تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بابوونە
گیایەکی بەهاریی بۆنخۆشە، گەڵای وەک گەڵای شوبیت وایە وە گوڵێکی زەردی خڕ دەگرێ، وەک چا جۆش دەدەرێ و دەخورێتەوە بۆ هەڵامەت و سک ئێشە
بابوونە
از گلهای بهاری
بابوونە
گوڵە بابوونە، گیایەکە سەرە بەهاران دەردێ و گوڵێکی سپی دەکا
بابوونە
گوڵەفەقێ، گوڵە چاوێشە، بەیبوونە، گیایەکی بەهاری بۆنخۆشە گەڵایەکانی وەهی شوویتی دەچێ گوڵێکی خڕی زەرد دێنێ بکرێتە چا بۆ هەڵامەت و زگ ئێشە باشەو بە ئاوەکەی برینی خەرکانەی منداڵانی پێ بشۆرێ سوودی هەیە
بابووهێر(باک)
بابووێر(باک)
جێگایەکە با نەیگرێتەوە، (باک) بابهێر، پەنا، پەسیو، بادرز
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بابوێر
بابوێر
کون یا قەڵشتی لە خانوودا کە بای پێدا دێ
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
باددبور
[ا.فر ]
(بادی دەبور - badidebur)
بایەک کە لە باشووری رۆژاوەوە بێت.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
بادرنگبویە
[ا ]
(باد رەنگبویە - badrengbuye)
گیایەکی بۆن خۆشە، لە تیرەی پونگەیە و دەخورێ.
بادڕەنگبوویە- بادڕەنگ
بادڕەنگبوویە- بادڕەنگ
[(بەفارسی کراوی (بادڕەنگ )]
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
باربوو
(باربووکردن) یارمەتیدانی یەکێک و شت پێ دانی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
باربوو
یارمەتی و دەسگیرۆییی یەکێک لە کاتی لێقەومان و زیان لێ کەوتنێکیدا یا لە ژنهێنان و شایی و زەماوەندێکیدا
باربوو
[[؟]]
(نت.)، (مک.) پێشکێشکردنی شتومەک، کەلوپەلی ناو ماڵ، پارە، یا هەر شتێکی دیکە، لە لایەن چەند کەسێکەوە بە یەکێک بۆ هەڵسووڕاندنی کارێکی وەکوو ژن هێنان، ماڵ پێکەوەنان و خانوو دروست کردن و... و... * باروبوو.
باربوو
بەرداری، (باک) مێجبێتی، (زەن) ترەوانە، (بابا) باروو بوو، بارەبوو، (کە) داشن، (هەو) کێشە، کێشک، پیتاک، (هەوراباد) بێش، پۆیلە، پۆیلانە. یاریکاری و دەستگرۆیی ئەو کەسانەیە، کە لێیان قەوماوە یا زیانیان پێ گەیشتووە یان لەکاتی ژن هێنان و زەماوەندێدا._یی: کردارو کردەوەی باربوو
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
باربوویی
باربوو، (باربوو پێکردن) باربووکردن
باروبوو
(نت.)، (کعر.) تم: باروبوو.