تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بانگەشه
[[بانگ/١ +١-ئاش+٥-ئه/١]]
«نت.» ١- بانگێکی فرۆشیاری هەندێ کاڵای لادێیی و کشتوکاڵی «وەکوو میوه و...» له ئاواییدا دەیکا بۆ ئەوەی خەڵک بزانن که ئەو کاڵایه هاۆته ناو دێیەکان. ٢- «تت.» پڕو پاگەنده، دیمایه، تە بلیغات. تێبــ.- ١» من وا تێدەگەم که ئەم وشەیه له کوردەواریدا بۆ ئەم مەبەسته بەکار هاتووه که لە مانای یەکەمدا نیشانم داوه، چونکوو تەبلیغات و دیعایه کاری گەلێ تازەتر لەو ەی لە زمانی کوردیدا وشەیەکی ئاوا پەتی بۆ داندرابێ. ب) خوالێخۆشبوو مامۆستا گیو ئەم وشەیەی بە شکڵی «بالگا شه» و «بانگاشه» بە مانای پڕوپاگەندە نووسیوه «تم: مەهاباد، ل- ٦١، ٦٢». مامۆستا «مەلا ئەسعەد بانیخێڵانی» بەهۆی مامۆستا مەحەممەدی مەلاکەریمەوه ئەم وشەیەی بەشکڵی «بانگەشه» هەر بە و مەعنایەی که مامۆستا گێو نووسیوێتی، دەگەڵ کۆمەلێ وشەی تری ناوچەی «بان سیروان» بۆ ناردبووم. ج) بەلای منەوه «بانگەشه» شکڵێکی وشەیەکە که له «بالگاشه، بانگاشە» زیاتر گەشەی کردووه «مەتتورتره»، هەر وەکوو له وشەی «بانگە واز» دا دەیبینین «ئا» ی ئاواز بۆته «ئه» لەم وشەیەشدا «ئا» ی ئاش بۆته «ئه.» .