تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دیکتاتۆری
دیکتاتوری
دیکتاتۆری پرۆلتاریا
دیکتاتوری پرولتاریا
دیکتاتۆری پرۆلتاریا
یەکێک لە چەمکەکانی مارکسیزم*ــە کە چۆنییەنی بەکارهێنانی هێزی دەوڵەت لە نیۆان شۆڕشی سۆشیالیستی و پیادەکردنی کۆمەڵگەی سۆشیالیستی دیاری دەکات. مارکس لە ڕێبازەکەی خۆیدا بۆ تێپەڕبوون لە قۆناخی سەرمایەداری بەرەو سۆشیالیزم، باسی قۆناخێکی دیکە دەکات کە بە «دیکتاتۆری پڕۆلتاریا» ناوبردەی دەکات. بە باوەڕی مارکس، دوای ئەوەی پرۆلتاریا لەڕێی شۆڕشەوە دەسەڵاتی سیاسی بەدەست هێنا، حکوومەتی چینەکەی خۆی (کرێکاران) دادەمەزرێنێ. وەها حکوومەتێک مووچە و حەقدەست بە ڕێژەی ئیشوکار دەدات و خاوەندارییەتی کەرەستەی بەرهەمهێنان و دابەشکردن و مەزاختن بەدەستەوە دەگرێ و هەوساری چینەکانی دیکە مەهار دەکات. ئەم حکوومەتە، بە لەناوبردنی کاری دەستی و فیکری و جیاوازیی چینایەتی، ڕێگە بۆ لە دایکبوونی کۆمۆنیزم واتە کۆمەڵگەی بەدەر لە چینایەتی، خۆش دەکات. لەم کاتەدا پرۆلتاریاش وەکوو چینێک، لەناو ئەچێت و جێی خۆی دەدات بە ئەنجومەنەکانی هاریکاری بۆ بەدەستەوەگرتنی کەرەستەکانی بەرهەمهێنان.
بەڕای مارکس و لایەنگرەکانی، دیکتاتۆری پرۆلتاریا قۆناخی گواستنەوەیە لە کۆمەڵگەی سەرمایەدارییەوە بۆ کۆمەڵگەی سۆشیالیستی. مارکسییەکان گرنگییەکی زۆر بەم تیۆرییە دەدەن و بە ئامانجی کۆتایی هاتنی«سەردەمی ڕەنجدەران»ی دەزانن کە بەو پێیە گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە هەموو بوارە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکاندا دێتەدی.
یەکێک لەو گرفتانەی کە بۆ مارکسییەکان بۆ بەکار هێنانی ئەم مۆدێلە لە وەڵاتانێکی وەک سۆڤیەت و چین بەدیهات، ئەمە بوو کە لەم وەڵاتانە بەهۆی دواکەوتوویی ئابووری، پرۆلتاریا زۆر بێتوانا و بێحەشیمەت بوو بەڵام لینین و مائۆ، بە دامەزرانی حیزب، لەبری چینێک کە حیزب خۆی بە نوێنەری دەزانێ، لەم مۆدێلە بۆ فەرمانڕەوایی ڕەهای حیزبی کۆمۆنیست کەڵکیان وەرگرت.
دیکتاتۆریەتی
اقتدارگرایی
دیکتاتۆریەتی
بریتییە لە پشتیوانیکردن لە حکوومەتێکی سەرکوتکار کە فرمانەکانی تەنیا لە ترسی سزادان جێبەجێ دەکرێت. لایەنگرانی ئەم جۆرە حکوومەتانە لەسەر ئەم باوەڕەن کە دەسەڵاتی فەرمانڕەوا بە شێوەیەکی خوڕسک، شەرعی و ڕەوایە و پێویستە خێرا بەڕێوە بچێت چونکە ئەم دەسەڵاتە لە لایەن خواوەند یان ڕەوتی مێژوو بە دەسەڵاتدار سپێردراوە. لایەنگرانی نوێی ئەم ڕژێمانە، سیستەمە دیموکراسییەکان لەمەڕ ئیدارەی کۆمەڵگە بەر ڕەخنە دەدەن و بۆ ئیدارەی کۆمەڵگە سیستەمێکی دەسەڵاتدار و بەهێز داوا دەکەن کە بێسەرنجدان بە خواستەکانی فەرمانبەران کاروباری وەڵات جێبەجێ بکات.
ڕژێمە دەسەڵاتخوازەکان، لەم سۆنگەوە لەگەڵ ڕژێمە دیموکراسییەکان جیاوازییان هەیە کە ئەمان نەیاریی فیکرییان پێ قبوڵ ناکرێ و دەست دەگرن بەسەر میدیاکاندا و لە بەردەم ئازادییەکانی تاک تەگەرە ساز دەکەن و دەسەڵاتیش ئەسپێرنە دەست تاقمێکی ناوازە. لە کۆمەڵگەی دەسەڵات خوازدا بە شێوازی کۆن، تاقمی دەسەڵاتخواز بۆ ڕاگرتنی دڵی جەماوەر هیچ هەوڵێک نادات و خۆی بۆ لێپرسینەوە ئامادە ناکات بەڵکوو هەوڵ دەدات جەماوەر تەنیا ملکەچی خۆی بکات. نموونەی ئەم جۆرە حکوومەتانە، ڕژێمە دیکتاتۆرییە فاشیستییەکانن.
دیکۆتۆمی
Dichotomy, دابەشینی گشتەیەکە بەسەر دوو پارچەی تەواو لەیەک جودا. ئەم دوو پارچەیە دوو تایبەتمەندییان هەیە: یەکەم: «وێکڕا سەرلەبەرن» - واتە هەرچی لە گشتەکەدا هەیە دەبێت سەربە یەک لەم دوو پارچەیە بێت، نەک هەردووکیان و نەک هیچیان. دووهەم: «لە یەک دابڕاون» - واتە هیچ شتێک نییە هاوبەشی هەردوو پارچە بێت.
زاتۆرە
نوه و نبیره
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
زراوتۆقین
بریتییە لە زۆر ترسان
زراوتۆقین
مەبەس لە زۆر ترسانە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
زرتۆڵە
زستانی ئەتۆمی
ئەم زاراوە ئاماژە دەکات بە کارەساتێکی ژینگەیی کە لە دوای شەڕی ئەتۆمی ڕوو دەدات. بەو پێیە، دوابەدوای تەقینەوە ئەتۆمییەکان، بۆ ماوەی پتر لە ساڵێک، گەرما و تیشکی هەتاو ناگاتە گۆی زەوی و ئەمەش دەبێتە هۆی سەرما و سۆڵێکی سەخت و زەوی دەگەڕێتەوە بۆ دۆخەکانی بەر لە مێژوو (چاخی سەهۆڵبەندان).
زستانی ئەتۆمی
زمستان هستەای
زستانی ئەتۆمی
Nuclear Winter
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
زنتۆت
پێکەنین بەمەردووم