تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ترێ
هەنگور
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ترێ
بەری درەختی مێوە کە بە هێشوو دەیگرێ
ترێ
(باک) تری، (هەورا) هەنگوور، (لو.، فە) ئەنگوور، بەری درەختی مێوییەو کە بە هێشوو دەیگرێ. ناوی چەشن و جۆرەکانی ترێیان لە شارەزوورو خاکی پاکی باباندا: ئزمیری، بۆڵمازوو، پاشایی. پاییزە، تایفی، چەمیلە، دەرەبۆڵە، ڕەشکە (چەند جۆری هەیە)، زەردکە، زەردێ، زەلکە، زرافی، سالحی، سەعدانی، سپیلکە، سووارو، سوورشامی، شەقشەقە، شمیری، شیرازی، عشاق، فەرخی، کاژاو، کشمیشی، کلکەڕێوی، گەرمکە، گون توولە، مام برایمە، مێخی، نینۆکی بووک، هیندوویی، یاقووتی. لە باکوور گەلێک جوورە ترێ هەیە بەڵان مامۆستا جگەرخوێن تەنها ئەو هەشتانەی نووسیوون: مەزرۆنە، گەورە، زەیتی، حەسەنی، بەنگی، سفنک، کۆخەر، کەرکوش
ترێ دۆشاوی
(موک) مامبرایمە، جوورە ترێیەکە
ترێ سپیکە(بابا)
جوورە ترێیەکە
ترێ سەرقولە
قەرخە. جوورە ترێیەکە
ترێ قۆرە(موک)
جوورە ترێیەکی شینە گلووشی لە هی کشمیشی ووردترەو دەنکی نیە
ترێ مار
ترێ مارانە
ترێ مارانە
(دەر) پەسیرە مارانە. گیایەکی وەکوو لاولاوی زۆر بەرز دەبێ و بە داران هەڵدەچێ، بەرەکەشی وە بەڵاڵووکی دەچێ، بۆ سووراوی لێوو ڕوومەتانیشی بەکار دەبەن، گەڵای وە پەلکە مێوی دەچێ بەڵان گچکەترو خڕترە. کە لە ئەژنۆی باداران هەڵبسووێ لەپێشدا خارشتی لێ پەیدا دەکات و لە دووایە فێنک دەبێتەوە، بە ئارەقە چەند تنۆکە ئاوێکی دەردەکات بەو شێوەیە بە چەند جارێکی بنەبڕ دەبێ، کە بنەکەشی ووشک بکرێ و بکوترێ بە بڕین وەرکرێ گۆشتە زوونەی پێ دێنێتەوە
ترێ پاییزە(موک)
جوورە ترێیەکە. (بابا) چەمیلە
ترێ ڕێویلە(شا)
(بار) داڵینۆک. ترێیەکی ڕەشی ووردی کێوییە
ترێ ڕەش
گەودوونە._لە سای گەردنێدا دیارە: واتە گەردەنی ئەوەندە پاک و ڕوون و ڕۆشنە گلووە ترێی، کە قووتدا گەردنی لەدیوی دەرەوەدا دەبینرێت
ترێ ڕەشکە
جوورە ترێیەکە
ترێزوو
(هه و) تەروزی. (باد) ترووزی. (هەورا) ترۆزی. مەخلیلات._ی ناسک: چەمیلە
ترێزە
بەو گۆشتە دەرپەڕیوو ئەستوورایییەی پژملی دەڵێن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ترێشتە
ترێشتە(هەورا)
ترێفه
ترەقه ،پریقه ،پریکه. [قلکه]
ترێفه
قَهقَهَة ،قَحقَحَة ، زَقزَقَة ، هَرهَرَة ، کَتکَتَة.
ترێفه
قاه قاه، قهقهه، هرهر ،خنده.
ترێفە
تیشکی مانگ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ترێقە
تریقەی پێکەنین
ترێقەترێق
تریقە‌تریق
ترێنکە(شار)
ترێنە(بەر)
ترێچن
تریکشین._ی: تریکشینی
ترێژ(باک)
تیشکی هەتاو