تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بابۆڵەپێچ
بەنی بابۆڵەی مناڵ
مناڵی لە بابۆڵەوە پێچراو
بابۆڵەپێچ
پەتێکە مەلۆتکەی پێدەپێچرێ، دەسڕازە
بابۆڵەی باسک
(نت.)، (کن.) ئەستوورایی قۆڵی ئینسان. * (سیم.) بازۆڵە.
باڵابۆست
باوەعەمرە، بستەباڵا، چڵەنۆک، بە تەمەنی دەباڵا نەکردوو، باواقۆرەت
ببابۆفیزم
بابوفیسم
ببابۆفیزم
بزاڤێکی شۆڕشگێڕی فەرەنسی لە سەدەی هەژدە بەمەبەستی دامەزرێنی «کۆماری یەکسانی». ئەم جووڵانەوە ناوەکەی لە ڕێبەری خۆی بە ناوی «فرانسوا نۆئێل بابۆف» (1765-97) وەرگرتووە. «بابۆف» و هاوڕێیانی لە 1796«نەخشەی یەکسانی»یان بۆ ڕووخانی حکوومەت، داڕشت کە ئەمە چڵەپۆپەی بزاڤەکە بوو، بەڵام پیلانەکە سڕی ئاشکرا بوو، لە 1797 سەری «بابۆف» یان بە گیوتێن لێک جودا کردەوە. لایەنگرانی «بابۆف»، بوونە میراتگری ئایدیۆلۆجیای مەتریاڵیزمی سەدەی هەژدەی فەرەنسە و ئەندێشە شۆڕشگێڕییەکانی ئەو سەردەمە و نوێنەری توندڕەوترین ڕێبازەکانی شۆڕشی فەرەنسە.
«بابۆفیزم» یەکەمین تەقەلا بۆ کردنی سۆشیالیزم بە تیۆری جووڵانەوەی شۆڕشگێڕی بوو. بابۆفییەکان بۆ«کۆماری یەکسانی» خۆیان، سیستەمێکی تێروتۆخی یاسا و ڕێسێ یان بۆ باشترکردنی وەزعی هەژاران و زاڵبوون بە سەر ململانێی هێزەکانی دژە شۆڕش، پێشبینی کردبوو. ئەندێشەی پیادەکردنی«دیکتاتۆری ڕەنجدەران» (بڕوانە دیکتاتۆری پرۆلتاریا) دوای سەرکەوتنی شۆڕش، هەر لە لایەن ئەم گرووپەوە ئاڕاستە کرا.
برایمەبۆگەنە
برتوبۆڵ
پرتەوبۆڵە
برتەوبۆڵە
پرتەوبۆڵە، بۆڵەبۆڵ
بڕکەبۆنخۆشکە
بۆنخۆشکە(گیا)
بۆربۆرک(باک)
بازگەو بووارێکی گچکەیە
بۆقبۆق
دەنگێکە لە خۆرتی و ئازایەتییە._لە بارام دێ واتا چاوی سوور بووەو ڕاناوەستێ. دەنگی نێری و بەرانانیشە، کە بەردەدرێنە ناو بزنەگەل و مەڕان
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بۆقەبۆق
جۆرە دەنگێکی ڕەشەوڵاخە لە بۆڕە نزمترە
بۆقەبۆق
جوورە دەنگێکی ڕەشەووڵاخانە لە بۆڕە نزمترە. بڵقەبڵقی ئاوێیە، کە لە گۆزەو تونگەو دەفری زارتەنگ بێتەدەرێ
بۆوبۆچک(باک)
تاجی باڵندانە
بۆڕەبۆڕ
صدای بلند گاو و گوساله