تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەردەقانی
[[به‌رد/1+3-ئه‌/2+قانی «؟» ]]
«نت.»، «کعر.» ئامرازێکه له «بەن» دەچندرێ ناوەڕاستەکەی پانەە و بەرەبەره باریک دەبێتەوه، پاشان له هەردوو لایەوه نزیکەی 20-30 سانتیمیترێکی وەکوو گوریسێ کی باریک دەهۆندرێتەوه. له ڕابردوویێکی کۆنا وەکوو «چەک» ێک لە ناو لەشکراندا باو بووه و دەگەڵ دووژمن شەڕیان پێکردووه، بەردێکیان خستۆ ته ناو ەڕاستەکەی و لاسکەکانیان بە دەستەوه گرتووه هەڵیان سووڕاندووه، لەپڕ لاسکێکیان بەرداوه و «بەرد» ەکه به تەووژمی هەڵسووڕاندنەکەی پێشوو دەرپەڕیوه. * «کئێر.» قۆچەقانی. «سن.» قەڵماسک. «جف.، جن.» قەڵماسەنگ. تێبــ.ینی: ئەم ئەمرازه تا سەرەتای ئەم چەرخەش لە شارەکانی کوردستانا بۆ «شەڕگەڕەک» بەکار دەهێنرا، بەڵام ئێستا تەنیا بۆ یاری منداڵان و چۆلەکه کوشتن بەکاردێت، شکڵیشی گۆڕاوه و له کوردستانی عێڕاق بۆ شکڵی تازەی ناوی «دار لاستیق» و له کوردستانی ئێران «قۆچەقانی جیر» پەیدا بووه.
بەردەقانی(هەورا)
قۆچەقانی، قەڵماسک، چتێکە بە قەدەر ناو لەپی دەستی لەبەن دەچنرێ دووشیپە لاسکی پێوەیە بەردی پێ دەهاوێژرێ بۆ دەرکردنی گورک و چەقەڵ و بەراز لە لایەن شوان و پاسەوانەوە یا پاسە چۆلەکەی پێدەکەن لەسەر مەرەزە لە جیاتی چەک
بەردەقسڵ
«نت.» جۆرێک بەرده، ناوی کیمیایی «کاربۆناتی کالسێۆم» ه، لە «کان» د ەری دێنن و دەکوورەی تایبەتیدا دەیسووتینن، دەبێتە ئاهەک «قسڵ». بۆ پتەوی و قایمی لە بناغەی دیوار و شمشەکێشانی ناو حەمام و...کەڵکی لێ وەردەگێرێ.
بەردەقسڵ(ڕەوا)
سەمەبەرد، (هەورا) تەوەنی ئاهەک
بەردەقی
مسابقه تنه زنی
بەردەقی
شەڕەشان، کێ بەرکێ لە شان لێکتر داندا
بەردەلینگ
[[3- به‌ر/2+ده‌لینگ]]
«نت.»، «مک.» تێلماسکه قوماشێکه بە دیوی ناو ەوەی دەرەلینگی ڕانک و پانتۆڵی کوردیدا دایدەدروون.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەردەم
بەردەم
بەردەم
بەردەم
امام، قدام، قبل، قیدوم، قیدام.
بەردەم
پێشدەم، پێشەوە، بەر، پێشدەمی چت
بەردەماش
ئامرازێکی کەژمێرێیە
بەردەمردە
بەردێکی نەرمە مۆدنەو چتی تری لێ دروستدەکرێ، (هەورا) تەوەنەڕژێ. جوورە بەردێکی ڕزیویشە تەڵاش تەڵاش لێک دەبێتەوە، (کۆ) بەردەشاخ، بەردەرژاک
بەردەمووکانە
مویزک
بەردەمووکانە
دەمووکانە، مێژۆکە، بەری جۆرە دەوەنێکە، با دەیبا بە دار مازووەوە بنووسێت، دەڕوێتەوە کوان ئاسایی دەماسێ، دەیبڕن، دەیکوڵێنن، نوسەکێکی زۆر لە چرێش نوسەکتری لێ پەیدا دەبێ