تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بڕا
بڕدرا بە تیخ یان بە تەور و هەرچی: بە تەور دارەکە بڕا
خەلاس بوو، کۆتایی هات: نانمان لە ماڵ بڕا، مانگا مردوو دۆبڕا
بڕا(باک)
بەڕاستی؟، بەڕاستیته؟، ئایا ڕاستە، ئایا وایە
بڕاده
«نا.»، «کئێر.» ورده و خاکەیێکی که به کوتانەوە و سوونەوه و تاشین و بڕبەندکاری له مەعدەن «فلز» ێک د ەکەوێتەوه:: بڕادەی ئاسن، بڕادەی مس، بڕادەی زێڕ.
بڕاندنەوه
«مست. مت.» تم: بڕینەوه/5: پێویست ئەم شەڕه ببڕێتەوه. هەر بە دوو قسه بڕاندیانەوه.
بڕانەوه
[[بڕان+2-ئه‌وه/2]]
«مست. لا..» کۆتایی هاتنی شتێک:: ئیتر ئەم باسه بڕایەوه، قسە له شتێکی دی بکەین، کوڕه دەبەسه! نەبڕایەوه، بۆ هێندی لێ دەڵەی. ماڵی جووکلی به جارێک بڕانەوه کەسیان لێ دەرنەچوو «باسی زولفی درێژ و چاوی بەخەو + نەبڕاوه ! بووه بوه ترێ خەسرەو «حاجی قادر»
بڕاو
«نمف.: بڕان» 1- برین لێکراو به تیخو چەقۆ 2- لەت کراو. جودابۆوه.
پێ بڕان
[[پێ = «به + ی = ز.» + بڕان ]]
«مست. لا.» بەش بەرک وتن. «کاڵەم دڕا و چم پێ نەبڕا» .:: ئەو ساڵ 200 دیناری هەر لە تووتنی پێ بڕاوه.
ئارام لێ بڕان
«مستـ. لا.» ناڕەحەت بوون بە هۆی ژان و ئێش و نەخۆشی یان خەم و پەژارە و خەیاڵاتەوە: چەند ڕۆژە نەوزاد سوورەکوانێکی لێ هاتووە ئارامی لێ بڕاوه، لە تاو پیرۆت ئارامم لێ بڕاوه، ئەوەندی پەرۆش بوو ئارامی لێ بڕابوو* ئارام لێ هەڵگیران.
ئاگر و دوو بڕان
«مستـ. لا.» ماڵ ویران بوون، ئاسەوار نەمان ● «ئاگر و دووی بڕێ» ماڵی ئاگری تێدا نەکرێتەوە و دووکەڵی هەڵنەستێ «بەو مانایەی کە کەسی تێدا نەمێنێ کە پێویستی بە ئاگر هەبێ.».
باران بڕان
ئاخر و ئۆخری بەهار کە هەڕەتی باران بارین نامێنێ، مانگی جۆزەردان
باران بڕان
(نت.) ئەو مانگەیە ئیتر باران نابارێ، سێیەم مانگی بەهار *جۆزەردان.
باران بڕان
مانگی هەرە دووایی بەهارێیەکە 31ڕۆژە لە (21)ی حوزەیرانێ وە دەست پێدەکات تا بیستی تەمووز لە ڕووی ئەوەوە لەم مانگەدا بە زۆری بارانە چک دەکات کوردان ناویان ناوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بڕادە
بڕادە
خاکەمڕمەند، وردەئاسنی بڕ بەند لێدراو
بڕادە
ووردەی زێڕو زێوو ئاسن و ئیتر، ڕێک
بڕاست
بڕاستی
بڕاشتن(باک)
برشت کردن، لە ڕۆنیدا سوورکردنەوە
بڕاشتی(باک)