تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بزن
ئاژەڵی بە شاخ و ڕیشی دایکی گیسک و کار
بزن
[[ست:بۆزه. په:بوج.بوز]]
«نا.» گیاندارێکی گییاخۆری کاوێژەکەره، دوو شاخی هەیه، بەرەو دواوه د ەشکێنەوه، ڕدێنێکی درێژ و کلکیێکی کورتی هەیه، لە زۆر کۆنەوه کەوی کراوه، گۆشتی د ەخورێ، شێر دەدا و لە سی «موو» دایپۆشیوه.
بزن
کاریلەی سێ ساڵانە، کە چووار بەهاران ببینێ دەبێتە بزن، (هەوراباک) بز، (هەوراشەبە) بزە، (هەورالو) بووزە، گدێ، (باک) پەزی ڕەش، بزنە قسر: جوورە جووێشتیر
بزن بزنانێ
قۆچقۆچانێ، قۆچ لێدانێ، جوورە گەمەیێکی منداڵانە
بزن تڕێنه
«نت.». «گییایێکه بەهاری سەلکی به قە د پیازێکی بچووک ئەبێ، بزن ئەیخوات و لەبەر تیژی ئەتڕێ.» تێبــ.- باسی ئەم گییایەم له «فەرهەنگی کشتووکاڵ «ج1، ل-35» ی مامۆستا شێخ مارفی قەڕداغی وەرگرتووه.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بزن تڕێنە
گیایەکی بەهارییە گەڵای وەک کەوەر وایە بنکێکی خڕی هەیە وەک پیازی پچووک
بزن تڕێنە
گیاهی است
بزن تڕێنە
گیایەکە لە کەوەر ئەکاو سەلکی هەیە
بزن تڕێنە(بڵ)
چڵە گیایەکە دوو بست بڵندو گەڵای وەک کەوەر وایە سێ کەڵی دەردەکات و هەر یەکەی گوڵێکی ڕەنگاو ڕەنگ دەردەکات بنەکەی خڕەو پیوازێکی گچکە دەچێ، کە بزن بیخوا لەبەر تیژی ڕاوێڵێ
بزن لەر
باڵدارێکە بۆر بە قەد قازە و گۆشتی ئەخورێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بزن مشک
بزن مشک
«نت.»، «سنسیه.» تم: بزن مژه، تێبــ.- بەلای منەوه ئەم وشەیه لەپێشدا بزن مژه [ بزن + مژ «مژین» + 1- ئەک/3] بووه، وردە ورده «ئە» ی «1- ئەک /3» سواوه و بۆته «بزن مژک»، ئەوجار دەنگی «ژ» لە جیرانەتی دەنگی «ک» دا بۆته «ش». بەڵام له وشەی «بژن مژه» ی موکریانیدا دەنگی «ک» ی «1- ئەک/3» کەوتوه.
بزن مشک
بز ن مژە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بزن مژ
دەعبایەکی کێویی کاوێژکەرە لە (قوقمۆکە) گەورەترە، چنگی وەک چنگی منداڵ وایە، گۆشتی دەخورێ و پێستەکەی دەکرێ بەکالانی خەنجەر
بزن مژ
جۆرە مارمێلکەیەکی درێژ و ستوورە، تیرتیرە، تێڕتێڕە