تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



1- بەرات
[[عا.]]
«نا.» 1- جیره و مواجبی «میرزا» و «مەلا» و ئە و جووره کەسانه له ناو کوردەواریدا:: مامۆستا بیست تەغار گەنم و سەد تمەنیش بەراتت دەدەینێ وەرە لای ئێمه. 2- «کئێر» کاغەزێکه تاجران له نێو خۆیاندا معاملەیان پێدەکرد. تێبــ.ینی: 1» بازەرگانێک له شارێک هێندێکی پاره تەسلیمی تاجرێک دەکرد، ئەویش لەسەر پەڕه کاغەزێک به کورتی بۆ تاجرێکی که له شارێکی دیکه سەودا و مامەڵەی دەگەڵی هەبوو، دەینووسی فڵان کەس! ئەوەندەم پاره لە فڵان تاجر وەرگرتووە، تکایه ئەگەر کاغەزتان پێ گەیشت دوای ئەوەنده ڕۆژه یان «دەست بەجێ» بیدەن بە خۆی یا بەو کەسەی بۆی حەواڵە دەکات. بازەرگانی یەکەمیش که ئەو کاغەزەی وەردەگرت له پشتەوەی دەینووسی: تکایه ! تکایه پارەی ئەم «بەرات» ه بدەن به فڵانه تاجر و ئیمزای دەکرد. ب «ئەمه وەختێک بوه که هێشتا «بانک» و «ئیسکناس» له کوردستان نەهاتۆته کایەوه و ئاڵووێر بە دراوی زێو بووه و ناردنی مەبڵەغێک له شارێک بۆ شارێک دژوار بووه ئێستا که «بانک» له هەموو مەڵبەندەکانی کوردستاندا زۆرن، چەک «سەک» جێگەی بەراتی گرتۆتەوه. 3- گەرموولەیەکی بچووکه یەزیدی لەسەر خاکی سەر مەرقەدی «شێخ عەدی» دروستی دەکەن و بۆ متفەڕک هەڵیدەگرن. «تم: هبێد، ل- 12، 1- بەرات
1- بەره
[[1- به‌ر/1 +5-ئه/1]]
«نت.» تیره و تایفه:: بەرەی زێڕنێ تیر ەیەکن له عەشیرەتی مەنگووڕ.
1- بەرگرتن
[[بەر/٢+ گرتن]]
«مست.، مت.» 1- ڕێگا بڕینەوه له شتێ یا کە سێ تا نەتوانێ کارێکی دەیەوێ بیکات:: بەری ئەستێڵەکه بگرن. د ه تۆ لاچۆ بەری مەگره هەر ئێستا بۆ حەوت پشتی ئاقڵ د ەکا. * پێش گرتن. 2- ڕێگه بڕینەوه له تەشەنه کردنی هەندێ برین برین و نەخۆشی پێست «ئاگره، بیرۆ...» به پێی داب و دەستووری کوردەواری. تم:ئاگره «تێبــ..» .
2- بەرات
جێژنی بەرات، شە وی بەراتێ، شەوی 15ی مانگی شابان. تێبــ.ینی: دەڵێن که لەم شەوەدا ڕزق و ڕۆژی خەڵک دیاری دەکا.
2- بەره
[1- به‌ر/2 +5-ئه/1]]
«نت.» ئامرازێکی سێ لکی چەرمه «هەندێ جار نەخشێنراوه و ڕازاو تەوه، بۆ ئەوەی زین لەسەر پشتی ولاغ لەو شوێنە بوەستێ که پێویسته بۆ دواوه نەخزێ، لکێکی بە ناو هەر دوو دەستی وڵاغا تێدەپەڕێ و لەبەر زگیدا به ناوەڕاستی «تەنگە» وه دەبەسترێ و دوو «لک» ەکەی تریشی بەم لاولای ملی وڵاغا دەقە ڵتاغی زین گرێ دەدرێ.
2- بەرگرتن
[[بەر+ گرتن]]
«مست.، مت.»، «مک.» تم: بەرگەگرتن.
2- بەرین
[[ 1_- به‌ر/2و 3+ ئین ]، ]
«حمف.» 1_ زەمانێکی پێش ئێستا، «عا.» سابق، سالف. 2- حاڵی هەر کەسێ یا هەر شتێ که له وەختێکا باسی دەکرێ له شوێنێک بێ کەوتبێته دواوه:: سەربازەکەی بەرین دوگمەکەی دانەخستبوو «بەلای ئەو سەربازەدا تێپەڕیوین و ئێستا که باسی دەکەین بە جێمان هێشتووه» .. * بەرگ. بەرگین، پێشوو، بەروو، تێبــ.ینی: هەرچەندە ئەم وشەیه، یەکەندەردوو وا دێته بەرچاو که هەر وەکوو لەسەرەوه نیشان دراوه له [1- بەر/2 و3+ ئین ] پێکهاتبێ، بەڵام ئەوه ئی ئەم قۆناغەی ئێستای زمانی کوردییه و من وای بۆ دەچم قۆناغی پێش ئێستای «بەرگین BRIGÎN» بووبێ که - ئێستاش له بن لەهجەی سنەیی و جافیدا هە ر ماوه و پێش ئەویش «بەرووئین.» .
