تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بزنەدۆخە
بزنێکە بەکار و شیرەوە هەموو ماڵێک ساڵەوساڵ دەیدەن بە ئاغا بۆ ماست و دۆ خواردنی
بزنەدۆخە
بزنێ کە دەدرێ بە ئاغا دۆی بخوا
بزنەدۆخە
بزنێکە بۆ دۆو خوری و بەرەکەی بدرێ بە کەسێکی بەو مەرجە، کە لە دوواییدا تەنها بزنەکە بەساخی بدرێتەوە ماڵخۆی. لەهەندێک شوێندا بەزاوی بەکارەوە دەدرێ بە ماڵە ئاغایە یەکێکی تر کە دۆیەکەی بخۆن بەڵان، کە ووشکی کرد بزنەکە بە کارەوە دەدرێتەوە بە ماڵخۆی
بزنەسپی ڕووت
بزنێکە سپیێکی تەواو بێ
بزنەسیس(خۆ9
بزنەکەژ
بزنەشاخدار
بزنێکە شاخی هەبێ
بزنەقوت
بزنێکە گووێی قوت بێ
بزنەقول(خۆ)
بزنێکە ڕەش بێ
بزنەلەڕ(دەر)
(زەن) بزن مێرگ، باڵندەیێکی بۆری گەورەیە وەکوو قازی وایە گۆشتی د،خورێ، بزلەڕ
بزنەمەرەز
بزنێکە تووکی درێژو نەرم و ڕەنگی جووراوجووری هەیە، (باک) چوور
بزنەهەمس
بزنێکە دەم و قەپۆزی سوورکار بێ
بزنەوان
شووانی بزنان
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بزنەوەس
مەشکەیەکە لە پێستی بزن کرابێ
بزنەوەس
مەشکەی بزن
بزنەوەس
مەشکەیەکە لە پێستی بزن دروستکرابێ
بزنەپۆش
بزنێکە گوێی شۆڕو درێژبێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بزنەڕیشە
گیایەکی بەهارییە گەڵای وەک شوبیت وایە، بنجێکی پچووکی هەیە
بزنەڕیشە
گیاهی است