تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
قبله
[ا. ع ]
(غەبله – xeble)
موروویەکی تایبەتییه ژنانی جادوکار بۆ دڵ نەرمکردنی پیاو یان بۆ چاوەزار بەکاری دێنن، جادوو، ئەوەی که جادووگەر دڵی یەکێکی بۆ کەسێکی دی پێ بەدەست بێنێ.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
قبله
[ا. ع ]
(غیبله – xible)
ڕووگه، قیبله، ئەو لایەی که نوێژکەران رووی تێ دەکەن، کابه، قیبلەی موسڵمانان تا ساڵی دووەمی کۆچی بەیتول مەقدس بوو.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
قبلەنما
[ا. مر ]
(غیبله نەما - xible mema)
ڕووگەنما، قیبله نما، ئامێرێکه میلی تایبەتی هەیەو قیبله نیشاندەدات.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
قبلەگاه
[ا. مر ]
(غیبلەگاهـ - xible gah)
شوێنی قیبله؛ رووگه.
قلیوبلی
چتی پڕوووپووچ و بێ واتا٬ قسە یا نووسینی بێ واتا٬ شڕم بڕم
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
قنبله
[ا. ع ]
(غونبەله – xunbule)
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
قنبله
[ا. ع ]
(غەنبەله – xenbele)
کۆمەڵه خەڵکێک، رەوه ئەسپ.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
قنبلیله
[ا ]
(غەنبەلیله – xenbelîle)
جۆره درەختێکه.
سەرچاوە: نالی
قیبله
ماڵی خوا له مەککە که موسوڵمانان پێنج فەڕزە ڕووی تێ ئەکەن.

که تۆی قیبله، دەمت سا بێنه، قوربان!
لەسەر قوبله دڵم مەشکێنه، قوربان!
سەرچاوە: نالی
قیبله برۆ
ئەوەی برۆی بووە به قیبله ی دڵداران،

غلیمانه، گوتم، خاڵی لەطیفت که له سەر دا
ئەم قیبله برۆیانه که غارتگەری دینن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
قیبلە
خانەی خوا لە شاری مەککە کە هەموو موسڵمانێک لە نوێژدا ڕووی تێ دەکا
قیبلە
ماڵ خوا، کابە [ڕووگەی نوێژکەر]
قیبلە
قِبلَه، مَکَّه، کَعبَه، بَیتُ الله
سەرچاوە: نالی
قیبلە
یار، کە وەک قیبلە دڵان هەموو ڕووی تێ ئەکەن.

بایێ لە طەرەف قیبلەمەوە دێت و وەزانە،
یا بۆیی هەناسەی دەمی غونچەی لەرەزانە؟!
قیبلە
ڕووگه٬ کابه٬ ماڵی خوا
سەرچاوە: نالی
قیبلە قوزە
ئارەزووباز و شەهوەتپەرست.

گوتم ئەی قیبلە قوزە! بۆچی بە تەحریری حەریر
ڕاغیبی لیبسی عەجەم، تاریکی بەرگی یەمەنی؟
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
قیبلەنما
شتێکە وەک سەعات قیبلەی پێ دەدۆزرێتەوە