تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شەڤ بۆری
شەو ڕابواردن لە شوێنێکی جگە لە ماڵەخۆ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
شەکەر بۆرە
جۆرێکە لە حەڵوا
وردە بۆرژوازی
بەشێکە لە بۆرژوازی کە پێکهاتووە لەو خەڵکانەی چینی مامناوەندی لە کۆمەڵگەی سەرمایەداریدا کە ماڵ و داراییەکی کەموکووڕیان هەیە. بۆ وێنە: دووکاندار، خاوەنماڵ، زەمیندار یان خاوەن کارگەی بچووک. وردەبۆرژوا بە هەمان شێوە کە لە فەرەنسەدا باو بووە مانایەکی سووکایەتیئامێزی هەیە و بەواتای خۆ سەرقاڵکردن بە سەروەت و سامانی بچووک و بەرژەوەندی خۆت و ڕوانینێکی بەرچاوتەنگانەیە بۆ ژیان. لەم واتایەدا ئاوەڵناوی «وردە» بەمانای کردار و بایەخەکانی ئەم جۆرە کەسانەیە بەڵام لە کۆمەڵناسی مارکسیدا بە لەبەرچاوگرتنی مانا سووکایەتی ئامێزەکە، واتایەکی دیکەیش لەخۆ دەگرێ. لەم دیدەوە وردە بۆرژوازی جگە لە موڵکدارانی کەم داهات، زۆربەی مووچەخۆر و کاسپکاری ئازاد و کارمەندانی بەشی خزمەتگوزاریش لە خۆ دەگرێ و بە گەشەسەندنی ئەم جۆرە کەسانە لە کۆمەڵگە پیشەسازییەکان، ڕۆژبەڕۆژ لەباری سیاسیەوە گرنگتر دەبێت. لەم کۆمەڵگەیانەدا وردەبۆرژوازی لەگەڵ چینی مامناوەندیدا هاوواتا دەبێت.
چپ بۆری(باک)
تنۆکار، تکێن، تنۆکە ژمێر، تنۆک ژمار، قەتارەی دەرمانی چاوان
کەرەشین بۆرە
(هەر.): مەڕێکی بێ گووێیە سەرو گووێی شین و لەشی بۆرە
ئابۆرهال(باک)
ئابۆریی(هەورا)
دەستندە، دەم و جەم، هۆی گوزەران، پاشڕۆژ، دەست پێوەگرتن، گلدانەوە._ ئابۆری ناس، وەرمزان، وەرامناس، پسپۆڕی وەرامی._ زانی: ئابۆری ناسی، وەرمزانی._ ناس: بڕوانە ئابۆری زان._ ناسی: بڕوانە ئابۆری زانی
بابۆرە(خۆ)
بۆربۆرک(باک)
بازگەو بووارێکی گچکەیە
تاڵەبۆربەڵەک(هەر)
مەڕێکە چەند جەغزێکی ڕەش یا سووری لە ڕووی دابێ و بۆر بێ و پەڵەی سپی لە لەشی دابێ
سالبۆری
سالخورده
سالبۆری
پیر، زۆر بەتەمەن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سبۆرە
سبۆرە
سمۆورە.
سمبۆرە
سفۆر، سڤۆر، سمورە
سمبۆرە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سووربۆرە
وڵاخی بۆری سوورباو .
سووربۆرە
اسب بور با خالهای قرمز
سووربۆرە
ئەسپی بۆر کە خاڵەکانی سوور بن
سووربۆرە
سوورێکە تێکهڵاوی سپی بێ، بۆووڵاخانە، سوورکەوە.