تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوبارە
داری درێژ و ئەستوور کۆڵدراو کە بۆ پەڕاندنەوەی ئاو بە سەر کەنداڵیدا دەکێشن و دەبێتە جۆگە، قەمتەرە
ئەو شیرەی کە هەنگ لە گوڵانی دەمژێ و دەیکاتە هەنگوین
ئاوبارە
[[ئاو/١+ بار + ئە/١]]
(نت.) پلووسکێکی گەورەیە، لە دار یا تەنەکە و ئەو جوورە شتانە دروست دەکرێ، بە سەر (شیو) یا شوێنێکی نزما کە کەوتبێتە نێو کێڵگەوە ڕایەڵ دەکری و ئاو لە بەرێکەوە دەباتە ئەو بەر بۆ کشتوکاڵ. * قەمتەرە. تێبــ.- آ) ئەمەی لە سەرەوە باس کرا، شکڵی ئەم دوایانەی دروست کردنی (ئاوبارە)یە کە کەرەستەی نوێ پەیدا بووە، دەشێ لە ڕابردوودا (شیو) یا شوێنە نزمەکەیان بە پانایی پێویست پڕکردبێتەوە، بە خۆڵ یا ئیشکە کەڵەک دیواریەکان هەڵچنی بێ، تا هاتۆتە ئاستی زەویەکان و ئەوجار جۆگەیان بە سەردا کێشابێ. ب) ئەسڵی کەرتی دووەمی ئەم وشەیە (بارەدوو ڕێی دەچێتێ: یەکەمیان ئەوەیە کە لە (ڤەرە)ی ئاوێستایی بە مەعنای (شوێن، جێگا) وەرگیرابێ کە (وار) ئێستاش لە لەهجەی باکووریدا (تم: ژابا-٤٢٩) و لە (هەوار)ە ناوەندیشدا بەم مانایە بەرچاو دەکەوێ. یاخۆ لە (ڤارە)ی ئاوێستایی کە (بارە، باروو)ی فارسی لێ کەوتۆتەوە بە مانای (دیوار، قەڵا) (تم: معین. فەرهەنگ، ج١-٤٥١) و لە (دیوار)ی کوردیشدا دەبیندرێ، ئەگەر ڕاستی بۆ چووبم ئەوا مانای وشەکە دەکاتە (دیواری ئاو، جێگای ئاو). دووەمیشیان ئەوەیە کە کەرتی (بارە) لە ئەسڵا (بوارە) بێ و دەنگی (و) کەوتبێ، لەم حاڵەتەدا مانای وشەکە دەبێتە بواردنی ئاو، پەڕاندنەوەی ئاو...
ئاوبارە
[[؟]]
«نتـ.»، «سنـ.» شیرەی گوڵان کە هەنگ دەیگێڕێ و دەیکا بە هەنگوین. «تم: مخـ. جـ۱- ۲۵»
ئاوبارە
بنە، بنە بەنگە، بەندی ئاوێ، جۆگەی ئاسن، جۆگەیەکە وەکوو پرد بەسەر جێگای قووڵ و نزمدا ئاوی پێدا دەپەڕێننەوە. جۆگەیەکی گەورەیە لە ڕۆژاوای شاری سلێمانی. هەڵاڵەی هەنگ، مەیەو گەوهەری هەنگوینییەکە هەنگان لە گوڵانی وەردەگرن
ئاگر لێبارین
[[ئاگر + لێ «لە + ی = ز» + بارین]]
«مستـ. لا.»، «کنـ.» بەڵا بەسەر هاتن، تووشی ناڕەحەتی بوون. ● «ئاگری لێبارێ» تووک و نزایە.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاگرباران
بریتییە لە ئاشووب و پشێویی ڕۆژگار
ئاگرباران
برێتیە لە شەڕە تفەنگی زۆر
بێتیە لە گەرمای زۆر و بەتەوەژم
ئاگرباران
«نتـ.»، «کنـ.» ١- گەرمای بێ ئەندازە. ٢- دابارینی گوللە لە شەڕدا، دەستڕێژ کردنی چەند کەس وێکڕا.
ئاگرباران کردن
«مستـ. متـ.» بۆمبا، گوللە تۆپ و تفەنگ و هەرچی لەم بابەتە بێ بە سەر جێگایەک یا کەسێکدا بەردانەوە.
ئاگرباراندن
ئاوورباراندن، گوللەبارانکردن
ئاگربارانە
[[ ئاگرباران + ە ــ ئە/ ]١ ]
«نتـ.» هەوایەکی گۆرانی کوردییە. □ «ئەی خودا لەم ئاگربارانە، ئەی خودا لەو ڕێزە خاڵانە، یار بەبێ تۆ مالم وێرانە». «فۆلکلۆر».
ئاگربارانە
ئاووربارانە، مەبەس لە پشێوی و ئاژاوەی ڕۆژگارە
ئیجبارووەری(هەورا)
تیشکی خۆر
ئیجباری
سربازی وظیفه
ئیجباری
سەربازی زۆرەکی لەدەوڵەتدا
ئیجباری
[[عا. کو.]]
١- (س.) کاری بەزۆر، کارێکی کەسێ لەژیر پاڵەپەستۆی یەکێکی تر دەیکا. ٢- (نت.)، (کئێر.) خزمەتی سەربازی کە بە پێی قانوون دەبێ هەموو کەس بۆ وڵاتی خۆی ئینجامی بدا. ((...قەت بووە ئیجباری لە کوردی بگرێ)).
ئیجباری(موک)
کاتێکی عەجەم سەربازی زۆربایی دەرگت بۆ یەکەمین جار لە بیرمە برایمە گۆج و محەمەدی ماملێ بەستەی ئیجبارییان داهێنا
ئیخباری لێ کردن
[[عا. کو.]]
(مست. مت.)، (کعر.) ئاگادار کردنی میری دەربارەی کەسێ یا کەسانێ یا هەڵسان و دانیشتنیان. ((بە میرزا قادر بڵێن ئیخباریان لێ کردووە خێرا بگەڕێتەوە سیتەک.)) تێبــ.- ئەم وشەیە و ئەوی پێشەوەشی تەنیا بۆ مەبەستی خراپە بەکاردێن.