیەکان بە شێوەی هاوبەش بۆ بەدەست هێنانی دەسەڵات هەوڵ دەدەن، کاتێکیش سەرکەوتنیان بەدەست هێنا بە هاوکاری یەکدی بەرنامە و پلانی هاوبەش بۆ بەڕێوەبردنی حکوومەت ئاڕاستە دەکەن. بۆ وێنە لە وەڵاتانی ئەورووپیدا سیستەمی فرەحیزبی بۆتە باو. لە فرەنسا کاتی خۆی ژمارەی ئەم حیزبانە گەیشتۆتە 20 حیزب. لە ئەڵمانیا، ئیتالیا و سویسرا ئەم سیستەمە دەور دەبینێت. یان ئەو دۆخەی کە لە عێراقی دوای ڕووخانی ڕژێمی سەدام حسەین لە ساڵی 2006 هاتە کایەوە.
هەبوونی سیستەمی فرە حیزبی لە وەڵاتێک، بنەمایەکە بۆ بەراوردکردنی ڕێژەی دیموکراسی لەو وەڵاتەدا. لە پڕۆسەی بەدیموکراسی کردندا زۆرجار حیزبی بچووک بچووک سەرهەڵدەدەن. هەر کاتێک دیموکراسی پاوەجێ ببێت، ئەم حیزبە بچووکانەش لە ناو سیستەمێک سەقامگیر دەبن کە بە سیستەمی فرەحیزبی ناوبردە دەکرێت. لە سیستەمی فرەحیزبی، بە پێچەوانەی سیستەمی تاک حیزبی ـــ کە تێیدا تەنیا یەک حیزب چالاکە و حیزبەکانی دیکە سەرکوت دەکرێن ـــ هاوبەشی سیاسی، لەگەڵ ململانێ و کێبەرکێی سیاسی ئاوێتە بووە. لەم سیستەمەدا ئەنجومەنی وەزیران بە شێوەی ئیئتلافی و هاوپەیمانی هەڵدەبژێردرێت.