3- بەرە
[[2- به‌ر + 5- ئه‌/1]]
«نت.» زیادە پانایی پەنجەی گۆرە وی کوردی. تێبــ.ینی: گۆرەوی کوردی که داگیرسێندرا له «گۆ» یەکەوه دەست پێدەکا و هەروەها لێی زیاد دەکەن «بەرەی دەدەن» تا پانایی به ئەندازەی دڵخوازی لێدێت و ئەوجار لە سەرئەم پانایییه دەرۆن تا د ەگاته «پانێ» ی و دەست دەکەن به کەم کردنەوەی. «گۆ» یەکانی «دەیکوژێننەوه» .
4-بەره
«نت.»، «مک.» مەودای نێوان «جۆڵا» تا «شه» و «گورد» تێبــ.ینی: ئەم وشەیه برایەکی کوڕه جۆڵای موکریانی بەهۆی مامۆستا «هێمن» ەوه بۆی ناردبووم، چۆنی ئەو نووسیوهیە منیش لەسەرەوه نووسیم بێ ئەوەی تێ بگەم کە ئەم مەودایه لە جۆڵاییدا چ کارێک دەکا، و زیاد و کەمی لەسەر بەر هەمەکه تەئسیری چییه ؟
5- بەره
[[؟]]
«نت.»، «مک.» یەکێکه لەو ناخۆشیانەی «مەڕ» دەیگرێ، گوانی ڕەق دەبێ و ژان دەکا. «
6-بەره
[[؟]]
نا.»، «هو.» دەرگا. «تم: مردۆخ، ب1.ل-158» .
ئاو بەردانەوە
[[ئاو+بەردانەوە]]
«مستـ..، متـ..» لە ئەستێڵ یا هەر شوێنێکی تر، کە ئاوی تێدا کۆبووبێتەوە، ئاو ڕەوانەی شوێنێکی دیکە کردن، بۆ هەر مەبەستێ بێ.: ئاوەکەی بەردا بۆوە و خۆی لە بن سێبەرێکدا پاڵی دابۆوە، ئەو ئاوە بەردەنەوە بۆ تووتنەکانتان. *ئاو بەرەوەدان. //ئاو گرتن.
ئاو بەرەوەدان
«مستـ. متـ.» تمـ: ئاو بەردانەوە.
ئاگر بەربوون
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاگر تێ بەربوون
بریتییە لە ڕق هەستان و ئاڵۆزبوون
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاگر تێ بەربوون
بەربوونی ئاگر لە شتێک
ئاگر تێ بەردان
«مستـ. متـ.» ١- ئاگر بە سووتەمەنی یا هەرشتێکی ترەوە نان، بەمەبەستی ئاگر کردنەوە، یا زیان پێ گەیاندن: زۆر سەرمایە، خێرا سۆبەکە ئاگر تێ بەردە. هەندێ پووش و پەڵاشمان ئاگر تێ بەردا و خۆمان پێ وشک کردەوە. ٢- «کنـ.» ڕق هەڵساندن و تووڕەکردنی یەکێک بەقسە یا بەکردەوە: ئەوە چت پێ گوتووە وا ئاگرت تێ بەرداوە. ئەم قسەیە چ بوو کردت ئاگرت دەم «دەئەم» کابرایە بەردا. ٣- «کنـ.» ا» زیانی ماددی و ئازاری مەعنەوی بەکەسێ یاشوینێک گەیاندن: لە شکری ئەمەریکا هەموو ویتنامی ئاگر تێ بەردا و سووتاندنی. ئەوەندەمان پێ خەرج کرد ئاگرمان تێ بەردا. ب» ئیجادی حاڵەتی بەزەیی پێداهاتن و زگ پێ سووتان لە دڵی کەسێکدا: هێندە دەکڕووزێتەوە ئاگر دەپیاو بەردەدا. ● «ڕەببی ئاگر دە گیانی بەربێ» تووک و نزایە و کینایەی داودی مردن و لەناوچوونی کەسیکە. * ئاگرپێوەنان، ئاوور تێ بەردان.
ئاگرتێ بەربوون