تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



مۆکڵ خوەرەتاو
فریشتەی ڕۆجیار، فریشتەی خوەر. [(پەری ڕۆژ)]
مۆکڵ خوەرەتاو
رَبُّ الشَمش، مَلَکُ الشَمس، مُوَکِّلُ الشَّمس.
میتان
مخفف و مرف «محمد امین» است.
میتان
سووکەڵەناوی «لوحەممەد ئەمین» و پیتەکانیشی گۆڕدڕاوە.
میتان
-
میتان
سووکەڵەی محەممەد ئەمین، مینە
کراس
میتاوی
کپری که برآن می خوابند
میتاوی
کەپری ناو بێستان کە لە سەری دەخەون
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
میرتال
سەرچاوە: نالی
میشکی تەتار
جۆرە میشکێکە ناوبانگی بۆنخۆشیی دەرکردووە.

شکەنجی تاری پڕ میشکی تەتار و تارە، ئەمما ئەو
دوتا و، هەر تایە بارێکی لە عەنبەر ناوە زولفەینی
میلیتاریزم/سوپا پەرستی
نظامیگری/ میلیتاریزم
میلیتاریزم/سوپا پەرستی
میلیتاریزم/سوپا پەرستی
میلیتاریزم، چوار شێواز لەخۆ دەگرێ: شەڕەنگێزی، زاڵبوونی هێزەچەکدارەکان بە سەر دەوڵەت، ستایشی سوپا و بە هەرەوەز کردن بۆ گەیشتن بە ئامانجی چەکداری. کاتێک ئەم چوار شێوازە بە تێکڕا بێتە کایەوە (وەک ژاپۆن لە سەردەمی هیدکی تۆجۆ 44-1940) میلیتاریزم بە تەواوی پاوەجێ دەبێت. کاتێکیش دوو یا سێ شێواز بێتە کایەوە، حاڵەتێکی ڕێژەییە.
میلیتاریزم، مانای زۆری لێبۆتەوە. هەندێ جار بە واتای شەڕەنگێزی یان سیاسەتی پاوانخوازانە لە ئاست دەرەوە و ئامادەبوون بۆ بەرپاکردنی شەڕ بە کار هاتووە. لە شوێنی دیکەدا بە واتای سەروەری سوپا بەسەر دامودەزگەی دەوڵەتە. لە کەشێکی وەهادا بۆ ئەوەی دامودەزگەیەکی دەوڵەتی بە میلیتاریزم ناو دەربکا، دەبێ بەستێنی دەسەڵاتی چەکداری و مەدەنی بە وردی لێک جودا بکرێتەوە و دەسەڵاتی چەکداری بە سەر دەزگە ئیداری و سیاسیەکاندا زاڵ بێت. یەکەمین نیشانەکانی جیاوازی ئەم دوو بەستێنە لە ڕژێمی پادشایی ئێران لە سەدەی پێنجەمی پێش زایین بەدیهات.
پێودانگی سەرەکی بۆ دەرکەوتنی دەسەڵاتی هێزە چەکدارەکان لە دەوڵەتدا ڕادەی بەهرەداری سەربازەکانە لە دەزگەی سیاسی ئەو وەڵاتەدا. نمونەیەکی دیکە لەم جۆرە حکوومەتە، ئیمپراتۆریەتی ڕۆمایە لە سەروبەندی کۆتایی هاتنیدا.
دەسەڵاتی هێزی چەکدار بە سەر دامودەزگەی حکوومەتدا هەمیشە بە واتای بە کارهێنانی سیاسەتی شەڕخوازانە نییە لە ئاست وەڵاتانی دیکەدا. بۆ وێنە ژاپۆنی سەردەمی توکوگاوا و دیکتاتۆرییەکانی ئەمریکای لاتین. مانایەکی تری میلیتاریزم کۆنترۆڵ کردنی ژیان و کومەڵگەیە لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە. بەم هەژمۆنییە کە بە حەزی چەکدارەکان کۆمەڵگە بەڕێوە دەچێ، دەگوترێ کۆمەڵگەی «میلیتاریزە». جاری واش هەیە لە دۆخێکی جەنگیدا تەواوی دامودەزگە کۆمەڵایەتیەکان دەکەونە خزمەت هێزە چەکدارەکانەوە، بۆ وێنە وەڵاتی بەریتانیا لە شەڕی دووهەمی جیهانیدا.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
میلیتاریسم
[ا. فر ]
(میلیتاریسم - mîlîtarîsm)
عەسکەرتاریزم، وڵاتێک هەموو کاروبارێکی لەژێر دەسەڵاتی سوپاییاندا بێ، بۆچوون و ئایدولۆژیایەکە کە پێی وایە شەڕ گرنگترین ئەرکی نەتەوەییە.
مێتا-دانوستان
واتە دانوستان دەربارەی پکهاتەکانی دانوستان، بۆ نموونە دەربارەی ڕەفتار، ڕاستینە، سۆسە، نرخاندن، پەیوەندی... کە دەکاتەوە «دانوستان-دەربارەی-دانوستان».
مێتابۆلیزم
پرۆسەی وەرگرتن، هەڵوەشاندن و سەرف کردنی خۆراک و دەرمانە لە لەشی گیانەوەردا.
مێتادەرک
دەرک دەربارەی دەرک.
مێتازاناندن
metacognition, زانین دەربارەی زاناندن. زاناندن جودایە لە زانینی ئاسایی، زانینێکە بەرهەمی تێڕامان و بیرکردنەوەی ورد. بۆ زاناندن بڕوانە جەلیزادە، «زاراوەسازیی پێوانە»، www.mamosta.net