تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بارستایی
[[پە: بالیستیە.]، [بارست + ئایی]]
١- بەرزایی شوێنێ یا شتێ کە لەچاو دەوروبەری خۆی بەرزتربێ. لە نزمایی دەوروبەری ڕا حیساب دەکرێ تا دەگاتە پۆپەی بەرزایی خۆی. بارستایی دوو پەنجە زیاتر تۆز لەسەر قەنەفەکان نیشتووە. ٢- هەر شتێکی سێ (بعد)ی هەندەسی هەبێ. بە بارستایی ئەم کێوە خەم لە دڵم بارە. (عا.) حەجم. تێبــ.- بەلای منەوە کەرتی دووەمی ئەم وشەیە هەر (ستا)ی ئاوێستاییە کە سفەتە و ئێستا وشەی (ڕاوەستاو= قائم، عاموودی)مان بەرامبەری هەیە، بەمپێیە مانای وشەکە دەبێتە (الوضع العامودی لشیئ).
بارستایی
قەبارەیی، بەقەدەر، بەئەندازەی، بارەسایی، (هەورا) بارسایی
بارسووک
[[بار + سووک]]
(ست.) ١- حاڵی ئینسانی بێ ئەرک، حاڵی کەسێکی کە چووە شوێنێ، خەڵکی ئەم جێیە زۆر بەخحیەوە ماندوو نەکا. ٢- (مج.) پیاوی فەقیر و نەدار. تێبــ.- بەو مانایەیە کە ئەگەر هات و ماڵی بارکرد ئەوەندەی نییە قورسایی بخاتە سەر پشتی بارەبەر.
بارسووک
(باک) بارسڤک، سڤک باری. بێ غەمی، بێ بەرپرسیاری
بارسووک کردن
(مست. مت.) ١- کەم کردنەوەی قورسایی باری وڵاغ یا هەر هۆیەکی تری گواستنەوە. ئەم سەربارە داگری و هەندێ باری گوێدرێژەکە سووک کەی باشە، دەنا لەم هەورازە سەرناکەوێ. ٢- کار لە کۆڵ کەسێ کردنەوە، تەکلیف لەسەر لابردن، ئەرک کەم کردن. ئەگەر ئەم دەفتەرەیان تۆ بینووسیتەوە بارم سووک دەکەی، خۆزگە دەڕۆیشتن و باریان سووک دەکردین.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بارسووکی
بریتییە لە بوونی مەردووم بەسووکبار و کەم ئەرک
بارسووکی
سبکباری
بارسووکی
[[بارسووک + ئی]]
(حمس.)، (کن.) ١- بێ ئەرکی، بێ تەکلیفی. ٢- بێ زەحمەتی، بێ دەردیسەری. ئەگەر ئیمڕۆ ئیشەکانت تەواوکەی بارسووکییە بۆ بەیانی. چابوو ئەمەش بارسووکییەکە بۆ شاسوار.
بارسۆکی
سۆکباری، کەمکردن. [سووکبوونی بار. کەمئەرکی.]
بارسۆکی
تَخفیف، نَزَق.
بارسەربار
بارسربار، سربار، میان بار، تَملیت، تَنبَلیت، بکیاسه.
بارسەربار
ناوبار، سەربار. [ئەو زیادەبارەی کە دەیخەنە سەر بار.]
بارسەربار
نَوط، عِلاوَة، ضَمیمَة.